دڵشاد مەجید: لەژێر کڵاوەکەی ترەمپ.. جێگای ھەموومان دەبێتەوە!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوا توویتی ترامپ بۆ سێ بژاردەکەی بەردەم ئەمریکا.. یا گەڕانەوە بەھێزێکی گەورە، یا وێرانکردنی تورکیا، یا سازکردنی گفتووگۆ لەنێوان تورکیا و کوردەکانی ڕۆژئاوا.. تەواو ترەمپ لەسەرکردەیەکی سەرشێت، دەکاتە سەرکردەیەکی ئازاو ئاشتیخواز.
ترەمپ بە بڕیاری کشانەوەی لەململانێی نێوان تورکیا و کوردانی ڕۆژئاوا.. تەواوی گفتووگۆ و باسەکانی سەر خۆی لەمەڕ سکەنداڵی پەیوەندی تەلەفۆنیەکەی لەگەل سەرۆکی ئۆکرانیا لەدژی ( جۆن بایدین).. لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەمریکای گواستەوە، سەرسنوورەکانی ( گرێ سپی و سەرێکانی نێوان تورکیا و سوریا)..
ترەمپ لەبەرامبەر تۆمەتی خیانەتی نیشتمانی، گۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران و ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا.. خۆی وەک نیشتمان پەروەریک و خەمخۆری خوێن و پارەی ئەمریکیەکان خستە ڕوو، کەئەو نایەوێ بۆ کێشەی خێڵەکی و تایفی و شەڕانگێزی خەلکی ئەودیوو سنوورەکان، کوری ئەمریکی بە کوشتن بداو پارەی ئەمریکیەکان بەھەدەر بدا.
لێرەوە ترەمپ گفتووگۆی ھەردوو دەزگای ئەنجومەنی پیران و کۆنگرسی لە لادان و سزادانی ترەمپ گۆڕی، بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی سەرۆک بۆ کشانەوەی لەسوریا.
لێـرەوە ترەمپ، بە پاشگەزبوونەوەی لەبڕیارەکەی و ھێورکردنەوەی ئەنجومەنی پیران و گۆنگرێس. بەساغ و سەلامەتی ( پاک لەپاک) لەململانێکەی لەگەل ئەو دوو دەزگایە دێتە دەرێ. لەولاش بەناوی پاراستنی کوردەکان و ڕاگرتنی ھێرشی تورکەکان بۆ سەر رۆژئاوا، و سزادانی تورکیا وەک پاڵەوان دەردەکەوێ. لێرەوە، ئەگەر ترەمپ لەم جووڵەیەی، کە کردی لەھەڵبژاردەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا سوودیشی لێ نەبینێ و پێ نەگەینێ. ئەوا خۆ لە سکەنداڵی خیانەتی نیشتمانی دەربازی دەبێ.
بۆیە ترەمپ سیاسەتەت دەکا. جا گرنگ نیە کێ ھێرش دەکا و کێ بەرگری دەکا، کێ دەکوژرێ و کێ ئاوارە دەبێ.!! مادام ھێزێک ھەبێ ئامادەبێ ھێرش بکا و ھێزێکیش ھەبێ ئامادەبێ شەڕ بکاو بەرگری بکا..
بۆیە ئەو كلاوەی ترەمپ دووری پێش ئەوەی بۆ ھێزە شەڕکەرەکان بێ.. بۆ گۆنگرێس و دەزگا ڕاگەیاندنەکانە زەبەلاحەلانی ئەمریکا بوو.
بەدووری مەزانن یەکێک لەپروپاگاندەیانی ترەمپ لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، ئەوە دەبێ، دەڵێت؛ ئەوە من نیم کوڕ و خەڵکی و سەرمایەو پارەی ئەمریکیەکان بەکوشت و ھەدەر دەدەم…. ئەوە ھەردوو دەزگای سینات( پیران ) و گۆنگریسن. خوێن و سەرمایەی ئەمریکیەکان بەھەدەر دەدەن. چونکە من لەگەل جەنگ نیم..
کاتێ دەڵێین ترەمپ سیاسەت دەکا، خەڵکی بەناو سیاسی و سەرکردەکەی کورد، دەڵێن نەخێر، ترەمپ کەسێکی بازرگان و مەزاجی و ناسیاسیە.
من تێدەگەم بۆ ئەو سیاسیانەی کورد، بەو شێوەیە وەسفی بەترەمپ دەکەن.. ئەوان لەخەمی رۆژئاوا نین، ئەوان لەرقی سەرنەگرتنی ریفراندۆمە فاشیلەیەکان.. دەیانەوێ ترەمپ بە سەرشێت وێنانە بکەن..ئەگەریش ئەوەندە خەمخۆری ڕۆژئاوان، فەرموون وەڵامێکی ئەردۆگانیش بدەنەوە، یا ووتارێکیش لەسەر ئەردۆگان بنووسن..
بۆیە بەتەواوی قەناعەتمەوە گەیشتوومەتە ئەو دەرئەنجامەی، کە ئەم قیادیانەی ھەرێم ھەرشیێک بن، تەنیا سیاسی نین.!

ئەم نووسینەو زۆربەی نووسینەکانی ترم، خۆێندنەوەو تێڕوانینی خۆمە بۆ مەسەلەکان، ئەمەش بەومانایە نایەت، یا شەرت نیە، ئەم خوێندنەوانە دروست بن و یان بە فاکتی دابنێین..!!بابەتێکە بۆ گفتوگۆ و دیالۆک و ڕا گۆڕینەوە.. بەڵام من بەردەوام ھەوڵمداوە، قسە لەسەر دیووە شاراوەکانی رووداو و پێشھاتەکان بکەم.. نەک ئەوەی دەخرێتەڕوو.!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت