نەبەز جەلال: ھیچ.!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە ڕێگەی کەناڵەكانەوە گوێ لە دۆخی گشتی ھاوڵاتییان بگرە، ھەموویان ڕەوانبێژو خۆشڕەو، وەک قاسپەی کەو دەخوێنن و قسە دەکەن، ھەردەڵێی سیاسییەکی پڕ ئەزموونن؛ چوومەز ئەوەندە گوێیان لەو قسە باقوبریقانەی سیاسەت بوو،ە ھەموویان لەبەرکردووە وەک شیعری جاران.! ئاخر 28 ساڵ زۆرە بۆ درۆ.؟!..
لە ڕوو: بە ڕێکەوت پرسیارێک ئاڕاستە دەکەی، ھەرچی سەرنج و تێبینی و شرۆڤەو ڕانانە بێ دیکۆمێنت و ئەرگۆمێنت و بەڵگە، وەک دوکەڵی جگەرە بە نەفەسێک ئەیکا بەقوڕگتاو ھەڵئەسێتە سەرپێ و ئەڕوا. وا ئەزانێ تۆ بەرەی دوژمنی یان خەڵکی پاکستان.! لە کۆتایشدا سوعبەتچییەکی قۆشمە دەرئەچێ و ئەڕوا بۆ نێرگەلەکێشان.!
لە چات و مێسنجەر: پرسیاری لێ ئەکەی، خۆی ئەدزێتەوەو ئەڵێ” ھیچ نییەو ھەر وەک جارانە، وەک ئەوەی لە جاری جاراندا زۆر حاڵی بوبێت و شتێک لە ئەمی تیابوبێ، بەدەست و قامکی ئەو بڕیارە خوڵقێنەرو کاریگەرەکانی بەدزییەوە دەدرێن و دەکەونە پشت پەردە، ھی ئەوەو لە ئێستادابە میوانی ناوەختەوە سەرقاڵەو دەستی گیراوەو پێی ناکرێ وەڵامت بداتەوە یان خوانەکا قسەیەکی لەدەمدرچێ و بەرپرسیاربێ بەرامبەری.!
کەلام شەرەف: سیقە بدۆڕێنێ و نەبێتەوە بە ھیچ.!.. کە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ دەکەی ئەڵێ: وەڵا لە شوێنێ میوانم ….. بەجێی دێڵم بۆ ئێوەی خوێنەر… ھەزار و یەک فشەی پاساوی بۆ ئەبێ…!
بە کوورتی زۆر شورەیی و عیب و نا مەردانەیە، دەستت ھەبێ لە خەڵەتاندن و سەرقاڵکردنی خەڵک بە نێوو خولانەوەی بۆشایی ھیچەوە. تەنانەت گەر بەشێکی بچوکت بەرکەوێ و ھەستی پێبکەی، بە بڕوای من ئەمە دەستپێکی قۆناغێکی ترسناک و کۆتایی قۆناغێکی ناشرینە.!
ئاشکرایە کە ھیچ، ھیچ بەرھەم دێنێ و، شتەکانیش دەباتەوە بۆ سەر ھیچ. وەک کارەکتەر پێمناخۆشە، کەھیچبن. گەر تۆی ئازیزیش ھەست بەو ھیچبوونە دەکەیت و، ناتوانی خۆتی لێ لادەی. وە قبوڵیشتە ئەوھا بمێنیتەوە. ئاشکرایبکە، بانگی محەمەد بە ئاشکرا خۆشەو شەرمی ناوێ. تا نرخی ڕاستەقینەی خۆشت لەدەست دەرنەچووە، چوون قبوڵکردنیش ئاست و ھۆکار و پێوەری بایی خۆی ھەیە لە نرخدا، وەک ڕێژەی دیاریکراو. ھەر چۆن خاڵێک « سفر » ھیچەو، کەچی پلەیەکیشە وەک ژمارە، وەک تەنھاو وەک کۆ لەگەڵ ژمارەکانی تر.!
بۆیە زویر مەبەو ڕامەوەستە! بڵێ منیش لەگەڵ ھیچ و ھیچەکاندا، ھیچبوونەکەی خۆم دەپارێزم بۆ مانەوەی ھیچبوونەکەم لە ھیچدا، ژیان چۆن گۆڕاوە.! جاران بۆ شکۆ چی دەکرا، ئێستە بۆ گەیشتن بە ھیچ بوونیش چی دەگوزەرێ.!
ئەمە؛ کەی خەمی ھەموان بوو بۆ نیشتیمان؟!..
با ئاوڕێکی ورد لە ھیچەکانی تێپەڕیو لە ساڵەکانی ڕابوردوو بدەینەوە، چەند ھیچ بوون و دوایش چەند بە بچوکی و پووچی پوکانەوە.؟!. ئەمڕۆ نا سبەی گشت « ھیچەکان دەچنەوە، دۆخی ھیچ نەبوونی خۆیان»، و نیشتیمان و نەتەوەش وێرانتر دەبێ.!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت