ئەحمەد کامەران: چیرۆکی نارڤین.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەم چیرۆکە چیرۆکێکی خەیالیە سەرجەم بەسەرهاتەکانی هی دید و خەیالی نوسەرەکەیە. هیوادارم بە دڵتان بێت.
لە لادێیەکی بچووکی ناوچەی مێردین، کچێکی جوان و شۆخ و شەنگی چاوشین، کە چاوەکانی وەکو دەریا ئەدرەوشایەوە لە دایک بوو بە لەدایک بوونی ئەم کچە جوانە لادێیەکە ئاوەدانیەکی زۆری ڕووی تێدا کرد ئەویش ناوی نارڤین بوو. لە خێزانێکی سادە و هەژاردا پیشەی دایک و باوکی تەنها کشتوکاڵیکردن بوو. ئیتر لێرەوە نارڤین ڕۆژ بە ڕۆژ گەورە دەبێت و ڕۆژانە لەگەڵ منداڵەکانی لادێ یاری دەکات و پێدەکەنێت و ڕۆژە خۆشەکانی تەمەنی منداڵی لەو لادێ بچوکەدا بەخۆشی دەباتە سەرەوە، لەگەل دایک و باوکی و هاوڕێکانی دا.
نارڤین تەمەنی دەبێتە شەش ساڵ و، ئیتر ژیانی خوێندنی دەست پێ دەکات و، دەبێتە کچێکی قوتابی، وە یەکەم ڕۆژی قوتابیەتی، بە جانتایەکی بچوکەوە لەگەڵ کۆمەڵێک دەفتەرو کتێبەوە بە ڕوویەکی پڕ پێکەنیناوییەوە، ڕوو دەکاتە قوتابخانەی لادێکەیان، لەگەڵ هاوڕێکانی دا.
ئیتر لەو ڕۆژەوە کە نارڤین دەبێتە قوتابی بە بەردەوامی دەفتەرو کتێبەکانی دەکاتە خۆشەویسترین هاوڕێی خۆی، وە هەرگیز لێیان بە دوور ناکەوێتەوە و دەبێتە قوتابیەکی زیرەک و ئاقڵ وە هەمیشە گوێڕایەلی مامۆستاکانی دەکات و، هەروەها مامۆستاکانی نارڤینیان زۆر خۆش دەوێت و، بە کەسێکی سەرکەوتو دایدەنێن.
نارڤین پاش تەواو بونی قوتابخانەی لە پشوەکانی هاویندا داوای لە باوکی کرد بڕوات بۆ شارو کۆمەڵێک کتێبی جۆراو جۆری بۆ بهێنێت بۆ ئەوەی لە پشوەکەی هاویندا بۆ خۆی بیانخوێنێتەوە. چوونکە ئەو کچێک بوو زۆر ئارەزووی لە خوێندنەوە بوو.
نارڤین گەیشتە کۆتا قۆناغی خوێندنی کە ئەم قۆناغە بۆ نارڤین دیاریکردنی داهاتویەتی، بەڵام باوکی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی دەکات. نەخۆشیەکەی باوکی سالانێکی درێژ لەگەڵی ژیاوە تەنها دایکی نارڤین بە نەخۆشیەکەی زانیوە، نەیان توانیوە بە کچە تاقانەکەیان بڵێن ،ئیتر نارڤین هەتا کۆتا تەمەنی بەبێ باوکی دەمێنێتەوە وە ئازارێکی گەورەی لە نێو دڵی دا درووست بوو چوونکە بە لەدەستدانی باوک بۆ کچەکەی ئازارێکی زۆر گەورەیە ، باوکی نارڤین ئاواتی ئەوە بوو کە کچە تاقانەکەی ببێتە مامۆستاو وە لە گوندەکەی خۆیان وانە بڵێتەوە بەڵام نەخۆشیەکەی ڕێگەی پێ نەدا ئەو ڕۆژە ببینێت، ڕۆژانە نارڤین سەردانی سەر گۆڕی باوکی دەکات وە بە دیار گۆڕەکەیەوە فرمێسکی غەمباری خۆی دەڕژێنێت دەڵێت باوکە گیان تۆ بۆچی منت بە تەنیا بەجێ هێشت، بەڵام گریان هیچ سوودێکی نیە بۆیە ڕاستەوخۆ نارڤین هەڵدەستێتە پێوە لەسەر گۆڕی باوکی وە پەیمانی پێدەدات کە ببێتە مامۆستاو لە گوندەکەی خۆیان وانە بڵێتەوە ،ئیتر بەرەو ماڵەوە ڕۆیشت و بە دایکی وت ئیتر من دەست دەکەم بە سەعی کردنەکەم دایکی دڵی بەم قسەیە زۆر خۆش بوو وتی سووپاس بۆ تۆ خوایە گیان کە کچەکەم توانی دەست بکاتەوە بە ژیانی خۆی،
نارڤین توانی نمرەیەکی باش بە دەست بێنێت و لە زانکۆی ئیستەنبۆڵ وەرگیرا لە بەشی پەروەردە ئەمە ئاواتی باوکی بوو کە ئەم ڕۆژە ببینێت کە کچە تاقانەکەی ناوی لە زانکۆ هاتۆتەوە و وە لە داهاتوودا دەبێتە مامۆستا بەڵام مردن ڕیگەی پێ نەدا، نارڤینیش بە هاتنەوەی ناوی لە زانکۆ زۆر دلخۆش بوو چوونکە لە داهاتوودا دەبێتە مامۆستای گوندەکەیان بەڵام لەدوای کۆچی دوایی باوکی بارودۆخی داراییان خراپ بوو کە ئەمەش کێشە بۆ خوێندنەکەی نارڤین درووست دەکات بەڵام دایکی هەندێ پارەی کۆکردۆتەوە بۆ ڕۆژانی لەم جۆرە لەگەڵ زێرەکانیشی پێ دەدات بۆ ئەوەی بتوانێت بە هەر شێوەیەک بێت ئەمساڵی زانکۆکەی تەواو بکات، دایک هەمیشە لە پێناو جگەر گۆشەکانی دا ئامادەیە گیانی خۆیش بکاتە قوربانی تاکە دڵخۆشی دایک بینینی مندالەکانیەتی بەدڵخۆشی و سەرکەوتنیان لە ژیان دا، ئەم شەو لەم لادێیەدا نارڤین کۆتا شەویەتی ئیتر بۆیە بۆ کۆتا شەوی لەگەڵ دایکی دەخەوێت و بۆ بەیانیەکەی هەڵدەستێت سەرجەم پێداویستیەکانی کۆدەکاتەوە پێش ئەوەی بڕوات سەردانی سەر گۆڕی باوکی دەکات بۆ دواجار ماڵئاوایی لێ دەکات و تەنها پێی دەڵێت تۆم خۆش دەوێت باوکە گیان، ئیتر لەوێوە وە بەیەکەم پاس دەڕوات بۆ ئیستەنبۆل ئەو شارە گەورەیەی کە چەندین مڕۆڤی جۆراو جۆری تێدایە نارڤین بە بینینی ئەم شارە زۆر توشی سەرسوڕمان دەبێت چوونکە بەشێکی تەمەنی تەنها لە لادێیەکی بچووکدا ژیانی بردۆتە سەرەوە، پاش چەندین پرسیارکردن لە خەڵکی ئەم شارە نارڤین توانی زانکۆکەی بدۆزێتەوە و کاروباری وەرگرتنەکەی تەواو بکات ئیتر بەم شێوە نارڤین بووە قووتابیەکی زانکۆ هەروەها بووە خاوەن کەسایەتیەکی تر چوونکە زانکۆ دەتکاتە خاوەن کەسایەتیەکی گەورە لەنێو کۆمەڵگادا،نارڤین یەکەم ڕۆژی زانکۆی بەشێوەیەکی ئارام بردە سەرەوە بەڵام شوێنەکەی تۆزێک بەلاوە جیاواز بوو بەتایبەتی قوتابیەکانی لەڕووی جل و بەرگەوە جیاواز بوون، بەڵام نارڤین بە تێپەڕبوونی کات لەگەڵ هەموو شتەکان ڕاهات، دوای تەواو بونی دەوام.
نارڤین گەڕایەوە بۆ بەشە ناوخۆیەکەی لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی سەرەتا هەستی بەتەنیایی کرد، بەڵام دواتر لەگەل هاوڕێکانی کەوتنە قسەو پیکەنینەوە ئیتر شەوەکەیان بەڕێ کرد زۆربەی کاتەکانیش نارڤین پەیوەندی بۆ دایکی دەکات و لە تەندروستی دەپرسێت دایکیشی دەڵێت: کچە جوانەکەم تۆ باش بی منیش باش دەبم نارڤینیش دەڵێت دایکە گیان من زۆر باشم و دڵیشم زۆر خۆشە دایکیشی پێی دەڵێت هەردەم دڵخۆش بیت کچە تاقانەکەم، نارڤین قۆناغی یەکەمی زانکۆی بە سەرکەوتویی توانی تەواو بکات وئیتر مالئاوایی لە هاوڕێکانی کرد و گەڕایەوە بۆ لادێ کەی خۆیان بەڵام کاتێک گەڕایەوە بۆ ماڵەوە دەبینێت دایکی لەسەر زەوی پاڵکەوتوە و دووکەس بە دیاریەوە دانیشتون نارڤین دەڕوات بەرەو لای دایکی و دەڵێت دایکە گیان تۆ باشی دایکیشی دەڵێت هیچ باش نیم کچەکەم ئازارم زۆرە نارڤینیش دەست دەکات بە گریان و دەڵێت: دایکە تۆش بەجێم نەهێڵیت ئیتر نارڤین دەست دەکات بە پاڕانەوە و دەڵێت خوایە گیان دایکم چاک بکەوە بەڵام دوای چەندین ڕۆژ لەگەل ئەو ئازارەی دایکی نارڤین بە یەکجاری ماڵئاوایی کرد وە کچە تاقانەکەی بە تەنیا بەجێ هێشت،ئیتر نارڤین دایک و باوکی بۆ هەتا هەتایە لەدەستیان دا کە ئەمەش ئازارێکی گەورەی لە نێو دڵی نارڤین دروست کرد، نارڤین گوندەکەیان بە جێ دەهێڵێت و دێتە ئیستەنبۆڵ ئەو شارەی کە خوێندنی زانکۆکەی تێدا دەکات نارڤین لەم شارە گەورەیە هەموو شوێنێک دەکات بۆ ئەوەی کارێک بدۆزێتەوە بەڵام لە کۆتایی توانی کارێکی پاک لە چێشتخانەیەک بدۆزێتەوە و ڕۆژانەی خۆی تێدا بەڕێ کرد ئیتر لێرەوە نارڤین دوو ئەرکی لەسەر شانە ئەویش خوێندنەکەی وە لەگەڵ کارکردنەکەی، بەڵام نارڤین کچێکی ئازاو کۆڵنەدەر بوو هەر گیز چۆکی نەدا بۆ ئەو ڕووداوانەی کە بەسەری داهات بۆیە توانی هەردووکی بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە ئەنجام بدات، ژیانی نارڤین گۆڕانی بەسەر دا دێت چوونکە کوڕێکی باڵا بەرزی شارنشینی دێتە نێو ژیانی کە لە هەمان بەشیش پێکەوەن واتە لە داهاتوو دەبنە مامۆستا ئەو کورەش ناوی ئەلەند بوو کە بووە ڕەشەبایەک بۆ ژیانی نارڤینی بێکەس کە توانی هەموو ئازارەکانی لەبیر بباتەوەو خەندە بخاتە سەر لێوەکانی، نارڤین و ئەلەند زانکۆیان تەواو کرد و بوونە خاوەن بڕوانامە، ئەلەند داوای هاوسەرگیری لە نارڤینی خۆشەویستی کرد وتی تاقانەکەی دڵم تۆ ئامادەی لەگەڵ من ژیانی هاوسەرگیری پێک بهێنیت نارڤینیش بە گریانەوە وتی بەڵێ ئەی هەموو کەسم من هی تۆم، ئەلەندیش وتی گیانەکەم هەتا دوا هەناسەی ژیانم تەنها تۆم خۆش دەوێت و هەرگیز بەجێت ناهێڵم تەنها بە مردن.
ئیتر لە کۆتایی دا ئەم دوو گوڵە جوانە هاوسەرگیری دەکەن و دەبنە مامۆستا لەو گوندەی کە نارڤین تێدا لە دایک بوو وە هەروەها نارڤین توانی پەیمانەکەی بباتە سەر کە بە باوکی دایبوو لەسەر گۆرستان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت