دکتۆر کەمال میراودەلی: چلڕۆژیی سەگە هارەکە! بەشی یەکەم.

چۆن هەموو ئەمریکا پشتگیری کوردی ڕۆژاوا دەکات؟ ئەردۆگان بوو بە سەگە هارە چل-ڕۆژییەکە و ترامپ پەڵەیەکی شەرمەزارییە بە شەرەفی ئەمریکاوە. 1 ڕۆژاوا پاروویەکی ئاسان نییە.. ئەردۆگان تەمەنی چل رۆژەی سەگی […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

چۆن هەموو ئەمریکا پشتگیری کوردی ڕۆژاوا دەکات؟
ئەردۆگان بوو بە سەگە هارە چل-ڕۆژییەکە و ترامپ پەڵەیەکی شەرمەزارییە بە شەرەفی ئەمریکاوە.

1
ڕۆژاوا پاروویەکی ئاسان نییە.. ئەردۆگان تەمەنی چل رۆژەی سەگی هاری بۆ خۆی هەڵبژارد
هیچ دەوڵەتیک نییە لە دنیادا پشتگیری تورکیا بکات- قاحبۆکەکەی قەتەرۆکە نەبیت و رەنگە قاحبیلە قۆندەرەییە ئەردۆگانییەکانی باشووریش هەر نەبێ بە ىێدەنگیی…
سەگە هارەکە لە دووەم ڕۆژی چل-رۆژەکەی تەمەنی ماوی بە هەموو دنیا وەڕی چونکە پشتگیری ناکەن: بە میسر، سەعودیە، ئەمارات، یەکیتی ئەوروپی.
تایمز دەڵێ: ئەگەر دنیاش [ ئەمریکا و ئەوروپا لە لایەک و روسیا و ئێران لە لایەکی] دی، ڕێگە بە ئەردۆگان بدەن وەک لە نەخشەکەی نیشانی داوە هەتا تەنانەت رەقە ودیرەزوریش بگرێ بۆ دامەزراندنی [کۆماری قوبروسی تورکیی سەرووی سوریا] کە ئەمە مەحاڵە، ئەوا تورکیا دەکەوێتە زەلکاوێکەوە قەت بە ساغی لێی دەرنایە و چارەنووسی ئەردۆگان دیاری دەکات.
تایمز وەبیری دێنێتەوە کە هێشتا کێشەی داگیرکردنی نایاسایی قوبروس لە کؤڵی نەبۆتەوە.و روونی دەکاتەوە هیزەکانی سوریای دیمۆکرات بوونە پسپۆری جەنگی گەریلایی و هەموو کونوقوژبنێکی لێدەکەنە دۆزەخ.

2
سزای دۆزەخیی
لیندزی گراهام [کۆماریی] و ڤان هۆلن [دیمۆکرات] پرۆژەی یاساکەیان بلاوکردەوە کە بە نوێنەرایەتی سیناتۆرەکانی هەردوو حیزب ئامادەیان کردووە. لە نیوان سزاکاندا
1- تەجمید کردنی مڵک ودارایی ئەردۆگان و وەزیرەکانی بەرگریی و دەرەوە و دارایی و بازرگانیی و زە، و
2- ڕێگرتن لە پێدانی ڤیزا بۆ سەفەری ئەوان بۆ ئەمریکا.
3- هەروەها یاساکە هەموو یارمەتییەکی سەربازیی بۆ سوپا و سەربازانی تورک قەدەغە دەکا و
4- سزا دەخاتە سەر هەر کەسێکی ئەجنەبی کە هەر شتێک بە کەرتی سەربازیی تورکی بفرۆشێت یان یارمەتی دارایی و ماددی و تەکنیکی پێشکەش بکات،
5- یان هەر مامەلەیەکی دارایی لەگەل تورکیا بکات. [ئەمە پشتی قەتەر و روسیاش دەشکێنێت]
6- قەدەغەکردنی فرۆشتنی کەرەسە و ئامراز وتفاق و تەکنۆلۆجی و خزمەتگوزاریی سەربازی بە ‌هیزە چەکدارەکانی تورکیا و قەدەغەکردنی فرۆشتن و گوازتنەوەی زەخیرە بۆ هێزە چەکدارەکانی تورکیا.
7- سزادانی هەر کەس و کۆمپانیا و دەوڵەتێک یارمەتی بەرهەمهێنانی نەوت و گازی تورکیی بدات بۆ ئامانجی سەربازیی
8- هەموو ئەو سزایانەی لە [یاسای سزادانی هاوکاریی لەگەل دوژمنەکانی ئەمریکا- کاتسا] دا هەن، بە سەر تورکیادا بە هۆی کڕینی ئیس 400 ی روسیی یەوە لە ماوەی 180 رۆژدا بسەپیندرێت.
9- ئەم یاسایە ودای دەنگلەسەردانی جێبەجی دەکرێت و هەر نەوەد رۆژێک تازە دەکریتەوە، تەنیا ئەو کاتە کاری پێ ناکرێ کە:
1- تورکیا وازی لە هەموو کارێكی سەربازیی یەکلایەنە لە سوریا ىێنێت
2- هەر شوێنێک کە سوپای تورک یان ‌ێزە چەکدارە [ئیسلامییەکانی] سەر بە تورکیا لە 10- 9 ەوە بیگرن دەبێ لێیبکشێنەوە.

3
وڕێنەکانی ترامپ
دوێنێ شەو ترامپ دووبارەی کردەوە کە گەر ئازار بە کورد بگەیەنێت وکاری نائینسانیی بکات، ئەوە ئابووریی تورکیا ورد و خاش دەکات. هەروەها وتی پشتگیری هەموو سزاکان دەکات کە لیندزی گراهام دایناون و سینات بریاریان دەدا. هەوەها وتێ: ئەم سزایانە بەس نین هەنگاوی زیاتریش دەبن. بەلام لەگەڵ ئەوەشدا لە بەرئەوەی دەزانی کەوتۆتە هەڵەیەکی تەڵەوە [وەک ئەردۆگان] نازانێ چۆن هەڵەشەییەکە خەتەرناکەکەی ئەمجارەشی پەردەپۆش بکات. لە لایەکەوە دەلی : چەندین سەدەیە کورد و تورک دوژمنی یەکن، پەکەکە دوژمنی سروشتی تورکیایە، کورد بۆ خاکی خۆی شەڕی کردووە نەک بۆ ئێمە و لە جەنگی جیهانی دوو ئەوان یارمەتی ئێمەیان نەداوە، ئێمە پارەو چەکیکی زۆرمان بۆ سەرف کردوون. بەلام هیچ لەمانە نە سیاسەتن نە بنەما و مەرج و هۆکاری سیاسەتێکی دیارن. ئەی ئێستا چی؟ گەر تورکیا کوشتاری کوردی کرد چ دەکەن؟ ئابوورییەکەیان دەروخێنم!
پێشتریش نکوولی لەوەی کرد کە وازی لە وکرد هێنابێت و وتی:
ئێمە رەنگە لە پرۆسەی جێهێشتنی سوریادا بین بەلام بە هیچ جۆرێک وازمان لە کوردەکان نەهێناوە، ئەوان گەلێکی تیبەتمەندن و جەنگاوەرێکی سەرسوڕمێنەرن.
We may be in the process of leaving Syria, but in no way have we Abandoned the Kurds, who are special people and wonderful fighters

٤
هاواری یەکدەنگەی سیاسییەکانی کۆن و تازەی ئەمریکا دژی بریارەکەی ترامپ
ئەمانە چەند بیرورایەکی سیاسیەیکانی ئەمریکان
1- کریس ڤان هۆلن [دیمۆکرات، هاوسازی یاسای سزاکان لە سەر تورکیا] لە لاپەرەی تویتەرەکەیەوە:
[[ئەم سزایانە لەگەڵ گەڕانەوەی کۆنگریس پێشکەش دەکرێن. داوا دەکەین یەسکەر دەنگی لەسەربدرێت تا پەیامێکی ئاشکرا بۆ تورکیا بنێرین، کە دەبی کاری سەربازی بوەستێنی و دەستی لێهەڵبگرێت، چەکدارەکانی لە شوینی هیڕشەکان بکشێنێتەوە و تراژیدیای لە دەسدانی ژیان بوەستێنێت.]]
[[ یاساکەی ئێمە ئەوانە دەگرێتەوە:
1- سزادانی سەرکردایەتی سیاسیی تورکیا
2- سزادانی سەربازیی دژی تورکیا
3- سزادانی کەرتی وزەی ناوخۆیی تورکیا
هەروەها: قەدەغەی یارمەتی سەربازیی بۆ تورکیا دەکات
سزاکانی کاتسا دەخاتە کار.
رێگری لە دانی ڤیزا بە سەرکرادیەتی تورکیا دەکات.]]
[[ تورکیا دەبی نرخێکی قورس بدات لە بەرامبەر هێرشکردنە سەر کوردە سورییە شەریکەکانمان. سیناتۆرەکان لە هەردوو لایەن [کۆماریی و دیمۆکرات] پشتگیری دەستهەڵگرتن لە تاکە گروپێکی ئیقلیمیی ناکەن کە ئەوان لە هەمووان زیاتر بەرپرس بوون لە چۆک دادان بە داعش. ]]
Turkey must pay a heavy price for attacking our Syrian Kurdish partners. Senators on both sides of the aisle won’t support abandoning the one regional group most responsible for putting ISIS on its heels
[[ ترامپ حەز دەکات دووبارەی بکاتەوە کە ئەو داعشی بەزاند. ئەمە هەڵەیە. هیزەکانی [ئەمریکی] ئێمە بە شەریکایەتیی لەگەڵ کوردەکانی سوریا پێشکەوتنی گەورەیان بەدەستهێنا، بەلام زۆر ماوە بکرێ. داعش ئاهەنگی خۆشیی خیانەتی ترامپ دەگێڕێت. ]]
Trump likes to claim he defeated ISIS. Wrong. Our forces in partnership with the Syrian Kurds have made great progress, but more to do. ISIS is celebrating Trump’s betrayal

٢. لیندزی گراهام: [ کۆماریی، سەرۆکی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوە لە سینات و تا ئێستا پشتیوانیكی بەهێزی ترامپ، هاوداڕێژەری یاسای سزادانی تورکیا] ..
..تویتێک لە وەلامی ترامپ دا کە وتی چاوەروانە ئەردۆگان [مرۆڤانە] بجوولێتەوە. لیندزی تویتاندی:
ئەردۆگان و مرۆڤانە لە یەک ڕستەدا جییان نابێتەوە. خراپتریش بەڕێوەیە.
Erdogan and humane do not belong in the same sentence. Worst is yet to come.
– لەگەڵ تویتەکەی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ سەربازێکی هێزی تایبەتی ئەمریکیی بلاو دەکاتەوە کە لەگەل سوریای دیمۆکرات کاری کردووە دەلێ:
[بە دڕێژایی کاری پێشەییم لە سوپای ئەمریکییدا یەکەمجارە من هەست بە شەرمەزاریی [ لە بەر بریارەکەی ترامپ] بکەم، کوردەکان دلسۆزترین دۆستمانن هەموو ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان لە دامەزراندنی میکانیزمی ئاسایشدەر بەجێهێنا، تورکیا هەموو ئیلتیزاماتەکانی شکاندن. ئەردۆگان ئیسلامیستە و خەتەرە، کوردەکان نزیکترین کەسن لە بیرکردنەوەی رۆژاواوە. هیشتا ئەوان دەستیان لە هاوکاری ئێمە هەڵنەگرتووە، بە بی ئێمە زیندانەکانی داعش دەپارێزن و هەر دوێنی ڕیگریان لە هەڵاتنێک کرد. ئەمە تاوانە بەرامبەریان دەکرێ. من شەرمەزارم]
[ .دەربارەی بڕیارەکەی ترامپ:
1- زامنی گەرانەوەی داعش دەکات
2- کوردەکان ناچار دەکا هاوپەیمانیی لەگەڵ ئەسەد و ئێران ببەستن
3- پێوەندی تورکیا بە کۆنگرێسی ئەمریکییەوە ناهێلێت
4- دەبیتە پەڵەیەکی شەرمەزاریی بە شەرەفی ئەمریکاوە لە بەر وازهێنانی لە کورد.]]
بۆ ترامپ: ئەمریکا لەوە باشترە [کە تۆ نوێنەرایەتی دەکەی] .. بەرامبەر ئەردۆگان بوەستە!]]
[زۆر راگەیاندنی تری هەیە لە وتاری پێشوودا ئاماژەم پێکردن]
3- میچ مکۆنێل [ کۆماریی، پشتیوانی ترامپ، سەرۆکی فراکسیۆنی زۆربە لە سیناتی ئەمریکییدا]
[کشانەوەیەکی هەڵەشەیی هیزەکانی ئەمریکیی لە سوریا تەنیا لە قازانجی ڕوسیا و ئێران و ڕژێمی ئەسەدە.. و خەتەری داعش و گروپە تێرۆریستەکانی دی زیاد دەکات.. بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بە بوونی سەرکردایەتیی دەپارێزرێن نەک بە پاشەكشەکردن و کشانەوە.]
Senate Majority Leader Mitch McConnell (Ky.): “A precipitous withdrawal of U.S. forces from Syria would only benefit Russia, Iran, and the Assad regime. And it would increase the risk that ISIS and other terrorist groups regroup. … American interests are best served by leadership, not by retreat or withdrawal,” he wrote in a
4- سیناتۆر میت ڕۆمنی [ کۆماریی، ناحەزو رکەبەریکی کۆنی ترامپ}
بڕیارەکەی سەرۆک بە کشانەوە لە بەرامبەر هیرشی تورکیا خیانەتە. ئەو پەیامە دەدات کە ئەمریکا هاوپەیمانیكی جێگەی متمانە نییە. رێگە بۆ ژیانەوەی داعش خۆش دەکات، و کارەساتێکی مرۆیی تری بە دوادا دێت.]
Sen. Mitt Romney (Utah): “The President’s decision to abandon our Kurd allies in the face of an assault by Turkey is a betrayal. It says that America is an unreliable ally; it facilitates ISIS resurgence; and it presages another humanitarian disaster,” he tweeted.
5- سیناتۆر مارکۆ روبیۆ:
ئەمە هەڵەیەکی مەزنە کە لێکەوتەی زۆر دوور لە سوریاش دەبێت.
Sen. Marco Rubio (Fla.): He called the decision “a grave mistake that اwill have implications far beyond Syria.”
6- سەرۆکی فراکسیۆنی کەمینە لە سینات کێڤن مکارثی:
[من دەمەوێ دڵنیا بم ئێمە بەلێنی خۆمان بۆ ئەوانەی لەگەڵ ئێمە جەنگان و یارمەتییان داین دەپارێزین. گەر تۆ پابەند بیت و کەسیک هاوشانی تۆ دەجەنگێت، ئەمریکا دەبێ بەلینی خۆی بپارێزێت.]]
“I want to make sure we keep our word for those who fight with us and help us. If you make a commitment and somebody is fighting with you, America should keep their word

7- حاکمی پێشووی ئەرکەنساس مایک هوکەبیی: [کۆماریی]
[ من ئاسایی پشتگیریی سەرۆکی ئەمریکا دەکەم لە سیاسەتی دەرەوەدا و نامەوێت سەربازەکانمان لە بری گەکانی تر بجەنگن، بەلام ئەوە هەڵەیەکی هەرە گەورەیە کە پشت لە کورد بکەین، ئەوان قەت داوایان لە ئیمە نەکردووە لە جیاتی ئەوان بجەنگین، بەلکو تەنیا ئەو چەکانەیان بدەیە کە دیفاعی لە خۆیان پێبکەن، .. ئێمە ناتوانینن [ بە پیتی زل] وازیان لێبێنین].
Former Arkansas Gov. Mike Huckabee: “I generally support @POTUS on foreign policy & don’t want our troops fighting other nations’ wars, but a HUGE mistake to abandon Kurds. They’ve never asked us to do THEIR fighting — just give them tools to defend themselves. They have been faithful allies. We CANNOT abandon them,” he tweeted.
8- سەرۆکی کۆنفرانسی حیزبی کۆماری لیز چێنی:
ئەم بریارە هەلەیەکی کارەساتاوییە.. ئەم بڕیارە دەرسەکانی ٩/١١ فرامۆش دەکات. تێرۆریستانی هەزاران میل دوور دەتوانن و دەیانەوێت ئارامگەکانیان بۆ ئامادەکردنی هێرش بۆ سەر ئەمریکا بەکار بێنن.
9- نیکی هیلی، نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتۆکان، سیاسییەکی بەهیزی راسترەو ثستگیرێکی بەهیزی ترامپ، و ئاسۆی خۆکاکندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا هەبوو لە بەر ترامپ نەیکرد.]]
[ئێمە هەمیشە پێویستە پشتی هاوپەیمانەکانمان بگرین گەر ئێمە چاوەڕیی ئەوەاین لێ بکەین پشتمان بگرن.. کوردەکان ئامرازی کاریگەر بوون لە جەنگێکی سەرکەوتوودا دژی داعش لە سوریا.. بەجێهێشتنیان تا بمرن هەڵەیەکی گەورەیە.
لەگەڵ هاشتاگی تورکیا دۆستی ئێمە نییە!
لە تویتەرەکەیەوە.
Nikki Haley‏Verified account @NikkiHaley Oct 7
More
We must always have the backs of our allies, if we expect them to have our back. The Kurds were instrumental in our successful fight against ISIS in Syria. Leaving them to die is a big mistake. #TurkeyIsNotOurFriend

10- هیلەری کلینتن وەزیری دەرەوە و کاندیدی رکابەری پێشووی ترامپ بۆ سەرۆکایەتی:
با تەواو بە روونی قسە بکەین. سەرۆک لایەنگیریی سەرکردە دەسەلاتپەرستەکانی تورکیا و روسیا بە سەر هاوپەیمانە دڵسۆزەکانمان و بەرژەوەندی ئەمریکا خۆیدا ڕەچاو دەکات. ئەو بڕیارەی ئەو خیانەتێکی قیزەونە [ڕشێنەرەوەیە] لە کورد و لە سوێندی سەرۆکایەتیی خۆی.
[[ کشاندنەوەی هیزەکانی ئەمریکا تا ڕیگە بۆ هێرشێکی تورکیی بۆ سەر هێزە کوردییە سورییەکان خۆش بکات خیانەت لە ئەو هاوپەیمانانەی ئەمریکا دەکات کە یارمەتییان داین داعش تێکبشکێنین. ئێمە نەماندەتوانی داعش تێکبشکێنین بەم کاتە، ئەگەر کوردەکان نەبوونایە.. ئەوان شایانی زۆر لەوە زیاترن کە ئەمریکا هەروا لە نەکاو بەجێیان بێڵێت.]]
Withdrawing troops from northeast Syria to pave the way for a Turkish assault on Syrian Kurdish forces would betray U.S. allies who helped defeat the Islamic State,.
“We would not have defeated ISIS by this time if it had not been for the Kurds,” Clinton said. “They deserve better than to have the United States abruptly pull out.”
11- برێت مکگورک، نێردەی پێشووی ئۆباما/ترامپ بۆ جەنگی دژی داعش:
[دۆنالد ترامپ فەرماندەی گشتی سوپا نییە. ئەو بریاری سەرەڕۆیی دەدات بە بێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی هەبیت یان بیری لێ بکاتەوە… ئەو سوپا بۆ شوینی وا دەنێڕی کە دەشێ ئازاریان پێ بگات بە بێ ئەوەی پشتیان قایم بێت. ئەو فشە دەکات ئەوسا هاوپەیمانەکانمان دەخاتە خەتەرەوە کاتێ ناحەزەکانمان بەرپەرچی دەدەنەوە یان تەلەفونیکی سەختی بۆ دەکرێت.]]
(٠ سەرۆکەکان زۆر ئەرک ئەنجام دەدەن. بەلام ئەوانەی زۆرترین لێکەوتە و ئەنجامیان هەیە بریارەکانی شەڕ و ئاشتی یە.. تۆ ناتوانی بە سەرەڕۆیی بڕیاریکی ئاوا دوای تاکەتەلەفونیک لەگەل سەرکردەیەکی بیانییدا بدەیت. ئەمە هەرگیز پێشینەی نییە.
گەر تورکیا هیڕش بکات، هێزەکانی سوریای دیمۆکرات دەبی دیفاع لە خۆیان بکەن.. [کەواتە کاتی تۆ دەڵێی ئێمە ڕیگا بە تورکیا دەدەین بێتە ناوەوە و شەڕ لەگەڵ ئەو هیزە بکات کە خۆمان بنیاتمان ناوە، ئەمە وا ەدکات یەکجار سەخت بێت بۆ ئیمە کە هەرگیز لەو ناوچەیەدا بـمێنینەوە.]]
“Presidents do a lot of things, but the most consequential are decisions of war and peace like this, and you can’t make decisions on a haphazard basis after a single call with a foreign leader,” McGurk says on NPR’s Morning Edition on Tuesday. “This is almost unprecedented.
If Turkey does launch a military operation into northeast Syria, American-backed SDF forces will be left to fend for themselves against Turkey.
“So when you say, ‘We’re going to allow Turkey to come in and fight the force we helped build,’ it makes it very difficult for us to even stay at all,” McGurk tells NPR

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
دکتۆر کەمال میراودەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: دکتۆر کەمال میراودەلی