عوسمان عومەر: جاش و جاشیەتى/ بەشى دووەم.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

پاسەوانى سویسرى
پاسەوانە سویسریەکان، کە پاریزەرى پاپان، بەبەرگى فەرمیەوە لە ڤاتیکان. بەلام مێژوەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو چەتەوجاشانەى سەردەمى رینیسانس و، بەپێى زانیاریەکان زیاتر لە ملیۆنێک (سەرکەش – مغامر) سویسرى لە سوپاکانى ئەوروپا لە نێوان سەدەى پانزەهەم و شانزەهەم جەنگاون. ئەو هێزە سویسریانە لەناو ئەوپەوروپیەکان بێ هاوتابوون لە بەکارهێنانى قەمەو گڕفرێدان دژى چەکدارەکانى تر. بەهاتنى سەدەى هەژدەم ئەو تەکتیک و حەماس و تیکۆشان و توندو تیژییان ناوبانگیان بەباشترین جاش دەرکەوتبو، کە مامەلەیان لەگەل بکرێ. زۆربەى کات جاشە سویسریەکان لەگەل فەرەنسیەکان کاریان کردووەو، بەتایبەت لەسەردەمى شۆرشى فەرەنسى کوژراویان لە ژمارە نەهاتوە.

کۆمپنیاى کەتەلۆنیا
ساڵى 1302 ئەم کۆمپانیایە لەلایەن رۆجەر دى فلۆر بەپلەى یەکەم لەو جەنگاوەرە ئیسپانیە کۆنە بێکارانە پێکهاتبوو، کە لەجەنگى نوێژى زبڵدان لە ئیتالیا بەشدار بون. دواى کۆتایی هاتنى گرژى و ئالۆزیەکان لەگەل ئیتالیا, دى فلۆر هەستا بە واژووکردنى گرێبەستێک لەگەل ئیمپرتۆرى بیزەنتى ئەندرۆ نیکۆسى دووەم، بەکارى هێنان بۆ جەنگ دژى تورکە عوسمانیەکان لە خۆرهەلاتى دەریاى ناوەراست ژمارەى ئەو جاشانە 6500 کەس بووە سەرکەوتوبوون لە دوورخستنەوەى تورکەکان لە قستەنتینیە. سالى 1305 دى فلۆر و جاشەکانى کەوتنە کەمینى دەستەیەکى ترى جاش کە ئیمبراتۆر ناردبونى نزیکەى 1300 کەسیان لێکوژرا. رزگار بوانى ئەو کەمینە خوێناویە سەرى مێژووى سەربازى سەدەکانى ناوەراستى سوڕماند.

پلنگە فڕیوەکان
تیمێکى فەرمى خۆبەخشى ئەمەریکى ٣ سرب فرۆکەوان بوون شانبەشانى چینیەکان دژى ژاپۆنیەکان شەریان دەکرد لەکاتى جەنگى دووەمى جیهان، ئەم یەکە خۆ بەخشە بۆ یەکەمجار سالى 1941 دواى تەقاندننەوە بەندەرى بیرل هاربەر و فرانکلین ڕۆزفلیت، سەرۆکى ئەوکاتى ئەمریکا رێگاى بە ئەفسەرى پێشوى سوپا کلێر چینۆلد دا یاریزانانى هێزى ئاسمانى ئەمەریکى وەک جاش بەکاربێنێ وەک دلسۆزییەک بۆ تەگەرە خستنە پێش ژاپۆنیەکان لە دەست گرتن بەسەر چین دا، لەگەل ئەوەش وەک بێلایەن خۆى دەردەخست. لە حوزەیرانى سالى 1942 دەستبەرداری ئەم گروپە بوون، دواتر گەرانەوە بۆ یەکە سەربازیەکانى خۆیان ئەوەندەى جەنگى دووەمى بەردەوام بوو بەشداربوون. دواى ئەو خستنە ڕووەى جاشیەتى با بزانین ئاینى ئیسلام ڕاى لەسەر جاشیەتى چییە؟

جاشیەتى لەیاسا نێودەولەتیەکان:
بەپێى پاشکۆى یەک لە پەیماننامەى واژوو کراوى ژنێفى سالى 1949، یەکەم پەیماننامەى نێودەولەتیە سەبارەت جاشیەتى واى پێناسە کردووە . جاش ئەو کەسەیە، کەچەکدار دەکرێ چ لەناوخۆ چ لەدەرەوە بۆئەوەى بەشدارى پێ بکرێ لە جەنگ ڕاستەوخۆ یا ناراستەوخۆ لەکارى دوژمندارى نێوان وولاتان. سوپاى بەدر لەسەردەمى جەنگى عیراق –ئێران یەکیک بوون لەو جۆرانە، کە پێش سوپاى پاسدان کەوتون.
لەکانونى یەکەمى سالى 1989 نەتەوە یەکگرتوەکان پەیماننامەیەکى پشتراست کردەوە و، دژى هەر چەکدارکرنێکى جاش یا چەکدار کردنیان و، بەکارهێنانیان لەلایەن دەولەتانەوە. چونکە جاش وەک دیلى جەنگ ئەژمار ناکرێ، بەلام تورکیا گروپى چەکدارى داعش و، چەکدارى سورى بەکرێ گرتبوو ئایا نەتەوە یەکگرتوەکان چى بەرامبەرکرد؟
جاشیەتى ڕووى ناشیرین و خراپەکارى خۆى دەرخست کاتێ جولانەوە ئازادی خوازەکان پەیدابوون لە پێناو بەدەست هێنانى مافى گەلان بۆ چارەنوسیان دەولەتە کۆلۆنیالی و داگیرکەرو خۆسەپێنەکان هەولیان دەدا، کە ئەو شۆرش و جولانەوانە تارومار بکەن و نەهیڵن بەردەوام بێ و تەشەنە بکات. بەتایبەت لەولاتانى جیهانى سیەم و حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانى عیراق پەنایان بردۆتە بەر دیاردەى جاش دروستکردن لەسالى 1961وە، کە شۆرشى کورد هەلگیرساوە رەوتى جاشیەتى پەیدا بوو بۆ بەرەنگاربونەوەى شۆرش. گەر کەمێ دوورکەوینەوە لەعیراق و، بچینە ئەفریقیا. دەبینین جاش شان بەشانى سوپاى چۆمبى لە سالەکانى 1962- 1964 لە کینشاسا جەنگاون. هەروەها جاش رۆلى هەبووە لە جەنگی ناوخۆى نایجیریا لەماوەى سالەکانى 1967- 1970 شانبەشانى هێزە جوداخوازەکان جەنگاون. هەروەها لە جەنگى ناوخۆى ئەنگۆلا ساڵى 1976و هەروەها دورگەکانى قەمەڕ سالەکانى 1978 جاشەکان توانیان دەستى بەسەردا بگرن و حکومەتە شەرعیەکە بەرکەنار بخەن. کەواتە جاش خزمەتگوزارى شەرکردن و پارێزگارى بۆ وولاتان و فەرمانرەوایەکان پێشکەش دەکەن و بەشدارى دەکەن لەگەل کۆلۆنیالەکان و فەرمانرەوایان ئەوە بەدەست درێژى کردنە سەرمافى گەلان دادەنرێ بۆ وەدیهێنانى مافى چارەنوسیان ئەمەش لەپەیوەندییە نێودەولەتیەکان بە بەکار هێنانى هێز دادەنرێ.

دواى ئەوەى دەزگا نیودەولەتیەکان هەستیان بەوە کرد، کە دیاردەى جاشایەتى لە پەرە سەندنە.چەند کاردانەوەیەکیان پێشان دا، کە پێویستە پەیماننامەیەکى نێودەولەتى هەبێ، کە جاشیەتى قەدەغە بکات. ئەویش دەقى ماددەى 47 لە پاشکۆ” پرۆتۆکۆل”ى کە پێشتر ئاماژەم پێداوە کاتێ جاشێک دەگیرێ چۆن مامەلەى لەگەل بکرێ و، لەبرگەى دووەمى چۆن پێناسەى جاشیەتى بکرێ. کۆمەلەى گشتى نەتەوەکان بە نیازە پرۆژە یاساو پەیماننامەیەک ئامادە بکات لە ڕووى جیهانیەوە جاشیەتى قەدەغە بکرێ لەوانە:
• یاساغ کردنى جاشیەتى لەسەر ئاستى دام و دەزگاکانى نەتەوە یەکگرتوەکان ئەنجومەنى ئاسایش زۆرجار باسیان لەوە کردووە، کە جاشیەتى کاریکى تاوانکارى نامرۆڤانەیە دژى گەلانە و ڕیگرى لەوەدەست هێنانى مافى چارەنوسیان دەگرێ. ئەوەش رونکراوەتەوە لە برگەى 8 لە ڕاسپاردەى ژمارە 2465 ى سالى 1986، هەروەها برگەى 5 لە ڕاسپاردەى ژمارە 3103 ، کە ناوەرۆکەکەى بەم جۆرەیە تێیدا هاتوە” بەکارهێنانى جاش لەلایەن دەولەتە کۆلۆنیالیى و داگیرکارو رەگەز پەرستەکان دژى جولانەوە ئازادى خوازەکان تاوانە” ئەو راسپاردانە گەیشتنە ئەو ئەنجامەى پەیماننامەى نێودەولەتى دژى بەکارى هێناى جاش و راهێنان و هاوکارى مادی واژوو بکرێ لە 4ى ئەیلولى سالى 1989.
• یاساغ کردنى جاشیەتى لە سەر ئاستى ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەولەتى , ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەولەتى چەند بریارێکى دەرکردووە سەبارەت ئەو بابەتە لەوانە:
_ بریارى ژمارە 239 ساڵى 1967
_ بریارى ژمارە 404 سالى 1977
_ بڕیارى ژمارە 405 ساڵى 1977
_ بڕیارى ژمارە 4019 ساڵى 1977
بۆ نمونە لە بریارى ژمارە 239 کە لە 10ى تەمموزى 1967دەرچوە ئەو هێرشەى جاشەکان کە کردویانەتە سەرکۆنگۆ کینشاسا بەدەستێکى بیگانە وەسفى دەکات, بەلام لە بڕیارى 405 شێوازیکى توندترى تێدا بەدى دەکرا. ماستەر نامەیەک سەبارەت جاشیەتى لە یاسا نێودەولەتیەکان.

تێبینى
• بۆ نوسینى ئەو بابەتە سودم لە ویکپیدیا و مالپەرى نون پۆست و بۆ میژوى جاشایەتى وەرگرتوە
• ماستەر نامەى خوێندکاریکى عەرەب