دڵشاد مەجید: دوێنێ شەو .. سێ وەزیری کابینەکەی عادل ھەڵاتن و گەیشتنە ھەولێر.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوێنێ شەو گفتگۆکان بەو ئاراستەیە بوو، کە عادل عبدالمھدی دەست لەکاربکشێتەوە.. و داوای لێکرا کە ئەم ھەنگاوە بنێ. بەڵام مەرجی عادل عبدالمھدی ئەوەبوو، کەھەرسێ سەرۆکایەتیە پێکەوە دەست لەکار بکشێننەوە.
کەئەمە نەکرا.. عادل بۆ تۆڵەسەندنەوە لەپەرلەمان ھەڕەشەی ڕێگەپێدانی خۆپشاندەرانی بۆ ناوچەی سەوز کرد.. مەبەستی ئەوەبوو، کەدوای ھاتنی خۆپشاندەران بۆ ناو پەرلەمان و مانگرتنیان لەناو پەرلەمان، پەرلەمانیش لەکار بکەوێت..
بۆیە لەترسی ئەو ھەڕەشەیە ھەرچی وەزیرو ئەندام پەرلەمان و کاربەدەستانی حکومەت ھەیە ناوچەی سەوزیان بەجێھێشت.. بەو شەوە مەلابەشیرو سەرۆکایەتی کۆمار تەلەفۆنیان بۆ یەکە یەکەی ئەندام پەرلەمانانەکانی کورد کردووە.. کەبەزووترین کات خۆیان بگەیەننە فرۆکەخانەی بەغدا و بەرەو ھەولێر بەڕێبکەون.
ئەوەبوو سەعات 2.20 ی شەو فرۆکەکە گەیشتنە فرۆکەخانەی ھەولێر.. جگە لەزۆربەی پەرلەمانتارە کوردەکان ھەندێ پەرلەمانتاری سونەش ھاتبوون.. ھەروەھا سێ وەزیریشیان لەگەل بوو..
• فوئاد حوسێن وەزیری دارایی.
• ثامر عضبان وەزیری نەوت .
•ھەروەھا دکتور نوري صباح الدليمي وەزیری پلاندانان
• چوار وەکیل وەزیری وەزارەکانیانیشیان لەگەل بوو..

دەنگۆیەک ھەیە، کە ئەم چۆڵکردنەی بەغدا، پیلانێکە لەنێوان پارتی و عادل و سەرۆک کۆمار و کوتلەی فەتح. تا بۆ ئەمرۆ 3.- 10 و ڕۆژی پێنج شەم پەرلەمان نەتوانێ دا بنیشێ و ( نصاب) تەواو نەبێ. بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە عادل عبدالمھدی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت