کاوسێن بابەکر: ڕوخانی حکومەتی عەبدولمەهدی هیچ لەدۆخی عێڕاق دەگۆڕێ؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چاکسازیی لە نەبوونی کاروخزمەتگوزاریەکان وی بڵاوبوونەوەی بێ ئەندازەی گەندەڵیی کەعێڕاقی لەلیستی ووڵاتانی هەرەگەندەڵدا خستۆتەخانەی( 12)، داواکاریی تازەوکۆنی خۆپێشاندەرانن وی ئەو هەموو نەهامەتی و کولەمەرگیە، کەڵەکەبووی حکومەتەکانی پێشووە. کەچی ئێستا خەریکن بەسەر عەبدولمەهدی و حکومەتە یەکساڵیەکەیدا قڵپ بکەنەوە! سەیرەکە لەوەدایە سەرۆکی حکومەتی پێشوو، واتا عەبادی، کە نەیتوانی لەماوەی حکومڕانی خۆیدا، کەپشتیوانی زۆر زیاتریشی هەبوو، داوای ڕوخانی حکومەت و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات!
هەر ئەوانەی ئامادەنین هاوکاریی سەرۆکوەزیران بکەن لە پڕکردنەوەی کابینەکەی و ئاڵوگۆڕی وەزیرەکان بۆ کاراکردنی ئەنجومەنەکەی و، ئاڵۆزکردن و خوێناویکردنی خۆپێشاندانە ئاشتیانەکە، بەوەی دەستودائیرەکانیان لە هێزەئەمنی و چەکداریەکاندا تەقە لە خۆپێشاندەران دەکەن و، تانوسینی ئەم بابەتە 93 گەنجی خێر لەخۆنەدیویان کوشتووەو، زیاتر لە 3900 کەسیان بریندار کردووە. لە هەوڵی ئەوەشدان خۆپێشاندانەکان بۆ مەرامی خۆیان بقۆزنەوەو، سواری شەپۆلی نارەزاییەکان ببن. بۆیەش هەم سەدرو هەم عەبادی و، ڕەنگە کەسانی تریش داوای دەست لەکار کێشانەوەی حکومەت و. هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکەن!
بەڵام وەک ڕۆژ ڕوونە ڕوخانی حکومەت هیچ کێشيیەک چارەسەر ناکات، بەڵکو دۆخێکی زۆر خراپتر دێتە پێش. ئەگەر کۆدەتا نەکرێت، ئەوا لەباشترین حاڵەتدا، هەر دەموچاوەکانی دوێنێ بەئەگەری زۆر گەورە دێنێتەوە سەر شانۆ. بۆیە باشترین کار ئەوەیە دەرفەتێکی تر بدەن بە عەبدولمەهدی و، ئەو کۆسپانەی لەبەردەم هەڵگرن و، دەستەڵاتەکانی لێ قۆرخ نەکەن و، چیتر کۆسپ بۆ کارەکانی دروست نەکەن. پێموایە باشترین کەسێکە بتوانێ لەماوەی حوکمڕانەیەکەیدا بەشێک لەوداخوازیانە بێنێتە دی بەتایبەت دژایەتی گەندەڵی و، ڕەخساندنی دەرفەتی کاروبیمەی بێکاری و، کەمکردنەوەی کرێچیان. سەرۆکی کۆمارو نوێنەرە کوردەکان تاڕادەیەک پاڵپشتی ئەم پیاوەن و هیوادارم حکومەتی هەرێمیش پاڵپشتی زیاتری بکات و، کێشە هەڵواسراوەکانی لەگەڵدا چارەسەر بکات. دەرفەتێک بەو پیاوە چاکە بدەن با کاڵەک بەئەژنۆ نەشکێنن و، ئاخ بۆ کفندزی پێشو هەڵنەکێشن!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت