مستەفا قایتەوەنی: كەركوك و كوردستان لەبەر دەم لافاویی دەستور دا.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەدرێژای خەبات و تێكۆشانی 100 ساڵی ڕابردووی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازیی كوردیی و شۆڕشە یەك لە دوای یەكەكانی كوردستان خاڵی ناكۆك و جەوهەری ڕێك نەكەوتن، كەركوك بووە.
هەڵبەت كەركوك چی وەك خاك و چی دانیشتوان و خەڵكەكەشی وەك پێكهاتە بۆ كوردستان گرنگی خۆی هەیە لە ڕووی جوگرافیاشەوە دیسانەوە بۆ كوردستان هەر گرنگە.
لە دوای ساڵی 2003 و ڕووخانی ڕژێمی بەعس قۆناغێكی تەواو نوێ هاتە پێشەوەو كورد بە نیەتێكی پاك گەڕایەوە بەغدا لەپێناو دروست كردنەوەی عێراقێكی نوێ و دور لە بەعس و فكری عەربی شۆڤینیەت و تاك مەزهەبی و تاك ڕەوی.
بەڵام ئەمجارە عەرەبە شۆڤینیەكانی عێراق ئەم نیاز پاكی و چونە پێشەوەی كوردو سەركردایەتیەكەی قۆستەوە بۆ بەهێز كردنی پێگەی خۆیان و لە 16 ئۆكتۆبەری 2017 هەموو سیاسیەكانی عەرەبمان بینی لەیەك سەنگەری هاوبەش بون دژ بە كورد. زۆربەشیان جلی خاكی و سەربازی یان لەبەر كردبوو، وەك ئەوەی بۆ غەزووی وڵاتێكی تر بچنە جەنگەوە و، عێراق لە حاڵەتی جەنگدا بێت.
دوای ئەو ڕووداوانەی باسمان كرد نابێت و ناكرێت چیتر كورد متمانە بەم خەڵكانە بكات وەك ڕابردوو !.. كەی لاواز بون دۆست بن كەی بەهێز بون بتچەوسێننەوەو ببنەوە سەدامێكی مۆدێرن. دەمێكە كورد ئەوەی بۆ دەركەوتوە عەرەبە شۆڤینیەكان چ شیعە چ سوننە نیەتی پێگیریكردنیان بەدەستور نیەو یەك خاڵێكیشی لێ جێ بەجێ ناكەن.
كورد لەم دۆخەی هاتۆتە پێشەوە لەوە دڵنیا بوەتەوە، كە لە پەڕلەمانیشدا ئەو هێزەی جارانی نیە بتوانێ ڕێگری لە پرۆژەیەكی یاسایی بكات تا تێ نەپەڕێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، یان ببێتە كارتي فشار و هەڵوێست وەرگرتن، بەڵكو ئێستا هەندێك ڕەوتی شیعەكەی و چۆن بیانەوێت پرۆژە یاساكان تێ دەپەڕێنن.
ئەوەی تا ئێستا ڕۆیشتوە شتی ماددین و بودجەو كۆمەڵێ شتن ڕەنگە بۆ ژیانی ئەمڕۆی خەڵك گرنگ بێت بۆ داهاتوی كوردستان ئەو زیانە گەورەیەیی نیە، ئەوەی مەترسی گەورە دروست دەكات ئەوەیە لەم خولە پەڕلەمانیەیی ئێستا وبەم عەقڵیەتە شۆڤینیەتەوە بەم زۆرینەیەی ئەوان و ئەم كەمینەیەی كورد و ئەم ناكۆكی و ناتەبایە سیاسی یەیی هەیە! كوردستان دەخاتە بەردەم مەترسی یەكی گەورە!..
دەمێكە گوێ بیستی دروشمی سیاسیە كانی عەرەبە شۆڤینیەكان دەبین لە عێراقدا دەهۆڵی بۆ لێ دەدەن كە دەیانەوێت بیكەن بە كردار ئەویش (تەعدیلی دەستور، واتا دەستكاری و هەموار كردنەوەی دەستور) بۆ ئەمەش بیانووی پێویست هەیە و زەمینەسازیشی بۆ كراوەو دەكرێت، ئەوەتا سەرۆك كۆماری عێراق بە ئاشكرا باسی هەمواری دەستور دەكاتەوە و سەرە داوی ئەجنداكانی بە گوێی خەڵكدا دەدات، ئەم زەمینەسازیەش جۆرێكە لە شەرعیەت پێدان بە هەموار كردنەوەی دەستور دوریش نیە ئەو دروشمە بۆ شەقام و ڕای گشتی ئاڕاستە بكرێت تا بكرێتە داوایەكی جەماوەری لە دۆخێكی نالەباری وەك عێراقی ئەمڕۆدا (كەركوك و كوردستان لەبەر دەم لافاوی دەستور دایە)!
لەلایەك سوننە دەڵێن ئێمە بەشدار نەبوین و نوێنەری ڕاستەقینەمان نەبوە لەو سەردەمەی دەستور نوسراوەتەوەو بەشدار نەبوین و خواستی ئێمەی تیا نیە!. لە لایەكی تریش شیعەكان دەڵێن ئەو دەستورە لە ژێر دەستی داگیر نوسراوەو بە ئیرادەی عێراقیەكان نەنوسراوە و زۆر بیانوی تر سوننە و شیعە لەسەر یەك شت كۆك و كۆ دەكات ئەویش بچوككردنەوەی ڕۆڵ و پێگە و قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستانە ئەگەر نەشتوانن بیسڕنەوە ئەوا بەلای كەم دەستوریەن ئەو كەسایەتیە مەعنەویە سیاسی و ناوبانگەی هەرێمی كوردستان تیرۆر بكەن بە هەموار كردنەوەی دەستور ، ئەم ناكۆكی و ناتەباو نا یەككڕیزیەی ناو هێزو لایەنە سیاسیەكانی كوردستانیش كەلێنێكی باشە بۆ دەست بردن بۆ ئەم فایلانە.
ئەوەی گرنگە حكومەتی هەرێمی كوردستان بیكات ئەوەیە بە پشتیوانی پەڕڵەمانی كوردستان و هێزولایەنە سیاسیەكانی كوردستان بكەوێتە گفتۆگۆكردن لەگەڵ بەغدا لەسەر كۆی پرسەكان و دەرفەت دروست نەكات نەیاران لە هەندێك كەلێنەوە بكەونە پلان دانان، چونكە كات لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان دا نیە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت