دڵشاد مەجید: دادگاکانی ھەولێر و سلێمانی لەبەرژەوەندی دووکەیسی گەورە بەرپرسانی کۆنە بەعسیەکانی کورد بڕیار دەدەن. کەیسی یەکەم.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەدادگای ھەولێر بۆ کۆنە سەرۆکی مەجلسی تەشریعی حوکمی زاتی .. سەردەمی بەعس بڕیارێکی تاڵەبانی ھەڵدەوەشێندرێتەوە.!
لەسێمانیش ھەمان سەرۆکی مەجلس تەشریعی و خێزانەکەی داوا لەسەر وەزیری کشتوکاڵ تۆمار دەکەن.!
بەھائەدین ئەحمەد فەرەج سەرۆکی مەجلسی تەشریعی حوکم زاتی ( ئەنجومەنی یاسادانانی ئۆتۆنۆمی ناوچەی کوردستان )
لە ساڵی 1985 لەسەردەمی بەعس لەجیاتی زەویەکانی لەھەردوو گوندی ( مێوڵی و گوڕباز) ناوچەی قەرەداغ، وەک قەرەبوو دووپارچە زەوی لە (باخه‌كانی قوله‌ره‌یسی و ئاوبارە ) لەدەوروبەری سلێمانی وەردەگرێت.
بەڵام جەلال تاڵەبانی، بەناوی سەرۆکی ئەوکاتەی ھەرێمی ئیدارەی سلێمانی بەبڕیاری ژمارە (144) لە ساڵی 14- 11- 2000 ئەو بڕیارەی حکومەتی بەعس ھەڵدەوەشێنێتەوە. (باخه‌كانی قوله‌ره‌یسی ) دەخاتە سەر موڵکی گشتی، دواتر وەزارەتی کشتوکاڵی ئیدارەی سلێمانی بە شێوازی گرێبەست دەیداتە جوتیاران.
لەبەرامبەر ئەمەش بەھائەدین ئەحمەد فەرەج و خێزانەکەیی و کەسوکاری لە 2015/ لەدادگای ھەولێر (تانە ) لەو بڕیارەی جەلال تاڵەبانی دەدەن. دەستەی گشتی سەرۆکایەتی دادگاکانی پێداچونەوەی (تەمیزی ھەولێریش ) بەبڕیاری ژمارە (70) بڕیار لەبەرژەوەندی بنەماڵەی بھائەدین ئەحمەد فەرەج دەسەلمێنێتەوە.
ڕۆژی یەکشەمەی ڕابردووش 4- 8- 2019، دادگای بەرایی سێی سلێمانی بەسەرۆکایەتی دادوەر (سۆران عومەر مەحوی). دانیشتنی یەکەمی خۆی ئەنجامدا. بۆ لێکۆڵینەوەو لەو شکایەتەی کە بەھائەدین ئەحمەد و خێزانەکەی دژی وەزارەتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی بەرزیان کردۆتەوە. کە چۆن وەزارەت ئەم زەویانەی بەگرێبەست داوەتە بە جوتیاران.؟
بەھائەدین ئەحمەد تا ڕووخانی ڕژێم لەساڵی 2003 لەبەغدا بوو، لەساڵی 2001 بەناوی سەرۆکی مەجلسی تەشریعی دەچێتە لای سەدام و بەناوی گەلی کورد دیاریەک پێشکەش بەسەدام دەکا و خۆی بەنوێنەری ڕاستەقینەی کورد نیشان دەدات.
پارتی و یەکێتی بە جاسوس و خائین ناوزەند دەکات. ( بەگوێرەی ھەواڵێکی جەریدەی (البیان)ی ئیماراتی، کە لە کۆمێنی یەکەم دانراوە). ئێستا بەھائەدین ئەحمەد لەژیان نەماوەو نزیکەی دووساڵە کۆچی دوایی کردووە.

پرسیارەکانی من.
پرسیاری یەکەم/  بۆچی دادگاکانی کوردستان دەتوانن بڕیارو یاسایەکی تاڵەبانی ھەڵبوەشێننەوە، بەڵام ناتوانن بڕیاری ڕژێمی پێشووتری بەعس ھەڵبەوشێننەوە؟
پرسیاری دووەم/ ئێستا ئەو زەویانەی ناوچەی قەرەداغ کە ھی بنەماڵەی بەھائەدین ئەحمەد بوون، ئێستا بۆتە موڵکی گشتی؟ یانیش دەستی بەسەرداگیراوە؟ ئایا ناکرێ ئەو زەویانەی خۆیان پێ بدرێتەوە لەناوچەی قەرەداغ، ئەم زەویانەی سلێمانیش ھەر بە موڵکی گشتی بمنێتەوە؟ یانیش بنەماڵەی بەھائەدین ئەحمەد دەیانەوێ ھەردوو زەویەکە دەست بەسەردابگرن؟
دوا پرسیار/ ئەوەیە بۆ کۆنە بەعسیەکان دەتوانن یاسا لەبەرژەوەندی خۆیان بەکار بھێن و پشتگرییان لێ دەکرێ؟ کەچی خەڵکی زوڵملێکراوی ئەنفال لێکراو ناتوانن بەیاسا تاوانبارانی ئەنفال بەسزا بگەیەنن.؟

#بەڵگەنامەکانی کەیسی یەکەم.
1- وێنەی بەھائەدین ئەحمەد لەساڵی 2001 لەکاتی بەخشینی دیاری بە سەدام حسێن.
2- بڕیاری تاڵەبانی، بۆ گەڕاندنەوەی ئەو موڵکانە بۆ سەر موڵکی گشتی.
3- شکایەتی بنەماڵەی بەھائەدین ئەحمەد لەوەزیری کشتوکاڵ و بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی.
4- پسوولەی پێڕاگەیاند نامەی دادوەر سۆران عومەر، کە لەڕۆژی یەکشەمە سەعات نۆی بەیانی لەبەرواری 4- 8- 2019 یەکەم دانیشتنی ئەو شکایەتەیە لەسەر وەزارەتی کشتوکاڵ بەڕێوەدەچێ.
من لەو پرسیارانە زیاتر ھیچی تر ناڵێم. قسەکردن و ھەڵوێست وەرگرتن لەسەر ئەم بابەتە، بۆ وجدانی ئێوەی خۆشەویست جێ دەھێڵم.!

کەیسی دووەم/ کەیسی شێخ جەعفەر عبداکریم بەرزنجی کۆنە پارێزگاری سلێمانی سەردەمی بەعسە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت