کامەران عومەر: تورکیا بەدۆڕاویی لەم جەنگە دێتە دەرەوە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەشکر کێشی تورکیا ئامانجە سەرەکیەکەی هەسەدە و پەیەدە نیە، کە بەناوی شەری دژە تیرۆر ئەنجامی ئەدات. بەلکو بیانویەکە، زیاتر ئامانجی ئەوەیە، کە دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕی و، کوردەکانی هەردولا لەیەک دورخاتەوە، کە هاوسنورن و چ جای ئەوەی، کە یەک نەتەوەن زۆریش تێکەلی یەکترن، وردە بازرگانی زۆریان لە مابەینە، لەڕووی پێکهاتەی کۆمەڵایەتیشەوە هەرە زۆریان یەک عەشیرەتن، خزمی نزیک و تێکەڵی یەکترن.
کێشانی ئەم سنورە دەست کردەی سایکس بیکۆ لەسەر هیچ بنەمایەک نەبوە، لادێکان و شارۆچکەکانی دوولەت کردوە، شارەکانی وەک قامشلۆ و گڕی سپی و سەرێکانی و کۆبانێ دە مەتر دور نیە لە سنوری دەستکردی تورکیا، بەتایبەت هەردوو شاری گرێ سپی و سەرێ کانی کراون بە دوبەشەوە. تا ساڵی حەفتاکانیش سنورت بۆ جیا ناکرایەوە، چونکە هیچ بەربەستێکی سروشتی نیە و، سنورەکە بە ناوەراستی شارو لادێکانی کورد نشین کێشراوە.
لێردا ئەوەی تورکیا هەولی بۆ ئەدات و، نەشی شاردوەتەوە، کە تەنیا هەڵمەتی سەربازی نیە. بەڵکو دەیهەوێ زۆرترین عەرەب، کە سونە مەزهەبن و هاوزۆزن لە گەڵ تورکیا لەو ناوچە کوردیانە جێنیش بکات، کە ئەم 32کیلۆ مەترە بکاتە بەربەستێک، کە ڕۆژئاوا داببڕێ لە کوردستانی باکور، کوردەکانی باکوریش تەوق کات، کە لەهچ کام لە کوردەکانی ڕۆژ ئاواوا و هەرێمی باشور بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیەکی زەمینیان بە هەموو جۆرەکانیەوە بە یەکترەوە نەمێنێت.
بەجێگیر کردنی عەرب لەم سەر سنورە مەودایەک دروست دەکات لە سنوری سەپاوی تورکیا، وە هەر کاتێکیش بیەوێت عەربە هاوردکان هان ئەدات بۆ نانەوەی ئاژاوە لە گەڵ کوردەکان. بۆیە هەرچۆنێک هەبێ بە کوشاری نیو دەولەتی ڕێخراوە خێرخوازەکان کوردانی ئەم سنورە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و، داکۆکی لە شوناسی ناوچەکە بکەن. بە چۆڵکردنی ئەو ناوچانە خەونی لە مێژینەی تورک دێتە دی.
ئەو سنورەی دوای 32کیلۆ مەتر، کە ئەمێنێتەوە، ئەگەر کورد ئەو ناوچەی بەناو ئارامە بۆ عەرەب جێ بهێڵێ، ئەوا کورد ئەکەوێتە قوڵایی عەرب نشین بە مروری زەمەن، ئەکەوێتە بەر ڕەحمەتی تعریب. نمونەی کەرکوک و موسل و بەدرەو جەسان و هەمەدان و جەندین ناوچەی تر. کاتێک ئەو ناوجانە لە سەدا نەوتی تیایەو کوردیان لێ نیشتە جێبوە پێشتر. کەچی ئێستا هەندێ شوێنی کوردی هەر تیا نەماوە. هەڵبەتە نەخشە داگیرکاریەکەی تورکیا هەر بۆ ڕۆژ ئاوا نیە، باشوریش بە شێوەیەک ئەگرێتەوە ، بەتایبەت ناوجەی شەنگال ئەگەر بەری پێنەگیرێ. چونکە کێشەی تورکیا ئەوەندە ڕۆژئاوا نیە، بەقەد ئەوەی ترسی لە کوردانی ناوخۆیی هەیە.
دابڕاندنی کوردستانی باکور لەسەر هەردوو سنورەکە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئا، وا لە لایەن تورکیا ستراتیجە و، بە هەموو هێزێکەوە کاری بۆ دەکات. بۆیە دبێ بەر لە هەولەکانی تورکیا بگێرێت.
ئەگەر لەشەریش دۆڕاندمان و لەڕوی ئیداریەوە، دەستەڵاتیشمان بەسەر ناوچە کانی خۆمان نەما، نابێ جەنگەکە بدۆڕێنین. ئەو کاتە بە دۆڕاو لەجەنگ حساب دەکرێن، کە کورد خاکی خۆی چۆڵ کات بە درێژایی مێژوو، کە کورد ماوەو قر نەکراوەو، دەستی لە خاکی خۆی بەرنەداوە، بەرگەی چەوساندنەوەی گرتوە و، وەک بەرد لە شوێنی خۆی ماوەتەوە. بەمانەوەی کورد لە شوێنی خۆی و گەڕانەوەی ئاوارەکان، دەرفەتی خۆڕێکخستنەوە مان دەبێ بۆ جارێکی تر تێهەڵچینەوە. ئەگەر دیمۆگرافیای ناوجەکە بگۆڕێ و کورد شوێنی باب و باپیرانی بۆ داگیرکەر چۆڵ بکات، جەنگەکە ئەدۆڕێنین. بە مانەوەشمان، ئەگەر براوەش نەبین ئەوە دوژمنەکانیشمان براوە نابن و، جەنگەکە ئەدۆڕێنن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت