مورەی بوكچینە: گوێڕادێرە ئەی مارکسیست! بەشی یەکەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زمانزا: زاهیر باهیر

لە ئێستادا هەموو بەرماوە خراپەکانی ساڵانی سییەکان وەکو قسەی گوواوی ” هێڵی یا ڕیزی چینایەتیی”، ” ڕۆڵی چینی کرێکاران” ، ” کادیرانی بە ئەزموون” ، ” پارتی پێشڕەو” هەروەها ” دیکتاتۆرییەتی پڕۆلیتاریا”، سەریهەڵداوەتەوە. هەموو ئەمانە چڕتر لە سەردەمی پێشتر و لە فۆرمێکی خراپ و ناتەندروستا هاتوونەتەوە ئاراوە. باڵی پێشکەوتوخوازی پارتی کار (The Progressive Labor Party ) PLP ، بە تەنها نموونەیەك نییە لەم بوارەدا، بەڵکو خراپترینیانە. دەتوانرێت بۆنی هەمان گوو لە لقە جیاوازەکانی SDS، سۆشیال دیمۆکرات و مارکسییەکان و یانە سۆشیالیستەکان لەناو بینای زانکۆکانا، بکرێت، ئەوە هەر باس لە گروپە ترۆتسکییەکان و یانەکانی سۆشیالیستی نێونەتەوەیی و گەنجانی دژ بە جەنگ وفاشیزم، هەر مەکە.
لانی کەم لە ساڵانی سییەکانا ، ئەو کاتەی کە ئەمەریکا بەهۆی قەیرانێکی گەورەی ئابوورییەوە کە قوڵترین و درێژترین قەیران بوو لە مێژوودا پەکیکەوتبوو [ئیفلیجبووبوو]، ئەم قسەو باسانە بەهەرحاڵ. ئەو کاتە تەنها هێزگەلێکی زیندوو کە لە گۆڕەپانەکەدا دەبینران و بەگژ دیوارەکانی کاپیتاڵیزمدا دەچوونەوە ڕێکخستنە گەورەکەی کۆمیتەی رێکخراوی کرێکارانی کارگە بوو، کە بەشێك بوون لە نێونەتەوەیی CIO کە مەیل و ئاڕاستەی جەنگاوەریی ڕادیکالیانەیان هەبوو. ئەوان لە پشت مانگرتنە ئاشکرا و گەورەکانەوە بوون، لەگەڵ پۆلیسدا لە ڕووبەڕووبوونەوەی خوێناویدا بوون. ژینگەی سیاسییانە لە سەراپای دونیادا بە هۆی پریشك و ڕۆشنایی وزەی جەنگی ئەهلی ئیسپانیاوە تینی تێزایەوە، کە دوا شۆڕشی کلاسیکیانەی کرێکاران بوو، کاتێك بوو کە هەر هەموو شانەیەکی ڕادیکال لە چەپە ئەمەریکییەکان دەتوانرا لە ڕێگای تابوورە میلیشیاکانی خۆیانەوە لە مەدرید و بەرشەلۆنە خۆیان ببیننەوە. ئەوە 30 ساڵ پێش ئێستا بوو [ بوکچین ئەم تێزەی لە ساڵی1969 نوسیوە کە بەندێکە لە کتێبی Post Scarcity Anarchism – وەرگێڕ ] . ئەوەش ئەو کاتە بوو کە هەرکەس بیتوانیایە هاواری دەکرد ” سێکس بکە، نەك شەر بکە” ئەمەش ناوازە دەبینرا، بۆیە دواتر هاوارەکە گۆڕرا بۆ ” کار، ئیش ئافریندە بکە نەك شەڕ” هاواری سەردەمێك بوو کە بارگاوی بوو بە نەبوونی و شتکەمی. ئەمە لەکاتێكدا بوو کە بەدەستهێنانی سۆشیالیزم پێویستی بە ” قوربانیدان” و هەروەها ” قۆناخی گواستنەوە” بوو بۆ ئابوورییەك کە دەستەبەری زۆریی کەرەسە [مەتیریاڵە] پێداویستییەکانی بکردایە. بۆ منداڵێکی هەژدە ساڵان لە ساڵی 1937 دا [ بوکچین مەبەستی خۆیەتی کە لەو ساڵەدا تەمەنی 18 ساڵ بووە – وەرگێڕ] تێگەیشتنی یاخود چەمکی cybernation بۆ ئەو وەکو فەنتاسیایەکی زانستی کێویانە وابووە، فەنتاسیایەك بوو وەکو بە بەراورد بە گەشتکردن بۆ فەزا، بووە. ئەو منداڵە هەژدە ساڵە ئێستا پێی ناوەتە تەمەنی پەنجا ساڵییەوە، ڕەگەکانی لە سەردەمێکی دوور کە زۆر جیاوازە لەم واقیعەی ئێستای ئەمەریکا، داکوتاوە. خودی سەرمایەدارییش لەو کاتەوە گۆڕاوە، شێوازگەلێکی جیاوازی چەسپیوی زیاتری وای بەخۆوە گرتوە کە سی ساڵ لەمەوبەر پشبینکردنیان گرانبوو. کەچی ئێستا داوامان لێدەکرێت کە بگەڕێینەوە بۆ ” ڕیزی چینایەتی یا هێڵی چینایەتیی” و ” ستراتیجییەکان” و ” کادرەکان” و هەروەها شێوازێك لە ڕێکخستنی ئەو سەردەمە دوورە کە ئەمەش فەرامۆش کردن و خۆدزینەوە و خۆ بەدوور گرتنە لە پرسە نوێیەکان و گریمانەکان، کە سەریان هەڵداوە.
بۆ خاتری …؟ باشە ئێمە کەی دەتوانینن بزوتنەوەیەك ئافریندە بکەین کە ئایندە ببینێت لەبری ڕابوردوو؟ کەی دەتوانین لەوەوە فێربین کە دێتە دونیاوە نەك لەوەوەی کە دەمرێت؟ لێرەدا دەکرێت ستایشی مارکس بکەین، کە ئەو هەوڵی دەدا لە ڕۆژی خۆیدا ئەوە بکات.
ئەو لە بزوتنەوە شۆڕشگێرییەکەی سالانی 1840 و 1850 هەوڵی دا کە ڕۆحێتی ئایندەگەریی، ببزوێنێت. “ترادتسوێنی هەموو نەوە مردووەکان وەکو کابوسی خەو قورسایی خۆی لەسەر مێشکی زیندووەکان، داناوە ” [مارکس لە هەژدەی برۆمێر- لویس بۆناپارت ] ” وادەردەکەوێت کاتێك کە خۆیان سەرقاڵکردووە بە شۆڕشگێڕکردنی خۆیان و شتەکانەوە لە خولقاندنی شتێکا کە بە تەواوی نوێیە، ڕێك ئا لەم سەردەمی قەیرانی شۆڕشگێڕییەدا ئەوان پەشۆکاوانە داوای ڕۆح و ئیلهامەکانی ڕابوردوو بۆ خزمەتکردنی خۆیان بە قەرزکردنی ناوەکانیان، دروشمی جەنگەکانیان و نەریتیان، دەکەن، تاکو نواندن و نمایشی نوێی مێژوی جیهان ئا لەم وەختە بەسەر چووەدا بەم زمانە موزەیەف و سەپێنراوە، پێشکەش بکەن. بەم شێوەیە Luther ماسکی Apostle Paul پۆشی و وێنە و کڵێشەی شۆڕشەکەی 1789 بۆ 1814 ئاڵان لە خۆیەوە جارێك وەکو کۆماری ڕۆمانەکان و جارێکیش وەکو ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانەکان ، شۆڕشەکەی 1848 بۆ خۆی شتێکی باشتری لە ساتێرێک پێنەبوو، هەر ئاواش شۆڕشەکەی ساڵی 1789 و ترادیسۆنەکەی 1793 تاکو دەگاتە 1795…. شۆڕشی کۆمەڵایەتی چەرخی نۆزدە ناتوانێت وێنەی تابلۆکان لە ڕابوردوو بکێشێت، بەڵکو تەنها لە ئایندە دەتوانێت. ناتوانێت دەستبەکاربێت پێشئەوەی پوچگەراییەکان کە پەیوەستن بە ڕابوردووە لەخۆی دانەماڵێت.. . شۆڕشی چەرخی نۆزدە بۆ ئەوەی بگاتە ئامانج و ناوەرۆکی خۆی، دەبێت لێگەڕین مردووەکان، مردووەکان بنێژن. لەوێدا بڕگەکە جەوهەر و ناوەرۆكەکەی تیێپەڕان، بەڵام لێرەدا جەوهەر و ناوەرۆکەکە بڕگەکە تێدەپەڕێنێت.” 18ی برۆمێر- مارکس.
لە کاتێکدا کە بەرەو چەرخی بیستوویەك دەچین ئایا گرفت و کێشەکانی ئەمڕۆ جیاوازییەکیان هەیە لەتەك سەردەمی پێشوودا؟ جارێکی دیکەش مردووەکان دێنەوە نێوانمان و گاڵتەجاڕیانە ڕێدەکەن، خۆیان بە ناوی مارکسەوە دەناسێنن، ئەو پیاوەی کە ویستی مردووەکانی چەرخی نۆزدە بنێژێت. بەم جۆرە شۆرشی ئەمڕۆمان هیچی باشتری پێ ناکرێت جگە لە لاسایی کردنەوەی شۆرشی ئۆکتۆبەر لەگەڵ جەنگی ئەهلی 1918 – 1920 بە یارمەتی و هاوکاریی ‘هێلی یا ڕیزی چینایەتی’ یەکەیەوە لەگەڵ ‘پارتە بۆلشەڤیکەکەی و دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریاکەشییەوە. ئەمەش بە جەختکردنەوە لەسەر نەریتی ئیلتیزامی ئەخلاقیانە لەژێر دروشمی ‘دەستەڵاتی سۆڤیەت’ دا، بەڕێدەچێت.
تەواوکردنی هەموو لایەنەکانی شۆڕشی ڕۆژانێك کە تیایدا دەژین، سەرەنجام دەتوانێت پرسە مێژووییەکەی” پرسی کۆمەڵایەتی” کە زادە و لەدایکبووی سەرەدەمی نەبوونیی و کەمیی پێداویستییەکان و پاوانکردن و کۆمەڵی هیرراشیەتە/ قووچکەییە، لابەلابکاتەوە. ئەمەش بە دووکەوتنی ترادیسوێنی شۆڕشە بچوکە تەواونەبووەکان کە یەكلایەنانە بوون و لە ڕابووردوودا ڕوویانداوە و و ماونەتەوە بۆ ئێستا، کە تەنها شێوازی ” پرسی کۆمەڵایەتیی” سیستەمێك بە یەکێكی پاوانخوازی هیرراشی دیکە، گۆڕیوە. لە کاتێکدا کە خودی کۆمەڵی بورجوازیی لە پرۆسەی یەکاڵابوونەوەی [ هەڵوەشاندنەوەی] چینە کۆمەڵایەتییەکاندایە، ئیدی سەقامگیری بە خۆی داوە، ئێمە گوێمان لە داخوازییە بێفەڕە بەتاڵەکانی، وەکو ” ڕیزی یا هێڵی چینایەتی” دەبێت. لە سەردەمێکدا کە سەراپای دەسگە سیاسییەکانی کۆمەڵی هیرراشی کە پێدەنێنە سەردەمێکی بۆگەنی قوڵەوە، ئا لەو کاتەدا ئێمە گوێبیستی داخوازییە بێکەڵکەکانی وەکو ” پارتێکی سیاسیی” و ” دەوڵەتێکی کرێکاریی” دەبین. لە کاتێکدا کە هیرراشییەت/ قوچکەیەت دەبنە جێگای پرسیار، گوێدێری داخوازی ” کادیران” و ” پێشڕەوان” و ” ڕابەران و سەرکردان” دەبین. لە کاتێكدا کە نێوەندگەرایی و دەوڵەت گەیونەتە حەدی خاڵی تەقینەوە لە مێژووی نەرێیانەیاندا، ئێمە گوێمان لە داخوازی توڕەهاتی: “بزوتنەوەیەکی نێوەندگەرایی” و ” دیکتاتۆریی پڕۆلیتاریا” دەبێت.
درێژەی هەیە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت