مستەفا قایتەوەنی: بەریتانیا دەگەڕێتەوە ناوچەكە”!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ماوەیەكی زۆرە دەنگۆی هاتنە مەیدان و خانەخوێی بەریتانیا باس و خواسی لەسەر دەكرێت لەناوچەكە، لە ڕاستیدا ئەوانەی وا بیر دەكەنەوە بەریتانیا بێ ڕۆڵە لەم ناوچەیە یان ئەوەیە لە سیاسەت نەگەیشتون یان ئەوەیە خوێندنەوەی دروستیان بۆ ڕۆڵ و پێگەی بەریتانیا نیە!.
دەست ڕۆیشتووی و باڵا دەستی بەریتانیا لە هەموو جیهان و حوكمڕانی بۆ زیاتر لە 50 وڵاتی جیا جیایی جیهان و داگیر كاریی و قەڵەم ڕەوی شانشینی یەكگرتوو نە تازەیەو نە دوریشە لەم مێژووەیەیی قسەی تیا دەكەین، بەڵكو ئەم مەملەكەتەی ئێمە كە ناوی عێراقە دروست لە August21 .1921سیستەمی پاشایەتی بۆ عێراق داناو هەر سێ ویلایەتی موسڵ و بەغدا و بەسڕە یەكخران لە ژێر چەتری مەلیك فەیسەڵ، كە یەكەم پادشای عێراق بوو.

ناچینە سەر وردەكاری دوای ئەوە چی ڕوویدا.!
بەدرێژای مێژوو كورد لەم نێوەندەدا قوربانی بوەو هەمیشە زلهێزەكان بە جۆرێك بەكاریان هێناوەو دوای یاریەكان لە گۆڕەپانەكە وەدەریان ناوین و نەكراوین بە یاری چی هەمیشە یاری پێكراو بوین …!
دوای 98 ساڵ و بەرەو 100 ساڵەی دروست بونی عێراق دەچین، سەردەم و قۆناغ و سیاسەت و تەنەنات كاراكتەری گۆڕەپانەكانیش یان لە ژیان نەماون یان پیربون و ئێستا جیهان لە دەستی خەڵكێكی دنیابین دایە، سیستەمی نوێی حوكمڕانی جیهان ئێستا میلەتێك دەناسێ بەناوی كوردو، ناوچەیەكیش دەناسێ بەناوی كوردستان و هەموو دنیاش مامەڵەی فەرمی و نیمچە فەرمی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكات!..
كەواتە ئەو قسەیەی لە ڕابردوو دەكرا گوایە ئینگلیز دژی كوردو خواستەكانی كوردو كوردستانە، دەكرێت بەتێنەگەیشتنی دوو لایەنەی لە قەڵەمببدەین و ئەو قۆناغە بكەین بەڕابردوو ئێستا بۆ كوردستان چەند گرنگ بێت بۆ دەوڵەتانی زلهێزیش ئەوەندە گرنگە بەرژەوەندی یان لەم ناوچە شڵەژاوە پارێزراو بێت. كورد چی وەك نەتەوەو چی وەك هێزیش كوردستان چی وەك ناوچە چی وەك پێكهاتەكانیشی ئێستا لە هەموو كات زیاتر پێویستی بە كرانەوەو نزیك بونەوە لەگەڵ جیهان هەیە، ناكرێت هەزاران میل و كێلۆمەتر ببڕین چاومان لەوەش بێت خەڵك بمان پارێزێ بە پەیوەندیەكی سەربازی یان هەواڵگری یان بازرگانی نا هاوسەنگ.!
لە پێش دروست بونی عێراق و دوای دروست بونی عێراقە وە تا نوسینی ئەم بابەتەش بەریتانیا لە كۆی گەمە سیاسی و سەربازی و هەواڵگری یەكاندا بونی هەبووەو هەیە.
كورد نابێت ڕۆڵ و پێگەی بەریتانیا بەكەم لەبەرچاو بگرێت لە دروست بونی ناوچەی ئارام بۆ كوردستان لەگەڵ ئەمەریكا جەختیان لەسەر كردەوە لە ساڵی 1991 كاتێك پرۆژەكەی فەڕنسا یان لە ئەنجومەنی ئاسایش كرد بە بڕیار بۆ دروست كردنی ناوچەی ئارام بۆ پارێزگاری لە خەڵكی كوردستان و ڕاگرتنی ڕژێمی بەعس و سەدام دژ بە كورد ئەوە خۆی بۆ خۆی گەورەترین ددان پێدانان و پشتیوانی یەلەلایەن بەریتانیاوە بۆ كوردستان.
ڕووداوەكانی ئەم دوایەیی گەرووی هورمز و بەهاریی عەرەبی و 10 ساڵی ڕابردوو ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەخا كە بەریتانیا نەك ڕۆڵی هەیە، بەڵكو خاوەنی زۆر بڕیار و و نەخشەی سیاسی و سەربازیەو لە لەندەنەوە نەخشەی سیاسی ناوچەكە دەگۆڕدرێت و، لە شوێنی تر جێ بەجێ دەكرێت. زۆر گرنگە سەركردایەتی سیاسی كوردستان بیر لە دروست كردنی لۆبیەكی چڕوپڕ بكاتەوەو لە ڕێگای هاندانی كەرتی تایبەت و دروست كردنی پەیوەندی بازرگانی لە قۆناغی یەكەمدا دواتریش ئاستی پەیوەندیەكان لە بوارەكانی تریش دروست ببێت چۆن ئێران و توركیا و ئەمەریكا و ئەوروپا گرنگن بە ئەندازەی ئەوانەش بەریتانیا گرنگە چونكە ئینگلتەرا خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم ناوچەیەیە ڕەنگە ڕووداوەكانی جەنگی جیهانی یەكەم و دووەم و پارێزگاری لە شانشینەكەیان و هەڵەی فەرماندە كانی ئەو سەردەمەش هۆكاری دوور كەوتنەوەی ئینگلیز بێت لەم ناوچەیە، بەڵام سەر ئەنجام ئینگلیز خۆی بە خاوەنی ئەم ناوچەیە دەزانێ و لەو باوەڕە نیم دەست بەرداری ئەم ناوچەیە بێت. بۆیە كورد و سەركردایەتیەكەی تا بكرێت هەوڵی نزیك بون بدات. چونكە ئینگلیز هەرگیز هاوڕیی نیوەی ڕێگا نەبووەو نابن. لە دێڕ زەمانەوە وتراوە «المملكة المتحدة لا تغيب عنها الشمس» شانشینی یەكگرتووی ئینگلیزستان هەرگیز خۆری لێ ئاوا نابێت!.. ئاڕاستە و ڕەوتی ڕووداوەكانیش ئەوەمان پێ دەڵێن” لە داهاتووەیەكی نزیك بەریتانیایی مەزن بە قورسایەكی زۆرەوە دەگەڕێتەوە عێراق و ناوچەكە، پێویستە كورد نەبێتە بەشێك لە ململانێكان و خۆی بگونجێنێ لەگەڵ ئەم هێزە گەورەیە و سود لەو گەڕانەوەیە وەربگرێت ” تاكو زەرەر مەند نەبێت جارێكی تر”.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت