کاوسێن بابەکر: کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان ئاگاتان لێیە!

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

(دەست بۆ موچەی خانەنشینی سەربازی مەبەن زۆرتان لەسەردەکەوێ)
مەبەست لە خانەنشینی سەربازی ئەوپێشمەرگە قاڕەمانانەن، کەتەمەنی گەنجی وخوێندن وژیانی شارو نوێنی گەرمیان بە چیاکان بەخشی و خاکیان دۆشەک وبەرد سەرین و ئاسمانیان لێفەبوو، ئەوان گیانیان خستەگرەوی ئازادی گەلونیشتمانەکەیان، زۆریان شەهید و کەم ئەندام بوون و ئەوانەشی کەماون زۆربەیان بەدەست نەخۆشی دە درێژخایەن دەناڵێنن.
پەرلەمان و حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی هەرێم دوای 18ساڵ بێ ئەوەی یەک هەنگاوی جدیان نابێ بۆ؛ بەگژاچوونەوەی گەندەڵی گەورەکان، دزینی نەوت، بەهەدەردانی پارە لەبوارە جیاجیاکاندا، ناشەفافی لەدەروازە سنوریەکان و گومرگەکان ،لێنەپرسینەوە لەسەدان بیری نەوتی ناقانونی و ژینگە وێرانکەرودەیان کارەساتی وەک ئێزدیەکان و ناوچەجێناکۆکەکان.. بڕیاریان داوە چاکسازی بکەن وشوێنە گەندەڵەکەیان دۆزیوەتەوە کە خانەنشینی سەربازیە ئەویش دیارەزۆرینەی هی یەکێتی یە چونکە پارتی ئەوانەی خۆی کە دەیان هەزار زیاترن سیاسیانەو یاساییانەتر کردوە! زەمینەکەش زۆر لەبارە بۆ وەگەڕخستنی مەقەسەکەیان و قوتکردنی قوتی پیاوە پیرەکانی نیشتمان، پێشمەرگە گیانبازەکانی ڕۆژەڕەشەکانی یەکێتی وخاک ونەتەوە..
1- یەکیتی لەبێسەروبەریی خۆی ئاگای لەم گەلەکۆمەگیە نییە کەبەناوی چاکسازیەوە لەدژی دەکرێ!
2- کارەکە کاتی خۆی ڕێکارەیاساییەکانی وەک پێوسیت نەبڕیوە واتا وەک ئەوەی پارتی بۆ کادیرو پێشمەرگەکانی خۆی کردویەتی ونەشی هێشتوە دواتر جێگری سەرۆکی حکومەت ڕێکارەکان تەواو بکات وئێستاش هەر ناهێڵێ!
3- وەڵامێکی باشیشە بۆ شەقامی کوردی کەدەمێکە داوای چاکسازی دەکەن بالەوپێشمەرگە بێنازانەشەوەبێ!
4- خەڵکی تری تێخزێنراوە کە جێگەی ئەو لیستەیە نییەو تەنانەت تەمەنەکەشی لەگەڵ پێشمەرگەی دێرین نایەتەوە، بەڵام ئەم حاڵەتە لەسەرجەم لیستەکاندا هەیە هەرلایەنێک کردبێتی و لیستی هەرشتێک بووبێ!.
سەیرەکە لەوەدایە بزوتنەوەی گۆڕانیش پاڵپشتی ئەو جۆرە لەچاکسازیەدەکات لەکاتێکدا زۆر لە کادیرو پێشمەرگە خانەنشینکراوەکان سەر بەم بزوتنەوەیەن!
لەوەش سەیرتر هیچ باسی ئەو ژمارەزۆرەی کادیرو پێشمەرگەی پارتی ناکەن کەژمارەیان زۆر زیاترە لەژمارەی خانەنشینی ناوچەی یەکێتی کە سەرجەم پارتەکانی تێدایە بەگۆڕان و کۆمەڵ و سۆشیالیست و زەحمەتکێشان و شوعیەکانیشەوە! کە لیستێکیان بەناوی پێشمەرگەی ئەیلولەوە ڕێکخستوە و 27هەزار موچەخۆری تێدایە کە یەکێتی نییەتی! جگە لەهەزاران موچەخۆر کە فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرکردون لە دائیرەکانداو دەوام ناکەن، کادیرو پێشمەرگە کە بەناوونیشانی بەڕیوەبەری گشتی ووەزیرو جێگر وەزیرو ڕاوێژکارو بەڕێوەبەری تەنفیزی و پێشکەوتوو و پلەی جیاجیا خانەنشینکراون و گوایە هی ئەوان بەیاساییکراوە و هی یەکێتی نەیانزانیوە بەیاسایی بکەن!! هەمومان لەگەڵ چاکسازین بەڵام بانێک و دووهەوا نەبێ، ئەوانەی خۆتان بشارنەوەو ئەوانەی ئێمەش مەقەسی لێبدەن! دەست بۆ قوتی پێشمەرگەی دێرین مەبەن، دەبێ ئەوان زیاتر خزمەتبکرێن نەک سوکایەتیان پێبکرێت هەرچی بکەن قەرەبوی ئەو گیان بازی و ئەو تەمەنی گەنجیە ناکەنەوە کەئەوان بەپەڕی بێباکیەوە بە نێشتمانیان بەخشی و ئەوژیانە شاهانەیەی ئێوە لەسێبەری خوێن و ئارەقەی ئەوانە. ووریابن پێشمەرگەی دێرین هەر هەڵۆکەی دوێنێن و کەوی نابن، کە ناحەقی دەگاتەلوتکە ئەوان بێ هەڵمەت نابن!!

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
كاوسەین ىابەکر

ئەرشیڤی بەڕێز: كاوسەین ىابەکر