بارزان محەمەد سوورە: پڕۆفیشناڵی و شەهادە، یان تەزکیەی حیزبی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە هەرێمکدا دەژین، کەپڕیەتی لە ژێرخان و سەرخان، دەگمەنە وڵاتێک هەیە بیگاتێ، لەدۆڵەمەندی. بەڵام بەهۆی حزب حزبێنێ، کەسە شیاوەکان و پڕۆفیشناڵەکان لە ماڵەوە کەوتون و درۆزن و ماستاوچی و ئەماتۆرەکان، نەزانەکان لەسەر کورسی دەسوڕێنەوە، بێ ئەوەی نە زیهنیەت، نە بیرکردنەوە، نە کارکردن بزانن. بەڵام وەک ئەمڕۆ لە کوردستان، بەهۆی حزب، ناسیاریی، خزم خزمێنەو، واستەو واستەکاری؛ بیروڕای جیاواز ئەوە کەسە گەمژەکان چونەتە، ناو دەسەڵات و بە ئارەزووی، ئەو کەسانەی لەوێیان داناون کاردەکەن، قورمیشکراون. بە ئارەزووی خۆیان پێش و پاشیان دەخەن. دەبینین داوای سیڤی دەکەن، کاتێک سیڤیەکان پڕدەکرێنەوە، کەسانێک باشترینە لە ناو کۆی سیڤیەکان، بەڵام دوای لێکۆڵینەوەش، لەلایەن ئەو حزبە سەقەتەی سیڤیەکەی لە سنوور پڕ کراوەتەوە کە دەردەکەوێت، سەر بەو حیزبە نییە، ئەوە ناکرێتە ناو ئەو پۆستەوە. بە ئارەزووی کۆمەڵێک کادیری بێ ئەزموون و کاڵ فامی گەمژەی هۆڤیانەی دەمارگیر، لە پڕۆسەکەدا، کەسێک دەخرێتە جێگای پڕۆفیشناڵەکەوە، کەچی گەمژەیەکە لەو گۆڕەو، هیج ئەتەکێتێکی نەک پەروەردەیی نەک فەرمانبەریی، بەڵکو هیچ ئەدایەکی مرۆیشی نییە.
تاک بەرپرسیار بکرێت، بۆ ئەوەی ئاکارەکانی ڕاستگۆیی خۆی بسەلمێنێت، چونکە هەموو پێوەرێکی کارامەو هونەریی تێدا کۆبۆتەوە، بەڵام لایەنی حیزب و کۆیلە بوونی نییە، ئەوە دوور دەخرێتەوە و لە جێگای کەسێکی کامل مواسەفاتی نا ئەکادیمی، کە لەخۆیان بێت دادەنێن و بە ئارەزووی حەزە مێنتەلێتیەکانی خۆیان هەڵی دەسوڕێنن.
گەنجانی ئێمە خاوەن ئەتەکێتی کارکردنن، کەپێیان بدرێت، بەڵام ئەو کۆسپانەی لەلایەن کاڵفامو فۆبیاکانەوە بۆیان درووست دەکرێت. ڕێگەیان لێگیراوە بگەنە ئەو شوێنانەی، کەڕەنجیان بۆ داوە، بوون بە خاوەنی شەهادەو ئەکادیمی، بۆ ئەوەی خزمەت بەگەل و نیشتیمان بکەن.
دیاری گەنجان لەم هەرێمەی ئێمەدا زیندانی کردنیانە لە ژوورەکانداو. خەفەکردنی نەک دەنگی ئازادیی، بەڵکو کوشتنی ئیرادەو ئەو بە هەرەیەیە کە هەیانە.
قۆشمەچی و فاڵجی و مستەشارو ئامرفەوجەکانی ئەنفالیان کرد. ئەمڕۆ هەرئەوانەن لەپلەو پایەدا لەپێش ئەوانەن، کە بەخوێن و گیان بەرگریان لەو نیشتیمانە دەکرد. ئەمڕۆش فەرماندەی لیواو ڕابەروو تانجی وڵاتن. هەر کوڕ و نەوەکانی ئەوانەن ئەمڕۆش بوونەتە، بەر پرسی هەزاران کوڕ وکچی ئەنفال و شەهیدانی ڕێگای ئازادی، لە فەرماندەکان، بەڕێوەبەرەکان، پەیمانگاکان و زانکۆکانیش بیگری ئەوانە پۆستە باڵاکانیان لەدەست دایە.
جاش و مستەشارەکان ئەو کارە هۆڤیانەیانەی لە سەردەمی بەعس دەیانکرد، بۆ مۆنۆپۆل کردنی دەسەڵات و فرۆشتنی نیشتیمانیش بۆ ئەوەی هاوڵاتیانیان پێ دەستە مۆ بکەن، ئەمڕۆش هەمان بەرنامەو هەمان سیاسەت بەڕێوە دەبەن.
هەرێمێک زیاتر لە 28 ساڵە تا ئێستاش بەڕێوەبردنی لە ئاسەتێکی هەرە نزمی سیستەمە، جیهانیەکاندایە، ئەو داهات و سەروەت وسامانەی، ئەم هەرێمەی کەمتر لە 5ملیۆنە مرۆڤی تێدا هەیە، ئەگەر لە هەر وڵاتێکی تر بایە ئێستا هاوڵاتیانیان لە هەرە خۆشگوزەرانی و پڕ بەختیار ترین دانیشتوانی جیهاندا دەبوون.
ئەم هەژاری و پاشا گەردانی و بێسەروو بەریە، بۆ نەبوونی کەسانی شیاو لە جێگای خۆیان، دەگەڕێتەوە. کە کەسانێک دەچن خاڵین لە کارکردن و ڕۆشنبیری و پراکتیکی پەروەردەیی و واستەو واستەکاری وحیزب بۆتە پاڵ پشت و ئەم نیشتیمانەی ئیفلیچ کردووە.
ئەوانە خۆیان دان دەنێن، کە خۆیان هیچ عەقڵیەتێکی کارکردنیان نییە، لەو بوارە، ئەگەرچی بوارەکەی خۆشیەتی، بەڵام لە بنەڕەتەوە، کە هاتووە هەر بەو قۆناغانەدا تێپەڕ کراوە، بە سەقەتی و خاڵی لە هەموو فێرکاریەکانی بەها پەروەردەییەکان. ئەم قۆناغانە وایان پەروەردە کردووە، کە هەر شوێن و جێگایەکی پێ پڕ بکرێتەوە، هەمان قۆناغەکانی خۆی لەوێش دووبارە دەکاتەوە.
ئەم نیشتیمانە پێویستە پاک بکرێتەوە، لەو کەسانەو تا ئەماتۆرێک نەیەتە سەرکار، کە لە خانەوادەکەی خۆشی بێ بەریکراوە، لەسەر نەبوونی هیچ بەهایەکی مرۆیی. کەچی حیزب بۆتە پاڵ پشتی و لەسەر کۆمەڵێک خەڵکی تەکنۆکراتی کردۆتە کەڵەگا. تەسکیەی حیزبی هەزاران جار دەتخاتە پێش هەموو ئەو سیڤیانەی، کەپڕن لە شەهادەی پڕ زانست و ئەکادیمیایی. پڕن لە سوپاس و تەقدیر، پڕن لە دیاری سەرکەوتن لە کارەکانی، پڕن لە زمان لە خەڵاتە نێو دەوڵەتیەکان. ئەوە ناتوانن. بەربەرەکانێ لە بەرامبەر تەسکیەکی حیزبیدا بکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت