نامەیەک لەشڤان پەروەرەوە بۆ هیڤیدار ئەحمەد.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کوڕی خۆم هیڤیدار، دەزانم چەند بەتاسەوەی بۆ پێگەشتن، بەڵام بۆ ئەوەی فێربیت نابێت تەنها سەیری شاشەکان بکەیت، تەنها تەماشای ئەو ساتانە بکەیت کە خەریک بو لەشاشەی تیڤییەکانەوە دەفڕیت، بەجۆرێک نزیک بو لەوەی خۆتت لێ ببێت بە سوپەرمان. تەنها خویندەوەی پەرتوکەکان و پۆشینی قاتێكی تورکی و گرتنی جانتایەک بەس نین کورم، بەلکو گویگرتن لەو مرۆڤانەی کە ئەزمونیان هەیە زۆر گرنگە.
تۆ پیش ئەوەی خۆت بفرۆشیت بە تورکەکان دەبو پرست بەمن بکردایە، چون من ئەزمونیکم لەو بوارەدا هەیە. دەبو بپرسیت ئایا خۆفرۆشتن بەدوژمن گەورەم دەکات، خۆشەویستیم دەکات لای ئەوانی تورک، یان وەک ئاژەلێکی پیس لێم دەڕوانن.
کوڕی خۆم هیڤیدار، ئێمەی کورد مرۆڤ گەلێکین زاکیرەمان زۆر لاوازە و زو شتەکانمان لەبیر دەچێت، بەجۆرێک ناتوانین ڕابردو بهێنینەوە بەرچاومان ،هەرلەبەر ئەوەشە بەئاسانی و لەهەمو قۆناغیکدا خۆمان دەفرۆشین.
ببینە من دەساڵ پێش ئێستا خۆم فرۆشت بە ئاکەپەو ئەردۆغان، ئەوکاتانەی لەکۆڵانەکانی ئامەددا براکانم دەکرانە زیندانەوە، لەسەر هەڵواسینی دروشمەکانی هەدەپەو کوردەکان، کەچی منیش وەک ئاژەلێکی پیس بەتەنیشت ئەردۆغان و تورکەکانەوە، وێنەو پۆستەری ئەردۆغانم دەشەکاندەوە، دەنگم بۆ جەلادێک کۆدەکردوە، کە ڕۆژانە بەناپاڵم و چەکی قەدەغەکراو لە کۆڵانەکانی جزیرەو گەڤەرو سلۆپیدا کوردی کۆمەڵکوژدەکرد. ئاخ هیڤیدار کوڕم، دەبێت تێبگەیت، خۆفرۆشتن چەند ئاسانە وەلێ کڕینەوەی زەمەنی پێش خۆ فرۆشتن چەند گرانە.
من هەمو ژیانم دەدەم هەتا ئەو وێنانەم بسڕمەوە کە لەگەڵ ئەردۆغانداگرتومن، کەچی تۆ تازە دەتەویت بە پشتگیری کاڵای تورکی بچیتە ئەنقەرەو وینەیەک لەگەڵ ئەردۆغان بگریت.
کوری خۆم لەکۆتاییدا پێت دەلێم بەشەرەفترینی کوردەکان لای تورکەکان ئەوانەن کە کەلەشاخن، لەگەڵ ئەو مرۆڤە نیشتیمان پەروەرانەن کە ئێستا بایکۆتی کالای تورکیان کردوە. من و تۆش هیچ نین جگە لە ئاژەلێکی پیس، ئەها ڤیدۆکەت بینی, کە چۆن تورکەکان لە شاشەکانەوە سوکایەتیم پێدەکەن و تفم تێدەکەن، بۆتۆ لات وایە لەمن زیاتر دەکەی بۆ تورکەکان. کوڕی خۆم ئەگەر من لەجیگەی تۆ دەبوم هەر ئێستا داوای لێبوردنم لە میلەتەکەم دەکرد، باهێندەی کە سەرشۆر نەبیت، با وەک ئێمە شەرمەزاریی لای خەلکەکەت نەبیت.

باوکی خۆت شڤان پەروەر
کۆلن ئەڵمانیا. ٢٣/١٠/٢٠١٩

Rojava News

تێبینی/ ئێمە وەک وتاریکورد لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە ئەم نامەیەمان پێگەیشتووە، ڕوونی سەرچاوەکە بۆ کات دەگەڕێتەوە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت