بەرزان محەمەدەسوورە: ڕێککەوتنی کوردانی ڕوژئاواو دەوڵەتی سووریا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕێککەوتنی ڕۆژئاوا لەگەڵ ئەسەد، دەرەنجامی ئەم هێرشانەی تورکیایە، بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان. کە بە هەموو توانایەکەوە، بەهەموو شێوازێکی دڕندە و نامرۆڤانەو چەکە پێشکەوت و قەدەغەکانیش، کەوتۆتە گیانی هاوڵاتیان، دەست ناپارێزێت، لە هیچ توێژێک، ئەگەرنا شەڕ کردنیش پرنسیپ و یاسای نێودەوڵەتی و مرۆیی هەیە.
بەڵام ئەو گوێ بەهیچ پرەنسیپێکی مرۆیی و ئەخلاقی نادات.
ئەم ڕێککەوتنە، ئەگەر لە بواری سەربازی خۆی ببینێتەوە و کورد بە فۆڕمێکی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، توانیبێتی و لە دواڕۆژیش نەکەوێتە، ژێر خراپەکانی ئەم ڕێککەوتنە. چونکە ئەم ڕێککەوتنە بە شێوەیەک ئەنجام دراوە لە ژێر فشاری شەڕدا کراوە.
ئەگەر ڕێککەوتنەکە لە ژێرەوە لە نێوان تورکیاو ڕووسیاو ئەمریکا و سوریا، کرابێت، ئەگەر ئەم شەڕە بۆ ئەوە کرابێت، بۆ ئەوەی کوردی ڕوژئاوا بکەوێتە ژێر فشاری سوریاو بە ئاسانی و بەبێ شەڕ بێتەوە ئەو شوێنانەی کەشەڕڤانانی لێنە، ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە بەم فۆڕمە بێت، ئەوە کورد زەرمەندێکی گەورە دەبێت.
بەڵام ئەگەر بەم شێوەیە نەبێت ئەوە، کورد بەم ڕێککەوتنە توانی بەسەر ئەم شەڕە، ناهاو بەرامبەرە زاڵ بێت و توانی ئەلتەرناتیڤی، ناکەوێت ڕۆژئاوا بچەسپێنێت و ببێتە براوەی جەنگەکەو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشی بۆخۆی ڕاکێش کردووە، ئەگەر چاوێک بەمێژوودا بخشێنین، یەکەم جارە وا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کورد بێتە دەنگ و بۆی بە پەرۆشەوە بێت. چونکەئەم جەنە لەڕۆژئاوا بواری نەتەوەی تێپەڕاندووە چۆتە قۆناغێکی مرۆڤایەتی و جیهانی بەگشتی بۆخۆی ۆەمەد کێشکردووە، ئەمەش، بوارێکی باشەو پێویستەکورد، ئەم فۆڕمۆلەیەبقۆزێتەوە، بتوانێت لەدواڕۆژیشدا سوودی لێوەرگرێت،چونکەمێژوو هەر 100ساڵێک جارێک دووبارەدەبێتەوە.
ئەگەرێکی تری نێودەوڵەتی و ئەمریکیش هەیە، ڕێشمە لەسەر کردنەوەی تورکیا بۆ ڕۆژئاوا دەبێت تەڵەیەک بێت، ئەمریکا بۆ تورکیای نابێتەوە؛ چونکە تورکیا زۆر لەقەبارەکەی خۆی دەرچووە. وەک جاران ڕێشمەکەی لە دەست ئەمریکا هێناوەتەدەرو نزیکە تەسلیم بە ڕووسیای بکات و بیکاتە، ئەلتەرناتیڤی ئەمریکای دۆستە کۆنەکەی. بەمەش ئەمریکا دەیەوێت سزایی بدات، بەڵام بەجۆرێک، کە هەموو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێنێتەخەت و هەموان لەسەری کۆک بن. بۆ ئەوەی تورکیا والێبکات ببێتە وە هەمان ئەو نێچیرەی جارانی، وەک جاران خۆی بچێتەبەردەم ئەمریکایەکەی و دوورکەوێتەوە، لە ڕووسیای دژ ئەمریکا. ئەمە ئەگەرێکی زۆر بەهێزە.
ئەم شەڕە چەندی بخایەنێت، کەم یان زۆر بەڵام بەدەرچونی ئەوە سوود مەندی یەکەم کورد دەبێت. ئەم سوودبوونە نەک کوردستانی ڕۆژئاوای بە تەنها بێت، بەڵکو پارچەکانی تریش سوود مەندو قایم تر دەبن و زیاتر چاوی جیهانی دەکەوێتە سەر.
هەروەها فاکتەرێکی گەورەشە، کەکوردەکان لە چوارپارچەو لەگێتیش بەگشتی سوودی لێوەرگرن و ببێتە هەوێنی لێکنزیک بوونەوە و یەکگرتن و لێکترازان ببەنە دەرەوە سیاسەتێک، پەیڕەوبکەن بۆ ئەوەی کورد بەگشتی لێی سوود مەندبێت.
ئەمجارە ئەگەر سەرکردایەتی کورد لە هەر شوێنێک لەم جەنگەدا پەند وەرنەگرێت و عاقڵانە سیاسەت نەکات و بەپەرۆشەوە بۆ گەلەکەی نێتە سەرخەت، چونکە هاوڵاتیان بەگشت بیرو ئایدیا جیاوازەکان و بەڕەنگە ئاڵاو واڵاکانیان، شەقامیان گوڕداو دەرسێکیان دا بەدوژمن کەئێمە لەناوە خۆش یەک نەبین، بەڵام لە دەرەوە هەموومان یەکین. گیانێکین لەدوو دەستەدا.
بۆیە سەرکردایەتی کورد ئەگەر هەست بە بەرپرسیارەتی بکەن و خۆیان بەخاوەن ئەم گەل و نیشتیمانە بزانن دەبێت سڵ نەکەنەوە لە یەکگرتن و بەزووترین کات کۆنگرەی نەتەوەیی ببەسترێت و نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی گەلی کورد بکات، لە هەر کونو قوژبنێکی گێتی. ئەمەش خۆی لە خۆیدا بەگوێدا دانێکی ڕاستەوخۆیە، بۆ سەرکرداتیەتی گەلی کورد، کە ئێوەش هەست بکەن بە بەرپرسیارەتی مافی گەلەکەتان کە لەناخۆشیەکان تەنها گەلی خۆتان بەکڵک دێت، و ئەمەش پەندێکە کە سەرکردایەتی کوردستانی وەری گرێت.
هەروەها دەرفەتێکیشە کەسەرکردایەتی کورد بۆی بکەڕێتەوە. چونکە تاکی کوردی هێنایەوەسەرخەت بۆ کوردبوون، بەپەرۆشەوە لە براکانی دەڕوانێت لە پارچەکان بۆ یەکتری و سۆزی کوردبوونی گەڕاندەوە شۆڕشەکان کە کوردبوون و نەتەوەیی تاکی کوردی دوڕدابوو بۆ خەبات بەماڵ و سامانی خۆی.
ئێستاش تاکی کورد کۆمەڵکەی کوردستانی هاتۆتە سەر ئەو ڕایەی کە ئێمە هەیەن بەدڵ و گیان خاک و نیشتیمانی خۆمان دەپارێزین، بەڵام ئایا سەرکردایەتی کوردی دەست بەرداری گەندەڵی و دۆلار دەبێت لەپێناو گەل و نیشتیمانەکەی؟!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت