رەزا شـوان: چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گورگـێکی هـار.

لە گێڵگەیەکی فراوان و بەریندا، پـڕ لە کانی و جۆگەلە و چەم و باخ و دار و دەوەن و سەوزەگـیا، چەند مێگەلـێک ئاسکە و مـەڕ و بـزن و ئەسـپ دەژیـان. […]

لە گێڵگەیەکی فراوان و بەریندا، پـڕ لە کانی و جۆگەلە و چەم و باخ و دار و دەوەن و سەوزەگـیا، چەند مێگەلـێک ئاسکە و مـەڕ و بـزن و ئەسـپ دەژیـان. بێـوەی بـوون و زیانیان بۆ کەس نەبـوو. کێڵگەکەیان زۆر خۆشدەویست، شوێنی باو و با پیرانیان بوو.
رۆژێک کۆمەڵێکی زۆری چەقەڵ و رێـوی نامۆ، بە هـاندان و یارمەتی گورگێکی هـار، هـێڕشیان کـردە سەر ئاژەڵـەکـانی کـێڵگەکە، بەشـێکلەگـێڵگەکـەیـان لێ داگـیرکـردن. شەڕێـکی زۆر سـەخـت لـە نێـوان ئـەو چەقـەڵ و ڕێـوییـە داگـیرکـەرانە و ئـاژەڵـەکـان، دەستی پێکرد.. کەڵە ئاسکەکان و مامزەکان بە شاخە تیژەکانیان و ئەسپەکان بە جووتە لـێـدان و سەگەکـانیش بە قەپـاڵگـرتن شەڕیـان دەکـرد.. ژمـارەیـەکی زۆر لـە چەقـەڵ و رێوییەکان لەم شەڕانـەدا کـوژران.. ئەوانەشی کە مانـەوە بەزین و لە تـرسا هـەڵهـاتن. پەنـایـان بـۆ گورگـە هـارەکە بـرد.
گورگە هـار و دڕندەکە هەڕەشەی لە ئاژەڵەکان کرد، کە گێڵگەکەیان چۆڵ بکەن، ئەگینا قـڕتـان دەکـەیـن.
ئاژەڵەکان لە هەڕەشەی گورگە هارەکە نەترسان..پێکەوە بڕیاریان دا، کە بە ئەوپـەڕی هـێزیانەوە بەرگری لە خۆیان و لە گـێڵگەکەیانبکەن، کە نیشتمانی شیرین و جوانیانە.
سەگـەکـانیش دەیانـزانی، کـە گـورگ لـە دەنـگی دەهـۆڵ زۆر دەتـرسێـت.. چـوون دوو دەهـۆڵـیان پەیـداکـرد.
ئاژەڵەکـان کـۆبـوونـەوەو پێکـەوە پـلان وشـێـوازی چـۆنـێـتی بەرگـریکـردنیـان دانـا.
دوای چەند رۆژێک، چەندین گەلەگورگ، لە گەڵ ئەو چەقەڵ و رێـوییە هەڵهاتـووانەدی هاوپەیمانیان، لە چەندین شوێنـەوە، هـێڕشیان کردەسەر ئاژەڵەکـان.. شەڕێکی سەخت هەڵگیرسا.. ئاژەلەکـان قـارەمانانە بەرگریـیان دەکـرد.. سەگەکانیش دەچـوونە پێشەوەی شەڕەکەوە و بە قـایمی لە دەهـۆڵەکـانیان دەدا.. چەنـدین گـورگ و چەقـەڵ و رێـوی لەم شەڕەدا کوژران.. گورگەکان لە بەردەم خـۆڕاگـری و کۆڵـنەدانی ئاژەڵەکـان و لە دەنگی دەهـۆڵەکـان تـۆقـین و ناچـاربـوون کە پـاشەکشێ بکـەن و لە کێـڵگـەکە بچـنە دەرەوە.
ئاژەڵەکـان بـەم سەرکەوتنانەیـانشـاد و دڵخـۆشـبوون.. لەم شـەڕانەشـدا کۆمەڵـێک لە هاوڕێکانیان بوون بە قوربانی رزگارکردنی کێڵگەکەیان لەو گورگ و رێوی و چەقەڵانە.
ئامادەیی خۆشـیان راگەیـانـد.. کە بە گـوڕ و تینێکی زیاتـر و بەهـێزترەوە، رووبەڕووی هـەر هـێڕشێک دەوەسـتنەوە، گەر ئەو گورگ و چەقـەڵ و رێوییـانە بیکەنە سەریـان.

نەرویـج: ١٥ی/ ئوکـتۆبەر/ ٢٠١٩
(*)ئـەم چـیرۆکە بـۆ منـداڵانی تەمـەن (یـانـزە بۆ سـیانـزە) سـاڵان نـووسـیومە.

ڕەزا شوان

ئەرشیڤی بەڕێز: ڕەزا شوان