بارزان محەمەدەسوورە: مرۆڤی هیراکلیتی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو مرۆڤانە لە جیهاندا هەمیشە لە پێشەنگی ناو یان دە زرنگێتەوە و پێشەنگن لە نوێبوونەوە. بەڵام گەڕانەوە، نایان گرێتەوە لە کۆنبووندا. یان بۆ دواوە بگەڕێنەوە. ئەم مرۆڤانە دەگمەنن؛ ناتوانین لە پەنجەی دەست دەربازیان بکەین.
مازلۆ لە کتێبی زندگی دراین جاواکنون…. هنر زندگی متعالی دا، ئاماژە بەو چەمکە دەکات، مەبەستی مرۆڤی هەمیشە نوێبوەوەیە.
ئەو مرۆڤانە، کە ئارەزوو یان پێشکەوتن و بە روودانە بە نوێبوونەوە و تازەگەری، ئەو تازەگەریەی لە بواری ڕۆشنبیری و فیکری و داهێنان بێت و مرۆڤی پێ لە بار نەچوێت و لەو ئاستەی مرۆڤایەتی دابمێنێتەوەو دانەماڵرێت لە بەها ئەخلاقی و مرۆییەکان. نەچێتە قالبی بازرگانی بە بەهاکانی جوانی بمێنێتەوە.
ماسلۆ دەڵێ: دەبێت مرۆڤ هەمیشە خودێکی هیراکلیتی بێت؛ چونکە خودی هیراکلیتی هەمیشە لە تاریکییەوە ئارەزووی دەرچونی هەیە، بۆ ڕووناکی، هەمیشە بەدوای تازەدا دەگەڕێ و سات بەسات بەدەرکەوتی جیا دەردەکەوێت.
ئەگەر پێداچونەوەیەک بە نووسینە سیاسی و سەروتارو وتە سیاسییەکانی سەرکردەو حزبی کوردی ئەم ماوەیەی پێی دەڵێن خەباتی ڕزگاریخوازیی نەتەوەیی، بکەین و شیکارییەکی ناوەڕۆکیان بۆ بکەین، تەنها ڕابردوویان تیادا دەبینین و تەنها ئێستای ئەو زەمەنانەیە، کەتیایاندا ڕەنگ دەداتەوە، (ئێمە نەتەوەیەکین شانمان واو باڵمان واو فڵان سەرکردەمان ئاوهاو شان و شەوکەتی ئاوەهاو لە فڵان وفیسارە شەڕو جەنگیشدا بەو هێزو بەو جەبهە ڕووت و بەو سەرکەوتنانە لێی دەرچووین و بۆ دوا ڕۆژیش تێدەکۆشین و سبەیینێمان بەوشێوە دەڕازێنینەوەو وا لە وڵاتمان دەکەین ببێتە بەهەشت و نموونەی دیموکراسی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و… تاد). ئەمانە هیچی هێمای بە ئومێد ژیان و ڕۆحی زیندەگی و وڵاتسازی نین، بە قەد ئەوەی هەڵاتن و ڕاکردنێکن لە ئێستا، کە تەنها ترسنۆکەکان لە عەقڵ و لەبیرکردنەوە پەنایان بۆ دەبەن، لە سایکۆلۆژیاشدا بەم میکانیزمە. کەلای ئێمە بووەتە ستراتیژ، دەوترێ گەڕانەوەRegressionیان لەسەرخۆلادان.Transformation. ئەوەی هەڵەبێت و ناچونیەک بێت لەگەڵ کۆمەڵ ئەوە ئەوان خۆی لێ لادەدەن و دەبنە سمبوڵی کارەکتەرە پۆزەتیڤەکان. بەڵام لە ئەسڵا ئەوانەن عەقڵێکی مردووی پاشاگەردانی دەژن و ناتوانن لەگەڵ نوێبوونەوەیەکی مۆڕاڵی، ڕۆشنگەری و لەخۆگرتنی مرۆڤ لە چوارچێوەیەکی هەمەکی کە نەبێتە، بەر پەرچ دانەوەو خەواندن یان خەفەی عەقڵی، چونکە شۆڕشەکان لەو کونو قوژبنانەوە، ئازادی دەبینن و خوێنی بۆ دەڕێژن بۆ ئەوەی گۆڕەپانەکەی بۆ فراوان بکەن. بەڵام ئەم مرۆڤانەی هیچ فۆڕمێکی هیراکلیتی تیادا بەدی ناکرێت و تەنها هەوداڵی پارەو پۆستن و نایانەوێت گۆڕانێک یان نوێبوونەوەیەک لە چوار چێوەی خۆیان دەرچێت. چونکە کاردەکاتە سەر بەرژەوەندیەکانیان. لە ئێستاش دا زۆر دەگمەنن ئەو مرۆڤە هیراکلیتیانەی وڵات بەڕێوەدەبەن، بەڵکو ئەوانەن، کە چەقیونەتە ناو لێشاوی گەندەڵی و ناتوانن لە بازنەی کۆنە پارێزی وخەفەی عەقڵی بێنە دەرەوە.
لە وڵاتانی ڕۆژهەڵات تەنها پیاوپیری دەبێتە جێگای متمانەی هاوڵاتیان، ئەمەش دەچێتە قالبی چەق بەستووی گۆشگیری عەقڵییەوەو بەمەش ناتوانرێت هیچ پێش وەچونێک وەدی بێت. چونکە لێرە باوڕبوون بە گەنج لە پاشاگەردانی دایەو نەچۆتە قۆناغی بیرەکی و بڕیاردان و عەقڵ گرایی و تەنها پیرگەلی لە خولیایان دایەو خویان پێوەگرتوەو بەردانی ئەستەمە ببنە هاوڵاتییەکی هیراکلیتی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت