مەحمود عەبدوڵا: نێچیرڤان کوڕە خۆشەویستەکەی ئەردۆغان!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تەنانەت مناڵێک ئەوە دەزانێت، کە شۆڕشی ڕۆژئاوا، بەرهەمی هزری ئاپۆیە، ئاپۆ ڕێبەری پەکەکەیە، ئەوەی لەڕۆژئاوا هەیە فەلسەفە و دونیابینی ئاپۆ ئاوای کردووە، پەیەدەش ناوێکیتری پەکەکەیە. ئەردۆگانیش ئەوەندە گێل نییە ئەمە نەزانێت، ئەی ئێوە بۆ ئەمە نازانن ئیخوانیەکان، بارزانیەکان!
نێچیرڤان دەڵێت:” تورکیا کێشەی لەگەڵ کوردەکان نییە، کێشەی لەگەڵ پەکەکەیە”. لە بڕگەیەکیشدا دەڵێت: پێویستە پەند لەڕابردو وەربگرین.
گومانی تێدانییە نێچیرڤان بەرلەوەی قسەش بکات دەزانین چی دەڵێت و چی ناڵێت. چونکە نێچیرڤان ڕاوێژکاری میت ئامۆژگاریی دەکەن چی بڵێت. جەنگیز چاندار لە کتێبی ” شەمەندۆفێری میزۆ پۆتامیا “دا دەڵێت: ئەردۆغان نێچیری وەک کوڕی خۆی خۆش دەوێت!هەروەها ئاماژە بەوەدەکات کە بەردەوام لەماڵی بارزانیەکان ڕاوێژکاری میت هەیە. ئێمە ئەوەدەزانین، ئەگەر جەنگیز چانداریش وانەڵێت، چونکە بنەماڵەی بارزانی لەلایەن داگیر کەرانی کوردستانەوە کراونەتە کەڵەگای کوردایەتی. وەک چۆن باپیریشی ببو بە سورەی بەر لەشکر بۆ ئێران و دژایەتی شۆڕشگێڕانی ڕۆژهەڵاتی دەکرد،نێچیریش هەر لەسەر هەمان ڕێباز دەڕوات.
هەموو کوردێکی بەناموس دازانێت، بنەماڵەی بارزانی و خودی نێچیر ئەگەر وابەستەی دەسگا موخابەراتی و دەوڵەتە داگیرکەرەکان نەبن، بە دوو ڕۆژ دەنێردرێنەوە کەرەج.
نێچیر نە پەکەکە دەناسێت، نەپەیەدە، هیچ کەس هێندە نەزان نییە، نەزانێت شۆڕشی ڕۆژ ئاوا لە پەکەکە جیاناکرێتەوە! ئەردۆگان ئەمە دەڵێت: کە نێچیر دەیڵێت سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا، بەڵام ئەردۆغان ئەمە بەزانایی دەکات و دەزانێت ئاڵای پەکەکە هەبێت یانا ڕۆژئاوا پەیوەستە بە پەکەکەوە، چونکە ئەوەی لەڕۆژ ئاوا ڕودەدات سیستەمە، سیستەمێک کە لەهزری ئۆجالاندا یە لە ئیمڕالی، پێش ئەوەی لەقەندیل بێت. ناشێت نێچیر هێندە نەزان بێت کە پەیەدە تەنها ناوێکە بۆ ڕۆژ ئاوا،وەک چۆن تەڤگەر ناوێکە بۆباشو رو،پژاک ناوێکە بۆ ڕۆژهەڵات!
ئەگەر نێچیر ئەوەندە نەزان بێت خۆ تورکیا ئەمەدەزانێت و هیچ پێویست بەم وڕێنە نەزانانەی نێچیر ناکات. ئەوەی پەکەکە خەباتی بۆدەکات لە ئێستادا هەمان ئەو سیستەمەیە کە لەڕۆژ ئاوا ،ئاواکراوە. ئیتر ئەم قسە مناڵانەیە ، کادرەکانی پارتیشتان ناخەڵەتێنێت. ئەم لێدوانانەتان تەنها بۆ ڕازیکردنی دڵی ئەردۆغانی باوک و داخکردنە بەدڵی کوردی بەناموس دا.
ئێوە هەرگیز پەند لەمێژوو وەرناگرن، ئێوە نازانن کە ئەردۆگان وەک نۆکەرێک تەماشاتان دەکات،هەروەک چۆن سوڵتان سەلیم بە مەلا ئیدریسی دەگوت:”نۆکەرە خۆشەویستەکەم” بەڵێ ئەردۆگان دژی کوردی خێڵەکی نییە، دژی کوردی جاش و بەکرێگیراو نییە، دژی کوردێک نییە کە شەوان ڕاوێژکارەکانی میت لەماڵەکەیدا بخەون و بڕیاری بۆبدەن. بەڵام ئەردۆغان دژی کوردێکە کە وانەی لەمێژوو وەرگرتوە. کوردێک کە تەسلیمبون ناناسێت. ئەردۆگان دەزانێت پەکەکە چییە، هەربۆیە دژی پەکەکەیە، چونکە لە زهنیەتی پەکەکەدا جێگای هێڵی خیانەت نابێتەوە، پەکەکە بەسەرکەوتنی کۆتایی بە کۆمپردۆرێتی دێنێت لەناو کورددا. پەکەکە کۆتایی بە عەشیرەتگەری و دەسەڵات خوازی و بازرگانیکردن بە میللەتەوە دێنێت. ئاغای نێچیر پێمان بڵێ بۆچی ئاردۆغان پشتگیری داعش دەکات! دژی خۆرئاوایە؟! تەماشاکە جگە لە اخوانیەکان و داعش و هێلی خیانەت لەناو کوردا کێ لەگەڵ ئەردۆگانە! گۆنگرێسی ئەمریکا، پەرلەمانی ئەوروپا؟ ئاخر شەرم ناکەن ڕەوایەتی بە ڕەفتاری گەورەترین دیکتاتۆرو خوێنڕێژو فاشیستی سەردەم ئەدەن؟ ئەگەر مەبەستتان لە کوردان، ئەنەکەسە و پێشمەرگەی ڕۆژە، ئەوا خۆشەویستی ئەردۆگان بۆ ئەمانە هەمان خۆشەویستی سەدامە بۆ ئەنفال چییەکان.
هەر کەس مێژووی ئێوە دەزانێت، هەر کوردێکی بەناموس کە بە پارەی نەوت چاوی نەبەسترابێت ئەزانێ ئێوە جگە لە وەکیلێکی تورکیا زیاتر نین، بەهۆی دەستگرتنتان بەسەر نەوتی هەرێمی کوردستان و کارە مافیاییەکانتان پشتگیریتان دەکرێت. بەڵێ ئەردۆگان لەگەڵ پەکەکە نییە، لەگەڵ ئێوەیە،ئاخر چ وڵاتێک هەیە هێندەی ئێوە گوێ لەمست بێت، ئێوە وەک والییەکی سەردەمی عوسمانین کە باج سەرانەی باشوری بۆ بابی عالی کۆدەکردەوە، جیاوازیەکە ئەوەیە ئێوە بەبۆڕی نەوتی بۆ دەنێرن. چی ئەڵێن بیڵێن،خۆ کەس چاوی لەئێوە نییە هاوکاری ڕۆژ ئاوا بکات، چونکە ئێوە لەڕاستیدا جگە لەتاڵانکردنی نەوت هیچتان لەدەست نایەت، لەسایەی نەوت پارێزگاریتان لێ دەکرێت. ئێوە کە لەڕوسیا دەردەکەون،لەتورکیا، لە ئەوروپا دەردەکەون، تەنها بەهۆی ئەو بیرە نەوتانەوەیە کە دەستتان بەسەراگرتوە، نەک بەهۆی بیرە سیاسیەکانتان. بەڵام ڕۆژئاوا بەهۆی سیاسەت و لێهاتویی خۆیان جێگای خۆیان لەدڵی کوردی بەناموس و هەموو مرۆڤ دۆستانداکردەوە، ئێوەش تەنها لەناو دڵی بازرگانانی نەوت و ئەردۆگانی باوکی داعشدا هەیە. بیرتان بێت کە ئێوە و داعش وەک یەک خۆشەویستن لەدڵی ئەردۆگاندا، ئێوە ژن و مناڵ و …یەزیدیەکانتان فرۆشت بۆخاتری ئەردۆگان. بەڵێ جەنابی نێچیرڤان ئەردۆگان ئەوکوردەی خۆش دەوێت کە ڕادەکات، ئە و کوردەی خۆشناوێت کە بەرگری لەخاک و گەلی خۆی دەکات، ئینجا ئەو کۆردە پەکەکە بێت یان پەیەدە یان هەر ناو وناونیشانێکی هەبێت. من دەزانم ئێوە خاوەنی مێژویەکی هێندەڕەشن، کەناتوانن بگەڕێنەوە،هەتا ڕۆژی حیساب بەکرێگیراوی داگیرکەران دەبن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت