مورەی بوكچینە: گوێڕادێرە ئەی مارکسیست! بەشی شەشەم.

زمانزا/ زاهیر باهیر پرسیاریی گرنگ، کە لێرەدا ڕووبەڕومان دەبێتەوە: ئایا دەتوانین شرۆڤەی گواستنەوە لە کۆمەڵێکی چینایەتیەوە بۆ کۆمەڵێکی ناچیانیەتی لە ڕێگەی هەمان جەدەلەوە، کە نموونەیەکە بۆ گواستنەوەی کۆمەڵێکی چینایەتی بۆ […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

زمانزا/ زاهیر باهیر
پرسیاریی گرنگ، کە لێرەدا ڕووبەڕومان دەبێتەوە: ئایا دەتوانین شرۆڤەی گواستنەوە لە کۆمەڵێکی چینایەتیەوە بۆ کۆمەڵێکی ناچیانیەتی لە ڕێگەی هەمان جەدەلەوە، کە نموونەیەکە بۆ گواستنەوەی کۆمەڵێکی چینایەتی بۆ یەکێکی دیکە،بکەین؟ . ئەمە گرفتی یا هەڵەی کتێبێکی خوێندنی قوتابخانە [تێکستبووك] نییە کە حوکمی هزرێکی لۆژکانەی موجەڕەد بخوازێت یاخود لەخۆ گرتبێت، بەڵکو ئەمە پرسێکی کۆنکرێتی حەقیقییە بۆ سەردەمی ئێمە. جیاوازییەکی گەورەی قووڵ هەیە لە نێوانی گەشەکردنی بورجوازی لەسای فیوداڵیزم-دا و گەشەکردنی پڕۆلیتاریا لەسای سەرمایەداریی-دا ، ئیتر ئایا مارکس شکستی هێنا لە پێشبینیکردنیا، یاخود هەرگیز ڕوون نەبووە لای. بورجوازی کۆنترۆڵی ژیانی ئابووریی کردووە زۆر پێشئەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بگرێتە دەست و بووەتە چینێکی پاوانکار سەبارەت بە کەرەسە و ماتریاڵەکان، کولتوور، هەروەها ئایدۆلۆجییشەوە پێشئەوەی بانگەشەی هەیمەنەی سیاسیانە بکات. بەلام پڕۆلیتاریا هێشتا کۆنترۆڵی ئابووریی ژیان ناکات. وێڕای گێڕانی ڕۆڵیکی نکوڵی لێنةکراو لە پرۆسەی پیشەسازیدا، تەنانەت کرێکارانی پیشەسازیی زۆرینەی دانیشتوان یاخود هاوووڵاتیان نین و پێگەی ستراتیجیی ئابوورییانەیان لە لایەن cybernation و تەکنەلۆجییە پێشکەوتووەکانی دیکە کەمبوەتەوە، وەکو خۆی نەماوە.[7]. ئالێردا داخوازی جۆرێك لە چالاکی باڵای هۆشمەندی لە پڕۆلیتاریا دەکرێت لە بەکارهێنانی دەسەڵاتا بۆ گەیشتن بە شۆڕشی کۆمەڵایەتی. بەڵام تاکو ئێستا بەدەستهێنانی ئەم هۆشیارییە لە لایەن ئەو ڕاستییەوە کە ژینگەی کارگە یەکێکە لە باشترین دامەزراوە و سەنگەری بواری ئەخلاقی سەر کار، لە سیستەمێکی قوچکەیی لە بەڕێوەبردنا، لە گوێگرتن و وەلابونا بۆ سەرکردەکان، هەروەها لەم سەردەمە تازەیەشدا پابەندبوون بە بەرهەمهێنانی کاڵای نازەرووریی وەکو چەكوتەقەمەنی، لە لایەن هەموو ئەمانەوە هۆشـمەندیی کرێکاران بلۆك کراوە. کارگە نەك هەر خزمەت بە ” زەبت و ڕەبت” و ” یەکگرتن” هەروەها ” ڕێکخستن” ی کرێکاران دەکات، بەڵکو بە شێوازێکی مۆدێلانەی کە بورجوازی دەیخوازێت دەیکات.
لە کارگەدا بەرهەمهێنانی سەرمایەداریانە نەك هەر پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان لە سەرمایەداریی-دا لەتەك هەر ڕۆژێکی کارکردندا نوێدەکاتەوە هەروەکو مارکس تێبینی کردووە ، هەروها ئاوەز و بەها و ئایدۆلۆجییەکانی سەرمایەداریش نوێدەکاتەوە.
مارکس وەکو پێویست هەستی بەم حەقیقەتە کردووە بۆ بینینی هۆکارەکان کە زۆر ناچاریین، زیاتر لەوەی کە بە تەنها فاکتی چەوساندنەوە و یاخود بەیاکادانەکان بن بە خاتری کرێ و کاژێرەکانی سەر کار بۆ هاندان و پاڵنانی پڕۆلیتاریا بۆ چالاکی شۆڕشگێڕانە. مارکس لە تیئوری گشتی کەڵەکەبونی سەرمایەدارییدا، هەوڵی داوە باسی جەور و بێ بەزەیی، بابەتێتی یاساکان کە پڕۆلیتاریا ناچاردەکەن بۆ گێڕانی ڕۆڵی شۆڕشگێڕیی، بکات . مارکس لەسەر ئەو ئەساسە گەشەی دا بە تیئورە بەناوبانگەکەی شیکردنەوە و گەشەکردنی ئابووریی لەبارەی هەژاریی، نەبوونی لەڕووی ئابوورییەوە: ململانێی نێوانی سەرمایەداران ناچاریان دەکات کە هەر یەکەیان نرخی شمەکەکانیان، کاڵاکانیان بهێننە خوارەوە، ئەمەش بە ڕۆڵی خۆی درێژە بە بەردەوامی داشکاندنی کرێ و هەروەها هەژاریی ڕەهایی کرێکاران، دەدات. بەم جۆرە کرێکاران ناچاردەبن کە شۆڕش بکەن چونکە لە تەك پرۆسەی کێبڕکێ و نێوەندگەرایی سەرمایەدا ” برسێتی و نەبوونی و ناڕەحەتی خەڵك ، سەرکوتکردن، کۆیلایەتیی، سوکایەتی و شکۆشکاندن” تەشەنەدەکات.[8]
بەڵام سەرمایەداریی وەکو سەردەمەکەی مارکس نەماوە، ئەو بە نوسینەکانی لە نیوەی چەرخی نۆزدەدا، نەدەکرا بە فکریی ئەو کاتەی پێشبینی یاخود دەرکی تەواوی سەرەنجامەکانی [ عاقیبەت] نێوەندگەرایی سەرمایە و پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای بکردایە. چاوەڕوانیی لە مارکس نەدەکرا کە پێشبینی ئەوە بکات کە سەرمایەداریی نەك هەر بە تەنها لە قۆناخی بازرگانێتییەوە گەشەدەکات بۆ قۆناخی پیشەسازیی پاوانخواز و پاوانکار لەو سەردەمەی خۆیدا و. بەهۆی یارمەتی دەوڵەتەوە لە مۆنۆپۆڵایزکردنی مامەڵەکانا [ ئیحتیکارکردنیان] بۆ قۆناخی کێبڕکێی باڵای یەکینەکانی پیشەسازیی. تێپەڕیدەکات، بەڵکو بە هۆی نێوەندگەرایی سەرمایەش، سەرمایەداریی گەڕایەوە بۆ ئەسڵی بازرگانێتییەکەی بە هاوکاریی دەوڵەت لە فۆرمی مۆنۆپۆڵیدا، بەڵام لە باڵاترین ئاستی پێشکەوتن و دەستپێکردنەوەی. ئابووریی بەرەو ئاوێتەبوون لەتەك دەوڵەت ملدەنێت سەرمایەداریش دەست بە “پلانی” پێشکەوتنی دەکات لەبری وازلێهێنانی بە تەواوی بۆ هاوبەشیی و هەژموونی کێبڕکێی هێزەکانی بازاڕ. بەدڵنیاییەوە سیستەمەکە خەباتی چینایەتی کلاسیکیانە هەڵناوەشێنێتەوە ،بەڵکو هەوڵی دەستەمۆکردنی [ئیحتیواکردنی] دەدات، بۆ ئەمەش سەرچاوە تەکنەلۆجییە مەزنەکان بەکاردەهێنێت بۆ لووشدانی، هەرسکردنی [ ئیستیعاب] زۆرترین لە کەرتە ستراتیجییەکانی چینی کرێکاران.
ئا بەم شێوەیە هاندان و پێداگرتن لەسەر تیئوری هەژاریی ئابوریی، هۆشمەندی کولکرد [ پێچەوانەی تیژ] لە ئەمەریکا خەباتی تەقلیدیانەی چینی کرێکاران لە گەشەکردنیا بۆ جەنگی چینایەتی شکستی هێنا و بە تەواوی لە چوارچێوەی ڕەهەندی بورجوازیدا تەوقی خوارد و مایەوە. لە ڕاستیدا مارکسیزم لە لایەن فۆرمە هەرە پێشکەوتووەکانی بزوتنەوەی سەرمایەداریی دەوڵەتیییەوە، بووەتە ئیدۆلۆجی بە تێبینیکراوی ڕوسیا. زۆر گرانە باوەڕهێنان بەوەی کە مێژو پێچەوانەی نیشاندا کە ” سۆشیالیزمی” مارکسییانە دەرکەوت کە بووە بەشێکی گەورە لە سەرمایەداریی دەوڵەتیی کە مارکس لە پێشبینیکردنیا لە دایەلێکتیکی سەرمایەدارییدا، شکستی هێنا. [9 ]. لەبری ئەوەی پڕۆلیتاریا گەشەبکات بۆ چینێکی شۆڕشگێر لە ڕەحمی سەرمایەدارییدا، بەڵکو دەرکەوت بووە ئۆرگانێك لە لاشەی کۆمەڵی بورجوازیی.

************
7 – ئەمە ئەو خاڵەیە کە شرۆڤەی ئەوە دەکات کە گەر کەسێک بیەوێت لە فکرەی ” پڕۆلیتارێتی” خۆی ڕزگار بکات، کە هیچ شتێکی نییە بیفرۆشێت جگە لە هێزی بازوی. ئەوە ڕاستییە کە مارکس ئاوا پێناسەی پڕۆلیتاریای لەم تێرمەدا کردووە ، بەڵام هاوکاتیش مارکس لە دووتوێی دیالێکتیکی مێژووییەوە لە گەشەکردنی پڕۆلیتاریای ڕوانیوە. پڕۆلیتاریا لە چینێکی چەوساوەی بێ موڵکییەتەوە گەشەدەکات و لە قۆناخی پڕۆلیتاریای پیشەسازیدا پێشکەوتوترین فۆرم بەخۆیەوە دەگرێت، کە ڕەنگدانەوەی زۆرترین فۆرمی گەشەی سەرمایەیە… مارکس لە ساڵانی کۆتایی ژیانیا ڕقی لە کرێکارە پاریسییەکان دەبووەوە کە بە زۆری غەرقی بەرهەمهێنانی کاڵا کەمالیاتییەکان بووبوون وەکو ” کرێکارانی ئەڵمانمان ” ..باشترین ڕۆبۆتی ئەوروپا بوون گوایە لە جیهانا، وەکو پڕۆلیتاریای ” نموونەین، مۆدێلن”.
8- هەوڵی لێکدانەوەی تیئورەکەی مارکس سەبارەت بە هەژاریی و نەبوونیی، وەکو تێزێکی جیهانیی لەبری نیشتمانی (وەک مارکس کردی) فێڵێکی تەواوە. لە پلەی یەکەمەدا ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە لە واقیعدا ئەم تیئورە ئاوا دەبینێت کە بە ئاسانی لە هەوڵی خۆپاراستنی وەڵامی ئەو پرسیارەدا بێت: کە بۆچی هەژاریی و نەبوونیی ئەوەی کە مارکس باسی کردووە لە ناو قەڵای بەهێزی پیشەسازی سەرمایەداریدا دەرنەکەوت، کە ئەمانەش ئەو شوێنانەن کە خاڵی سەرهەڵدانی تەکنەلۆجیای کافی و گونجاون بۆ کۆمەڵی ناچینایەتیی؟ بە گوێرەی ئەم تئیورە ئەگەر ئێمە هیواکانی خۆمان لە جیهانی کۆڵۆنییدا بە ” پڕۆلیتاریا” بسپێرین ئەم هەڵوێستە مەترسییەکی کەتواریانە دەشارێتەوە: کە جێنویسایدە. ئەمەریکا و هاوپەیمانە نوێیەکەی کە ڕوسیایە، هەموو ئامراز و تەکنەلۆجییایەکیان هەیە کە دەتوانن بۆمبارانی وڵاتانی دونیای گەشەنەسەندوی ئابووریی، پێبکەن، تا ڕادەی ڕادەستبوون. هەڕەشەیەکی شاراوە لە ئوفقی مێژووییەوە هەیە کە گەشەکردنی ئەمەریکایە بەرەو ئیمپریالییەکی فاشی ڕاستی لە جۆری نازییەت. ئەمە قسەیەکی تەواو بێ مانایە کە بڵێی ئەم وڵاتە ” پڵنێکە لە وەرەقە”، ڕاستییەکە ئەوەیە، کە ئەمەریکا پڵنێکی حەراری ئەتۆمییە هەروەها چینی حوکمڕانی ئەمەریکی کەمتر کولتوریی خۆگرتنیان[ سەبر] هەیە و هەتا توانای زیاتری لە ئەڵمانیا هەیە بۆ ئەنجامدانی کارە نامرۆییەکان .
9- لینین باش هەستی بەوە کرد و ئاوا وەسفی “سۆشیالیزم” ی کرد کە ” شتێک نییە جگە لە دەوڵەتی سەرمایەداریی مۆنۆپۆلی تاکو هەموو خەڵك سوودمەند بکات” گەر بیر لە ناوەرۆکەکەی بکەیتەوە ئەمە دەربڕینێکی یەکجار نائاساییە، هەروەها پڕیشە لە ناکۆکی.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
زاهیر ىاهیر

ئەرشیڤی بەڕێز: زاهیر ىاهیر