هێرش عەبدولڕەحمان: ترامپ، گومان لەسێبەرەکەی خۆی.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئێستا ھەمووی تێگەیشتوە کە ترامپ کەسێکی دەوێت دەوری پێ بدات کە پێی بڵێ 2+2= بە 22 .! ترامپ تاقەتی نیە کەس پێی بڵێ پشتی چاوت کلی پێوەیە، یان ڕێ و شوێنی نیشانبدات. ھیچ کابینەیەکی پێشووی ئەمریکی وەک کابینەکەی ترامپ پر سپڕایسی سەیر نەبووە، لەپڕ یەکێک دەڕوا یەکێکیتر دێتە شوێنی. ئێستا گەیشتۆتە ئەو دۆخەی کە ” مایک پێنس ” جێگر ڕاڕایە، چۆن ھاوڕابێت لەگەڵ ھەڵسوکەوتەکانی ترامپ.
لەکاتی بانگێھشتکردنی تاڵیبان بۆ گفتۆگۆی ڕێکەوتنەکە لەگەڵ ترامپ، بەپەلە مایک پێنس ئەو ھەنگاوەی بەرز نرخاند، پێی کارێکی باشبوو، چەند ڕۆژێکی پێچوو لەپڕ ترامپ پەشیمان بۆوە لەبینینی وەفدەکە، دیسان مایک پێنسی جێگری پشتگیری کردو ووتی، ترامپ دەزانی چی دەکات، لەکاتێکدا شێت بووە بەدەستیەوە، نازانێت چۆن خۆی بگونجێنی، دەترسێت لەپڕ ترامپ ئەویش پەراوێزبخات.!
ئەوانەی کاریان لەگەڵ ترامپ کردوەو لەدەوری نەماون دەڵێن، ترامپ حەزی لەئیشی تیم و گروپ نیە، چونکە بۆچونی زۆری ناو ئەو جۆرە تیمانە درەنگ بریاری لێ دەردەچێت، بۆیە حەز دەکات بۆ ھەر بریارێکبێت وەک پلاکی کارەبا ئۆن و ئۆف لای خۆی بێت، ترامپ ھەموو ئەوانە بەمەترسی دەزانێت کەبۆچونیان وەک ئەو نیە.! متمانەی بەکەسنیە، کەیەکێک لەتیمەکەی ڕێنمایی دەکات یان قسەیکی بۆ راست دەکاتەوە، لەبۆسەدا دەبێت بۆی تا لەپرێکدا لەتیمەکەی ئاوتی بکات، بۆیە قسەی خۆی خواریش بێت، ھەر لای خۆی ڕێکەو بڕاوەتەوە.!
ساڵێک بەر لەئێستا 18000 هەزار دکتۆری دەرونی ئەمریکی ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردەوە، کە ترامپ شیاوی ئەو شوێنەنیە، لەڕووی دەرونییەوە ناتەواوە، مانەوەی کارەسات دروست دەکات، هەرکەسێک وەک ترامپ هەموو خەڵکی ڕەتکردەوە، بزانە خۆی پڕکێشەیە، مەعقوڵ نیە هەمووی هەڵەبێت و، ترامپ ڕاستبێت.
لەڕۆژی دەستبەکاربونی ترامپەوە تا بەر لەچەند ڕۆژێک کە بۆڵتن ی دەرکردووە، دوو ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و دوو وەزیری بەرگری و دوو بریکاری وەزارەتی بەرگری و دوو وەزیری ھۆملاند سکوریتی و، دوو بریکاری ھۆملاند سکوریتی و دوو وەزیری دەرەوە و یەک بریکاری وەزیری دەرەوە و دوو بەڕێوبەری سی ئای ئەی و، بەڕێوبەری ئێف بی ئای و، سێ بەڕێوبەری نوسینگەی گۆڕیوە، کەپۆستی گرنگن.
ترامپ، تا ئێستاش تای بەرنامەکەی ئەپرێنتس بەری نەداوە و بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی خۆی بوو، لەوێ خەڵکی شیاو و زیرەکی بۆ بزنسەکانی ھەڵدەبژارد، ھەر بەو ئەقڵیەتی بزنسەوە وەک ئەو سەردەمە مامەڵە دەکات، لەگەڵ دەوروبەری، لەکاتێکدا ئەو بەوە ناسراوە وردە لەھەڵبژاردنی دەوروبەری، کۆی ئەو کەسانەی کە دەوریان پێدراوە خۆی داوایکردون و، بە فلتەری خۆیا ڕۆێشتون، بەڵام ھەرکات بەریەککەوتن لەنێوان ئەو و ئەو کەسانەدا دروست بووە، پێش ئەوەی ئەوان بڕیاری کۆتایی بدەن، ئەو بە توویتێک دەریکردون، تا بۆ ئەوەی کەسیان دەمی نەگاتە مێدیا و بڵێت ترامپ شیاوی ئەوە نیە کەسەرۆکی وڵاتێکی مەزنی وەک ئەمریکا بێت، پێش ئەوەی ئەوان خەبەریان بێتەوەو ڕاستیەکان بڵێن، ئەو لەتویتەر وەک بەڕە تەکاندونی، ئیتر ئەمریکیەکان تێگەیشتون ترامپ وەک کەشوھەوا وایە لەپڕ گۆڕانکاری بەسەردا دێت و، ھەرگیز جێگر نابێت. دڵنەوایی خۆیان دەدەنەوە کەساڵێکی ماوە و دەتوانن دووری بخەنەوە، بەس ئێستاش بەو دۆخە چانسی بردنەوەی بۆ تیرمی دووەم مسۆگەرترە، ئەگەر دیموکراتەکان فریایی خۆیان نەکەون.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت