عەلی مەحمود: هەڵمەتی دارێك بچێنەو شارێك سەوز بكە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

شەوێك لە چالاكیەكی ژنگە پارێزی جیهانی بووم بە تامی كوردی لە شاری هەولێر, لە كۆتادا رێكخراوی خاوەند پڕۆژە هەرچی عەمید و بەرپرس بوو كۆی كردبوەوە رێزی لێنان , تەنها من مابومەوە بە دەست بە تاڵی, خەڵاتكراوان سەرتاپا لەوانە بوون بە ئۆتۆمۆبیلی گەورە هاتو چۆ دەكەن و حیمایە لەپشتن و خاوەند مەزرەعەن, واتا ژینگەی سەر زەوی و بن زەوی پیسەكەن, ئەگەر شەریكە بەشەكانی پاڵاوگە نەوتەكانیشی تێدا نەبووبێت, لەبەر دارچێنەرەكان بەر ئەوان كەوتبێت, یان خاوەند كۆمپانیای عەلاگەی لایلۆن و قاپ و گڵاسی سەفەری و دەبە ئاو…, كە ئەمەم بینی چاوم چووە پشت سەرم و خۆم بۆ نەگیرا و هاوارم كرد, ئەمانە لەسەر ژینگە هەقی زیندانیان هەیە نەك رێز لێنان, دیارە كەس گوێی لە هاوارەكەم نەگرت, خاوەند پارەو دەسەڵاتەكان نەك هەر رێزلینانەكان دەكڕن, بگرە خاوەنەكانیشیان لە گیرفانیاندایە , ئەگەر دادگایەكی ژینگەیی لەم كوردستانە هەبێت كەسیان رزگاریان نابێت, لە هەمووی خۆشتر یەكێك لەوانەی رێزی لێگیرابوو, لەناو گەراجەكە تەپڵەكی جگەرەكەی رشاندو بە تەناشێك بۆی دەرچوو, دوكەڵی دوای ئاگزۆجی سەیارەكە گەورەكەی كیلۆمەترێك بە ئاسمانا تارمایی دروستكرد.
ماوەیەكە سیاسیەكانی كوردستانیش وەك مۆدەیەكی سیاسی, هەڵمەتی نمام چاندنیان دەستپێكردووە, یەكتری بانگ دەكەن بۆ نەمام چاندن, بۆتە دەستەوایی, جاری واش هەیە تەكلیف لە یەكتری دەكەن, وەك ڕیكلامێك گوایە ئەمانە ژینگە پارێزو سەردەمین, لە كاتێكدا خۆیان و كاروانی ئۆتۆمۆبیلی حیمایەكانیان, مەزرەعەو كارگاو بیرە رەنگاو رەنگەكانیان,پیسایی و پلاستیكەكانیان, بیرە نەوت و كارگای چەمەنتۆو ئاوو عەلاگەو … كانیان, داگیركردنی گردو هاوینەهەوارەكانیان, پاڵاوگەو چڕە دوكەڵی مەكینەكانیان….. ئەوەندە زۆرە سەرتاپای كوردستان بكەن بە دار پیسایی ژینگەی ئەوان پاك ناكاتەوە, كەم باخچەی گشتیتان كرد بە ماڵی خۆتان, كردتان بە بەنزینخانەو پاڵاوگەو مەعمەل چیمەنتۆكانتان, .. . ئیەوان نەك تەنها كوردستانیانن هەموو داگیر كرد, بگرە سەر زەوی و بن زەوییانیش هەموو پیس كرد.
لەم كوردستانە, ئەوەی ژینگە پیسە كات هەر ئێوەن, ئەوەی هاوینەهاوار وشە كات, هەر ئێوەن, ئەوەی ئاسمان رەشە كات هەر ئێوەن, ئێستا بە چڵە دارێك و بێڵەكەی دەستتان هەڵمان مەخەڵەتێنن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت