سی ئێن ئێن: لە سەر كشانەوەی ‌هێزەکانی لە باکووری سوریا، لیندزی گراهام ترامپ شڕ و وڕ دەکات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی/ دکتۆر کەمال میراودەلی

( 1 )
[ هیوادارم دڵتەنگ و بێهومێد نەبن. مارکس دەلێ: مێژوو تەنیا وەک کۆمیدی دووبارە دەبێتەوە. ئەم ىریارەی ترامپ پاشەرۆکیکی لاوازی هەمان بریارە شکستخواردۆکەی مانگی دیسەمبەرە. هەمان ئەو هێزانەی شکستیان پێهێنا لە کاردان بەلام پرسی کورد و پاراستنی کوردی رۆژاوا پرسیکی مرۆڤایەتیی زۆر گەورەتر و بالا ترە. پشتکردن لە کورد، کۆتاییهاتنی هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتییە و دەستپێکی نازییەتێکی نوێیە. بۆیە دڵنیا بن ترامپ بۆی ناچیتە سەر، بۆ ئەردۆگانیش کە هەمیشە هەڕەشەکانی دووبارە دەکاتەوە و خەون بە دەریای خوێنی کوردەوە دەبینێت ئەوە کورد گوتەنی: مار پێوەدان لە خشەخشەکەی خۆشترە. با هێرش کات، ئەوەی مسۆگەرە ئەوەیە کە
1- هەرچی ببیت ئەمریکا رێگەی بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی تورکیی نادات.
2- بەلام لەمە زیاتریش.. بریارەکەیترامپ چەند بە خێرایی و هەڵەشەیی درا ئاواش بە خێرایی هەڵدەوەشێتەوە، ئەوەتا دوای هەوڵ و راگەیاندنە مەردانەکانی مرۆڤی مەزن لیندزی گراهام، کە جاری پێشووش ئەو هۆکاری یەکەم و دەستپێشخەری هەڵوەشاندنەوەکەی بوو. ترامپ بۆ ئەوەی نەڵین لاوازە و تەسلیمی ئەردۆگان بووە، تویتەکەی چەند مانگ ثێسووی هێناوەتەوە یاد و دووبارە دەڵێ ئابووریی تورکیا ورد و خاش دەکات ئەگەر ئەردۆگان شتێک بکات بە دڵی ترامپ نەبێت]
ئەمەی خوارەوە دەقی ئەو راپۆرتەیە کە سی ئێن ئێن دەربارەی هەولە مەردانەکانی گراهام بلاوی کردۆتەوە.
گراهام دەلێ” ئەم بریارەی ترامپ کورتبینانە و نا بەرپرسانەیە و کارەساتێکە لە دورستکردندا.
بڕیارێک بە سینات بۆ وەستاندنی هەر هەولیکی کشانەوە دەردەکات.
قسە لەگەڵ وەزیری دەرەوە لەم بارەوە دەکات.
نیکی هەیلێش کەسێتی بەهێز و نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتۆکان دەلێ: دەبێ هەمیشە پشتی هاوپەیمانە کوردەکانمان بگرین ئەوان کاریگەر بوون لە شەڕی ئێمە دژی داعش بە جێهێشتنیان بۆ مردن هەڵەیەکی گەورەیە.
دوایی وتارێکی فراوانتر دەنووسم. بەلام ئەمە راپۆرتی یەکەمی سی ئێن ئێن]

( 2 )
سی ئێن ئێن: لە سەر كشاندنەوەی ‌هێزەکانی لە باکووری سوریا، لیندزی گراهام ترامپ شڕ و وڕ دەکات
لیندزی گراهام، کە یەکێکە لە بەهیزترین پشتگیرانی کۆماری ترامپ لە کۆنگرێسدا، رۆژی دووشەممە لە سەر بریاری کشانەوەی لە باکووری سوریا لە کاتێکدا تورکیا نەخشەی هیڕشی سەربازی لە ناوچەکەدا داناوە، ترامپی کردە پەڕۆ و وتی: [ئەم بریارە] کورتبین و نابەرپرسانەیە. ئەم بڕیارە سەرەڕۆییە لە لایەن سەرۆکەوە هەموو ئەو دەسکەوتانەی هەڵوەشاندوونەوە، کە بەدەستمان هێناون و ناوچەکە دەخاتە ڕەوشی ئاژاوە و فەوزاوە. ئێران لیکیان دەڕژێ. گەر من شەڕوانێکی داعش-یش بم، ئەوە ژیانەوەی دووەمم پێ بەخشراوە. لەبەرئەوە ئەوانەی وا بیر دەکەنەوە کە داعش تیکشكێندراوە، بە زوویی راستییەکەتان بۆ دەردەکەوێت.”
گراهام لە چاوپێکەوتنیکدا بە فۆکسنیوزی وت. زیاتر وتی:
هیوادارم من بتوانم هەڵوێستی خۆم تەواو بە ڕوونی دەربڕم کە بە ڕای من ئەم بڕیارە چەند کورتبین و نابەرپرسانەیە.
گراهام پشتیوانێکی سەرۆک ترامپە کە هەندێ جار بە ئاشکرا جیاوازیی لەگەڵدا هەبووە. وتی: ” من سەرۆک ترامپم بە دڵە، من هەوڵم داوە یارمەتی بدەم . لای من ئەوە تا ناخی ناخ مێشکتاسێنە کە بە گەلی ئەمریکی بڵێی ‘داعش لە سوریا تیكشکێندراوە.. ئەمە هەرگیز دروست نییە. ”
لە زنجیرەیەک تویتیشدا بەیانی دووشەممە، گراهام کە ئەندامی کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی سیناتە، دەڵێ کە ئەو خەریکە وتووێژیکی تەلەفونی لەگەل وەزیری دەرەوە مایک پۆمپیۆ رێکبخات بۆ موناقەشەی ئەم پرسە، کە وەک [کارەساتێک لە دروستبووندا] وەسفی کرد.
گراهام هەروەها وتی: گەر ئیدارەی ترامپ لەم پلانە [ی کشانەوە] دا بەردەوام بێت، ئەوا ئەو [گراهام] بریارێک بە سینات دەردەکا بۆ دژایەتیکردنی ئەم بڕیارە و پێچەوانەکردنەوەی.
وتی: [ من چاوەڕی دەکەم پشتیوانی دوولایەنە [کۆماریی و دیمۆکراتەکان] ی بەهێز لەم بڕیارە بکرێت.]
لە سەرەتای ئەمساڵدا گراهام یەکیک بوو لە گروپێکی دوولایەنە [بایپارتیزان] ی سیناتۆرەکان کە بریاریان لە سەر یاسایەک دا کە مەرجیکی تێدا بوو داوای لە ترامپ دەکرد کە بە هەڵەشەیی ‌هیزی سەربازیی ئەمریکی لە سوریا و ئەفغانستان نەکێشێتەوە، هەتاوەکو هەموو گروپە تێڕۆریستەکان لە ناو دەبردرێن. دوای ئەوەی لە مانگی دیسەمبەری ڕابردوو ترامپ رایگەیاند کە هیزەکانی لە سوریا دەکێشێتەوە، گراهام ئەم بریارەی بە ‘کارەسات’ وەسف کرد و دوایی ستایشی ترامپی کرد کاتێ بڕیاری هێشتنەوەی هیزەکانی لە سوریا دا.
تا مانگی رابردوو ئیدارەی ئەمریکی هەزار سەربازی بەکاری لە باکووری رۆژهەلاتی سوریا هەبوون. ڕاگەیاندنەکەی یەکشەممە [ی ترامپ] روونی نەکردۆتەوە داخۆ ئەمە کشانەوەی هەموو هێزەکە دەگەیەنێت.
سەفیری پێشووی ئەمریکا بۆ نەتەوە یەکگرتۆکان نیکی هیلیی هەروەها ڕەخنەی لە جووڵەکەی ترامپ گرت. لە تویتێکدا نووسی: ” ئێمە پێوسیتە هەمیشە پشت هاوپەیمانەکانمان بگرین، و ‌هیزە کوردەکان ‌هیزی هەرە کاریگەر بوون لە جەنگی ئیمە دژی داعش لە سوریا. بەجێهێشتنیان بۆ مردن هەڵەیەکی گەورەیە.”

سەرچاوە: https://edition.cnn.com

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت