دکتۆر کەمال میراودەلی: ئەلفوبێی ئەخلاق، سەرەتای ستراتیجی.

چۆن کۆبانێ ئەمریکای کردە دۆستی ستراتیجی کورد؟ 1 سەرەتای تێوەگلانی ئەمریکا لە ڕۆژاوا وەک لە وتارێكی پێشوودا روونم کردەوە، داستانی بەرگریی و خۆڕاگریی کۆبانێ بوو. ئەمریکا بە ئارەزوو، بە خواست، […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

چۆن کۆبانێ ئەمریکای کردە دۆستی ستراتیجی کورد؟

1

سەرەتای تێوەگلانی ئەمریکا لە ڕۆژاوا وەک لە وتارێكی پێشوودا روونم کردەوە، داستانی بەرگریی و خۆڕاگریی کۆبانێ بوو.

ئەمریکا بە ئارەزوو، بە خواست، لەبەر بەتەنگەوەهاتنی ژیان و چارەنووسی مرۆڤان و کۆمەڵگای کوردیی و  تەنانەت ئەوسا بۆ ئامانجی شەڕی داعشیش لە سوریا وەک ئامانجێکی ئەمریکی نەبووە تەرەفێک لە مەلحەمەی بەرگریی کۆبانێ.

وەزیری دەرەوەی ئیدارەی ئۆباما، جۆن کێری لە 8 ی ئۆکتۆبەری 2016 دا،  بە ئاشکرا وتی: [ ڕێگرییکردن لە کەوتنی کۆبانێ ئامانجێکی ستراتیجی ئەمریکا نییە.]

Isis in Kobani: John Kerry says preventing the fall of the town is ‘not a strategic objective’

واتا لەو قۆناغەدا وەستاندنی داعشیش لە داگیرکاریی و تاوانە مڕندەییەکانی ئامانجی ستراتیجی ئەمریکا نەبوو.

ئەم قسەیەی جۆن کێڕی وەک قسەکەی ئەردۆگان: کۆبانی دەکەوێ، بێگومان دەکەوێ، تەسلیمکردنی چارەنووسی کۆبانێ  و خەڵکەکەی بوو بە وەحشەکانی داعش.  

ئەی چۆن  ئەمریکا ئاخری پشتگیریی کوردی کرد لە کۆبانێ؟

2

خەباتی یەپەگە

 ئەوەی تەسلیمبوونی قبول نەکرد و هەموو ئازادیخوازانی  راستەقینە و مافیمرۆڤخوازانی  ساختەی دنیای خستە بەردەم بەرپرسیاریی ویژدانیی و ئەخلاقییەوە بەرگری قارەمانانەی کورد بوو.

بەلام کۆبانێ هەروەها حەقیقەتێکی گرنگ و نێوەندیی وەک دەرسێکی مێژوویی هەرەگرنگ بۆ گەلەکەمان و بۆ تێگەیشتنی چۆنێتی کارکردن لە زلە سیاسەتمەداران و هەست و ڕای گشتی جیهان دەرخست: گەر خۆت دڵت بە خۆت نەسووتێ، گەر خۆت وەک نەتەوە نەیسەلمێنێت نەتەوەیت و هەست و سۆز و هاودەنگی نەتەوەیی دەرنەبڕیت چۆن خەڵکی تر هاوسۆزت دەبن؟

هێرشی داعش بۆ داگیرکردنی کانتۆنی کۆبانێ و ئابڵوقەی شارۆچکەی کۆبانێ بە تانک و ماشینی سەربازیی و تۆپخانە و گروپی ئینتیحارییەوە لە 13 ی ئەیلوولی 2014 دا دەستیپێکرد. لە 16 ی ئەیلوولدا ئابلوقەی شارۆچکەکەیان دا

یەکەم لێدانی ئاسمانی هاوپەیمانی رۆژاوایی  لە داعش لە بنکەیەکی کۆبانێ لە 27 ی ئەیلوولدا بوو.

تەواوی بابەتەکە لێرەدا بخوێنەروە …. ئەلفوبیی ئەخلاق سەرەتای ستراتیجی

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
دکتۆر کەمال میراودەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: دکتۆر کەمال میراودەلی