مورەی بوكچینە: گوێڕادێرە ئەی مارکسیست! بەشی حەوتەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زمانزا: زاهیر باهیر
پرسیارێك، کە دەبێت بپرسین لە ئەم دواڕۆژانەی مێژوودا ئایا شۆڕشی کۆمەڵایەتی، کە لە هەوڵی بەدەستهێنانی کۆمەڵێکی ناچینایەتیدایە دەتوانێت لە ناخی بەیەکادانی نێوانی چینە تەقلیدییەکانا سەرهەڵبدات؟ یاخود ئەم جۆرە شۆڕشە دەکرێت تەنها لە حەلبووون یا بۆگەنکردنی چینە تەقلیدییەکانەوە سەرهەڵبدات، یا بەڕاستی دەکرێت لەسەرهەڵدانی تەواوی “چینێک” کە جەوهەرەکەی ناچینایەتییە، چینێکی گەشەکردوی شۆڕشگێڕن؟ لە هەوڵی وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارەدا بە گەڕانەوە بۆ ئەو جەدەلە فراوانەی کە مارکس بۆ کۆمەڵی مرۆڤایەتی گەشەی پێدا وەکو گشت، دەتوانین فێری زیاتر بین، زیاتر لەو مۆدێلەی کە وەکو نمونەیەك لە دەرەبەگایەتی بۆ کۆمەڵی سەرمایەداریی قەرز کرد. هەر وەکو چۆن پەیوەندارێتی خزمایەتی خێڵە سەرتاییەکان هەنگاوی جیای بەرەو نێو چینەکان نا، هەر ئاواش لە ڕۆژانی سەردەمی ئێمەشدا مەیل و ڕەوتی چینەکان بەرەو حەلبوون بۆ کولتورێکی نوێی گەورەتر کە لق و پۆپی لێدەبێتەوە، دەڕوات، کە شێوەی فۆرمەکانی پەیوەندی ناسەرمایەداریی دەگرێتە خۆ. لەوێدا ئەم گروپانە چی دی پابەندی تاکە ئابوورییەک نین یاخود پێگەیان ئابوورییەك نیە، لە ڕاستیدا هەموویان ڕەنگدانەوەی ئاراستە و ئامانجی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتیین بۆ تێپەڕاندنی ئابووریی توێژاڵەکانی نێو کۆمەڵ کە نوقسانی ئابوررییان هەبووە…لەم بارەشدا ئەوان کە لە کەتواردا لە کولتوری مەدەنیانەوە سەردەگرن و لە کەرەسەی خاوی نادیاری چالاك پێكدێن، لە بزووتنی پڕکردنەوەی کۆمەڵی نوقسانی ئابوریی بەرەو کۆمەڵی دوای نوقسانی ئابووریی.
پرۆسەی هەڵوەشاندەنەوەی [ حەلبوونی] چینەکان دەبێت بە هەموو ڕەهەندەنکانییەوە ڕەچاوبکرێن و تێگەیشتنی لێبکرێت. دەبێت لێرەدا وشەی پرۆسێس، “process” جەختی لەسەربکرێتەوە : چینە تەقلیدییەکان لەناوناچن ، هەر ئاواش ململانێی چیانیەتیش، چونکە هەر تەنها شۆڕشی کۆمەڵایەتییە دەتوانێت ستراکتوری چینی باڵادەست و هۆکارەکانی بەیەکادان ڕاماڵێت. خاڵێك کە لێرەدا هەیە ئەوەیە کە تێکۆشانی تەقلیدی چینایەتی دەوەستێت تاکو بنەما و ناوەرۆکی شۆڕشگێرانەی خۆی ئاشکرا بکات وەکو فسیۆلۆجی [ زانستی وەزیفەکانی ئۆرگانەکان- وەرگێڕ] ، لە کۆمەڵی باودا، نەك وەکو ژانی لە دایکبوونی منداڵ. لە ڕاستیدا تێکۆشانی تەقلیدیانەی چینایەتی، کۆمەڵی سەرمایەداریی سەقامگیردەکات بە ” ڕاستکردنەوەی” لە خراپکارییەکانی سیستەمەکە، وەکو ( کرێ، کاژێری سەر کار، هەڵئاوسانی پارە، کارکردن…تد). لە کۆمەڵی سەرمایەداریی دا نقابەکان خۆیان بۆ خەباتی دژ بە” مۆنۆپۆلی” ڕیکدەخەن دژ بە مۆنۆپۆلی [ ئیحتیکاریی] پیشەسازیانە دەوەستنەوە، هەروەها ئاوێتەدەبن بە ئابووریی توێژاڵی بازرگانییەتی وەکو موڵکدارێتی. لە چوارچێوەی ئەم موڵکایەتییەدا بەیاکادانەکان زۆر یا کەم دەردەکەون، بەڵام وەکو گشت، نقابەکان سیستەمەکە بەهێز دەکەن و خزمەتی مانەوەی دەکەن.
بۆ بەهێزکردنی ئەم ستراکتوری چینە، کرێکاران، بە قسەکردنی بەردەوام و دووبارەبوونەوە و خۆشحاڵبوون بە ” ڕۆڵی چینی کرێکاران” بۆ پاڵپشتکردنی [تەعزیزکردنی] خەباتی تەقلیدیانەی چینایەتی بە لێدانی لەزگەی ناوەرۆکی ” شۆڕشگێڕیی” ، بۆ نەخۆشخستنی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانە لەسەردەمی ئێمەدا بە ” شکۆدارکردنی کرێکار یا چینی کرێکاران کە نەخۆشییەکی درێژخایەنە ” “workeritis” [ کرێکارێتی- کاری کرێگرتە] کرۆکی کۆنەپەرستییە. بۆ چەند جار مارکسیستە مەزهەبییەکان دەبێت بیریان بخرێتەوە کە مێژووی تێکۆشانی چینایەتیی مێژووی دەرد و نەخۆشییە، مێژووی برینەکانە کە کە لەلایەن گرنگی و بەناوبانگیی ” پرسی کۆمەڵایەتیی” بە گەشەکردنی یەكلایەنانەی مرۆڤ لە هەوڵدانیا بۆ بەدەستهێنانی کۆنترۆڵی سروشت لەلایەن پیاوانی هاوەڵ و برادەرییەوە؟ ئەگەر بەرهەمی لاوەکی ئەم نەخۆشییە، تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو بووبێت، ئەوە بەرهەمە سەرەکییەکان، سەرکوتکردن، ڕشتنی خوێنی مرۆڤ و هەروەها ترس و خۆفی شێواندنی ڕۆحی خودی مرۆڤە.
کاتێك کە دەردەکە دەگاتە کۆتایی، کاتێك زامەکە، برینەکە لە هەرە قوڵاییەکەیدا دەوەستێ و دەست بەساڕێژبوونەوە دەکات، ئیتر پرۆسەکە ئاشکرا دەبیت و بەرەو تەواوبوون دەڕوات، ناوەرۆکە شۆڕشگێڕییەکانی تێکۆشانی تەقلیدیانەی چینایەتی وەکو تیئورێکی بنیاتنەرانە و هەروەها وەکو حەقیقەتێکی کۆمەڵایەتیی، ماناکانی خۆیان لەدەستدەدەن. ئیدی پرۆسەی حەلبوون و هەڵوەشانەوە و ڕووبەڕوووی نەك هەر ستراکتوری تەقلیدیانەی چینەکەدا، دەبێتەوە، بەڵکو بە خێزانی باوکسالاریی، شێوازی پەروەردەکرنی دەسەڵاتخوازانە، هەژمونی دین، دەزگەکانی دەوڵەت و هەروەها نەریتەکانی کە لەسەر چەوساندنەوە و وازهێنان و ڕەتکردنەوە و هەستکردن بە تاوان و ژێوانبوونەوە لە هەست بە تاوانبارێتی [موعەزەبیی] و لەتەك سەرکوتکبوونی جنسیانە. هەر هەموو ئەمانە دەگۆڕێت. پرۆسەی تەفکیك و حەلبوونی نائاوێتەبون لە کراسێکدا ئیدی تا ڕادەیەكی زۆر سەراپای چینە تەقلیدییەکان، بەها و دەزگەکان، هەموویان دەگرێتەوە. بەم شێوەیە پرسە نوێییەکان، شێوازی خەباتکردن و هەروەها فۆرمگەلێك لە ڕێکخراوەکان و بانگەشەی بەرخوردێکی نوێی تەواو بۆ تیئوریی و پراکتیكکردنی بەکردەیی، دەخولقێنێت.
ئەمە بە شیوەیەکی هەستپێکراو و کۆنکرێتیانە چی دەگەیەنەێت؟ باشە با بەراوردی هەردوو بەرخوردەکە بکەین، مارکسیستەکان و شۆڕش. مەزهەبی مارکسیانە داوامان لێدەکەن بە نزیکبوونەوەمان لە کرێکار یا باشتر ” چوونە” ناو کارگە … بە گرنگییدان بە کرێکاێك بە ” فەزڵ و ڕێزگرتن ” تا هەر یەکێکی دیکە. ئەمە بە هەدەفی چی؟ تاکو کرێکار بکاتە ” چینێکی هۆشمەند” ، با لە دیدی چەپی جارانەوە دەستنیشانی نمونە هەرە نیاندەرتاڵییەکان بکەین، یەکێك سەری یەکێکی تر چاك دەکات، خۆ رازاندنەوە بە بەرگی سپۆرتی سەردەم، وازهێنان لە حەشیشە کێشان بۆ جگەرە و بیرە، بە شێوازی نوێ سەماکردن، رەفتارکردن و گوفتارکردن لە شێوەی ‘ توند و ڕەق’،دا پەیرەوکردنی سەروسیمایەکی بێ کەیفو ووشکو خۆبەزلزان. [10]
بەکورتی ، دەتوانرێت بوترێت کە یەکێك ئاوا دەبێتە کرێکار لە خراپترین ئەم شێوازە کاریکاتێرییەدایە ” پیتی بورجوازییەکی گۆڕێنراوە ” بە دڵنیاییەوە بورجوازییەکی لەیەکهەڵوەشاوەیە. ئەمەش وەکو ئەوەیە کە کەسێك لاسایی کرێکار دەکاتەوە هەر بە قەدەر ئەوەی کە کرێکار لاسایی ماستەرەکانیان دەکەنەوە. لەژێر ناوی گۆڕانی قوتابیی دا بۆ ” کرێکار” گاڵتەجاڕییەکی زەرەرمەند خۆی حەشارداوە ، یەکێك دەیەوێت ئەو زەبتوڕەبتەی کە ژینگەی کارگە کە لە مێشکیا چەسپاندویەتی بەکاربهێنێت بۆ زەبتوڕەبتی کرێکاران بۆ ناو ژینگەی حیزب. یەکێك هەوڵی بەکارهێنانی ڕیزی کرێکاران کە بۆ پیشەسازیی قوچکەییان هەیە بۆ هاوجوتبوونی، زەواجی کرێکار لەتەك پارتی قوچکەیی. ئەم پرۆسە بێزراوە ئەگەر بێتو سەرکەوتووبێت گۆڕانێك دەبێت لە جێگرتنەوەی قوچکەییەك بە قوچکەییەکی دیکە، ئەمەش بەناوی پەرۆشبوونەوە بەدەستدەهێنرێت، گوایە ئەمان بەتەنگ داخوازییە ئابوورییە ڕۆژانەکانی کرێکارەوەن . تەنانەت تیئوری مارکسیی ڕازییە بە دابەزینی پلەی کرێکار بۆ ئەم وێنە و شێوەی بێ بەهایی و کەمکردنەوەیە. ( دەکرێت وەکو تەحەدایەك بەوان، تەماشای هەر کۆپییەکی چەپەکان سەبارەت بە شرۆڤەی پرسی قەومی یا نیشتمانی لە لایەن ئەوانەوە، بکەیت. هیچ شتێک ئەوەندەی ئەم جۆرە موحازەراتانە کرێکار بێزار ناکات .) لە کۆتاییدا کرێکار بایی ئەوە زیرەکە تاکو بزانێت کە چ ئەنجامێکی باشتری لە تێکۆشانی ڕۆژانەی چینایەتیدا لە ڕیگای بیرۆکراسییەتی نقابەوە تاکو لە ڕێگای بیرۆکراسی پارتی مارکسیستانەوە، بەدەستدەهێنێت. ساڵانی چلەکان [ بوکچین مەبەستی چلەکانی چەرخی بیستەمە-وەرگێڕ] ئەمەی لە شیوەیەکی زۆر دراماتیکانەدا دەرخست کە لە ماوەی ساڵێك یادوواندا بەدەگمەن ناڕەزایی لەلایەن کەسان و ئەندامانی ئاسایی ڕێکخراوەکانەوە، دەبینرا. نقابەکان سەرکەوتوبوون لە دەرپەڕاندنی هەزارەها لە ” مارکسیستەکان” کە زیاتر لە دەیەیەك کاری زۆر گرنگ و سەختیان لە بزوتنەوەی کرێکاراندا دەکرد، تەنانەت لە ڕیکخراوی کۆنی نێونەتەوەیی، CIO ، هەڵزنان بۆ پلەی سەرکردایەتیش .
درێژەی هەیە.

10- لەم خاڵەدا پێشبینییەکانی چەپی کۆن بۆ وێنە و ڕواڵەتی مرۆڤە سەرەتایەکەی خۆیان [ نیاندەرتاڵ] ئاوایە کە بە بۆچونی خۆیان بە کرێکاری ئەمەریکی دەچوێنن. بەڵام لە ڕاستیدا ئەم کڵێشە و ڕاوڵەت و چواندنە زۆر نزیکە لە کاراکتەری کەسێکی بیرۆکراتی نقابەوە یاخود کۆمیسەریی ستالینیی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت