کاوسێن بابەکر: کێشەکە ڕادەستکردنی 250هەزار بەرمیلەکەیە یان زۆرقوڵترە؟

کەسانێک کێشەی قوڵ و ئاڵۆزی نێوان بەغداو هەولێریان هێندە سادەکردۆتەوە گوایە ئەگەر هەولێر 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە رادەستی بەغدا بکات ئاوێک بەئاورەکەدا دەکریت و کێشە سەدان ساڵیەکە کۆتایی دێت! سەردانی […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

کەسانێک کێشەی قوڵ و ئاڵۆزی نێوان بەغداو هەولێریان هێندە سادەکردۆتەوە گوایە ئەگەر هەولێر 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە رادەستی بەغدا بکات ئاوێک بەئاورەکەدا دەکریت و کێشە سەدان ساڵیەکە کۆتایی دێت!
سەردانی دکتۆر بەرهەم سەرۆکی کۆماروحەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان هەنگاوی باش بوون بۆ زەمینەخۆشکردن بۆ گفتوگۆو لێکگەیشتنەکان، هەڵوێستەکانی عەبدولمەهدی سەرۆکی وەزیرانیش هەمان هەڵوێستە بەئاڕاستەی تەبایی و لێکگەیشتن و چارەسەر، بەڵام کێشەی نێوان بەغداو هەولیر هەر لێرەدا کۆتایی نایەت و بەنیەت باشی ئەو بەڕێزانە بەئەنجام ناگات، ئەو کێشەیە کێشەیەکی سیاسی مێژوویی دێموکراسی خاک ونەتەوەیەو سەدان ساڵە بەهەڵواسراوی ماوەتەوە، هەرچەند لەدوای ڕوخانی ڕژێم دەستور دانی بەمافەکانی نەتەوەی کورد داناوەو تاڕادەیەک چارەسەری بۆ کێشەکانیش داناوە، بەڵام ئەم کێشەیە لەبنەڕەتدا لەو سنورانەدا قەتیس نابێ، ئەگەر هەولێریش ئامادەیی تەواوی هەبێ کەنیەتی و دابەشی دووڕای جیاواز بووە، ڕایەکیان کە کەمینەیەکە لەپارتی بەبیانوی سەربەخۆیی ئابوری ئامادەی ڕادەستکردنی نەوتەکە نییەو رای دووەمیش، کەیەکێتی و سەرجەم حزبەکان وحکومەت و زۆرینەلەپارتی پاڵپشتی دەکەن چارەسەری کێشەکان لەبەغدادا دەبینن، زۆرخراپ ئاقای دوو ئاستەنگی زۆر ئاڵۆزە کە ئاستەنگی یەکەم هەستی فاشستی قوڵی ناو کەلتورو ئەقڵیەتی عەرەبەو لەناو حزب و سیاسەتمەدارانیشیاندا رەنگی داوەتەوەو ناتوانن دان بە ئەویتردا بنێن و بەگیانی دێموکراسی مامەڵەبکەن و کار بەدەستوربکەن، کە زۆربەی زۆری عێڕاقیەکان دەنگیان پێداوە، ئاستەنگی دووەم قوڵایی ئەو کێشەیەیە لە هەرێمەکەدا دابەشبونی کوردستان بەسەر چوار دەوڵەتی ناوچەکەدا بەپێی نەخشەیەکی ئیمپریالیستی (سایکس بیکۆ) خوڵقاندویەتی و ئەو دەوڵەتانەش سیستەمێکی دیکتاتۆری ناسیۆنالیست فاشین و دژی مافەنەتەوەییەکانی کوردن، بۆیە بەهیچ شێوەیەک ڕازی نابن مافی کورد لەهیچ یەکێک لەو دەوڵەتانەدا بگاتە چارەسەری کۆتایی و هەوڵی بەردەوام دەدەن بەهەر نرخێک بێ لەباشوری کوردستانیش کەقۆناغی باشی بڕیوە لەقاوغی خۆیدا بمێنێتەوەو بەردەوم نوقمی کێشەبێ ونەگاتە چارەسەر چونکە پێیانوایە ئەوە دەبێتە سەرچاوەی کێشە بۆ ئەوانیش!
لەمەوە تێدەگەین گفتوگۆ و دانیشتن و ڕێککەوتنەکان کاتین و کێشەکە لەبنەڕەتدا گرێدراوی چەندین دەوڵەتی هەرێمەکەیەو پێویستی بە چارەسەری دێموکراسی و دەستتێوەردانی دەرەکی هەیە، سەرەڕای تەبایی و یەکڕیزی هێزە کوردیەکان کە تا ئێستا بەداخەوە لەئاستی پێویستدا نیە.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
كاوسەین ىابەکر

ئەرشیڤی بەڕێز: كاوسەین ىابەکر