زانا عوسمان: بەھێزیەکی پڕ ئومێد، ڕۆژئاواو سەرکردەکانی وەک نمونە.

پەرلەمان و پەرلەمانتارانی باشور، لەقوڵایی ھەمەچەشنی کارەساتە کۆمەڵایەتی و ئابوری و نیشتیمان و جوگرافیا، خەمیان جێبەجێکردنی ئەو بڕگە یاسایانە کەباس لەبەرزکردنەوەی موچەو خۆڕایی سەفەرو گەشتەکان و خانووەکانیان دەکات، باس و […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

پەرلەمان و پەرلەمانتارانی باشور، لەقوڵایی ھەمەچەشنی کارەساتە کۆمەڵایەتی و ئابوری و نیشتیمان و جوگرافیا، خەمیان جێبەجێکردنی ئەو بڕگە یاسایانە کەباس لەبەرزکردنەوەی موچەو خۆڕایی سەفەرو گەشتەکان و خانووەکانیان دەکات، باس و خواسیان شێوازی چۆن جوانی بەپیرۆز ڕاگرتنی ڕۆژی لەدایکبوون و مردنی ئەوانەیەتی کەڕۆژان و ساڵانێک بەشێک بوونە لەو خراپکاری و ماڵوێرانیانەی کە بۆ ئێستا درێژو ماونەتەوەو بەردەوامیان ھەیە لەڕێگای نەوەی دووەموو سێیەمیانەوە، پەرلەمانتارانی ئیتاڵیاش کەنوێنەری ئیتاڵیەکانن چی دەکەن و چۆن پاڵپشتی گەلی کوردو دۆزەکەی دەکەن (وەک بینیمان لەپەرلەمان و پەرلەمانتارەکانی).!؟
نەعەشیرەت نەملیۆن و ملیار دۆلارو نەکڕینی ڕاوێژکاری بیانی و گرێبەستی ژێربەژێری سەرکردەکانی، ڕۆژئاوایان نەگەیاندە ناو پێگەو کەناڵە کاریگەرەکانی سیاسەت و بڕیاری جیھانی،
بەڵکو ئەوە یەکبوونی سەرکردەکانی ڕۆژئاواو خۆڕاگریانە بەرامبەر زوڵموو ستەمی دوژمن و خیانەت نەکردنە لەیەکترو لەنیشتیمان و لەگەلەکەیان، کەئەوانی وابەو خێراییە کردە جێی باس و خواس و حیساب بۆکردنێک (وەک نەتەوە لەو بەشەو وەک نمونەی سەرکردەش لەچەشنی مەزڵوم كۆبانێ و ئیلھام ئەحمەد)، کە ھەموو مێژووی باشورو سەرکردەکانی ئەوەیان نەبینیوو ناشیبینن، چونکە ئەوان (سەرکردەکانی باشور)؛ خیانەتکارن بەرامبەر بەنیشتیمان و بەیەکتری و بەھاوڵاتیانی، بەڵام (سەرکردەکانی ڕۆژئاوا) تەواو جیاوازو پێچەوانەن بەم شێوازو ڕوئیابینیەیان لەسیاسەت و مامەڵەو دونیابینیان لەئێستاو بۆ داھاتووش.
بۆیە ئەگەر سەرکردەکانی باشورو ڕوئیابینی و سیاسەتکردنەکەیان بەھێزیەک بێت بۆ خۆیان ئەوە کارەسات و بێئومێدیەکی گەورەیە نەک بەتەنھا بۆ گەل، بەڵکو بۆ نیشتیمان و دواڕۆژی، پێچەوانە بەڕۆژئاواو سەرکردەکانی، کەجێگای پڕئومێدی جوانین بۆ گەل بۆ نیشتیمان و دواڕۆژی.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
زانا عوسمان

ئەرشیڤی بەڕێز: زانا عوسمان