به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: کام هه‌رێم و كام كوردستان؟

هه‌رێمێكه‌ و پێنج پارچه‌!. پارچه‌یه‌كى یه‌كێتى، پارچه‌یه‌كى سوپاو ئه‌رته‌شى توركیاى تیایه‌، پارچه‌یه‌كى پارتى تیایه‌و، پارچه‌یه‌كى په‌كه‌كه‌ى تیایه‌و، له‌ نزیك شه‌نگال و ده‌وروبه‌رى موسڵ حه‌شدى شه‌عبى تیایه‌. ئه‌وه‌ش یانى حكومه‌ت نییه‌و […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

هه‌رێمێكه‌ و پێنج پارچه‌!. پارچه‌یه‌كى یه‌كێتى، پارچه‌یه‌كى سوپاو ئه‌رته‌شى توركیاى تیایه‌، پارچه‌یه‌كى پارتى تیایه‌و، پارچه‌یه‌كى په‌كه‌كه‌ى تیایه‌و، له‌ نزیك شه‌نگال و ده‌وروبه‌رى موسڵ حه‌شدى شه‌عبى تیایه‌. ئه‌وه‌ش یانى حكومه‌ت نییه‌و هه‌ر هێزو كۆمه‌ڵێ عه‌سابه‌ى هه‌یه‌ له‌ پارچه‌یه‌كا خه‌ریكى كارى خۆیه‌تى!
هه‌رچى ناوچه‌ دابڕاوه‌كان (ناوچه‌ وازلێهێنراوه‌كان)یشه‌ له‌ ژێر ده‌سته‌ڵاتى حكومه‌تى عێراقدایه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ى تۆزێك نه‌وت له‌ناوچه‌ى چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان هه‌بو كۆمپانیا حیزبیه‌كان قازانجى لێ بكه‌ن و نه‌یده‌نه‌وه‌ به‌به‌غدا نه‌یانهێشت چه‌مچه‌ماڵ و كفرى و كه‌لار بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كه‌ركوك.
ئینجا كام حكومه‌ت!. خۆ نابێت خۆمان بخه‌ڵه‌تێنین ئه‌وه‌ 28 ساڵه‌ نه‌یانتوانیوه‌ سوپایه‌كى نیشتیمانى دروست بكه‌ن ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ سه‌ر به‌حیزبه‌كانه‌. ئێستا مه‌سه‌له‌ن حیزبه‌كان ده‌یان كه‌ناڵى ئاسمانیان هه‌یه.‌ به‌ڵام حكومه‌ت هیچى نیه‌!. ئیسرائیل له‌به‌ر نه‌بونى زه‌وى پرۆژه‌ى دروستكردنى (گۆڕستان) یان له‌ ژێر زه‌وى دا خسته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، له‌ هه‌رێمى كوردستانیش ته‌نها یه‌ك وه‌به‌رهێن 194 دۆنم زه‌وى به‌ خۆڕایی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ پێبه‌خشراوه‌ بۆ دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون، دینارێكىان له‌بازاڕ و بانك و گیرفانى خه‌ڵكا نه‌هێشتوه‌، ئه‌ڵێن بابه‌ وه‌رن با نه‌ته‌وه‌كه‌ى خۆمان خۆشبوێ و یه‌كڕیز بین و…!. ئینجا كامه‌ كوردستانه‌!. سه‌دان هه‌زار كورد كوردستانى به‌جێهێشتوه‌، هه‌زاران لادێ چۆڵى كردووه‌و، له‌برى ئه‌وانه‌ عه‌ره‌ب نیشته‌جێبون، له‌میانه‌ى شه‌ڕى داعشدا 30% ى ژماره‌ى دانیشتوانى هه‌رێم زیادیكردوه‌ زۆرینه‌یان عه‌ره‌بن، سبه‌ى گۆڕانكارییه‌ك له‌ ئێران ڕووبدات تا كوردێك ئه‌بینى له (كوردستان) دا هه‌زار فارس و پێنج سه‌ت عه‌ره‌ب و دووسه‌ت و په‌نجا تورك ئه‌بینى!
ئه‌گه‌ر بڕیاره‌ نیشتیمانسازى بكه‌ن و حكومه‌تى به‌هێز به‌ڕێ بخه‌ن و ئه‌و گومانانه‌ لابده‌ن كه‌ به‌خه‌ڵك و به‌ مێژوو به‌ نوخبه‌ ڕانابێرن و، ئاگرى ڕووداوه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌ ئه‌و هه‌رێم!ى كوردستان! ه‌ دانه‌پۆشێت هه‌ر به‌ڕأستى وا نابێت!. هه‌موو حیزبه‌كانى كوردستان نوێنه‌رى 35% هاوڵاتیانى كوردستانن، له‌كاتێكدا بڕیاربو یه‌كه‌م كارى حكومه‌ت دروستكردنه‌وه‌ى متمانه‌ بێت، ئایا ئه‌مه‌ى هه‌یه‌ وایه‌؟.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
بەهرۆز جەعفەر

ئەرشیڤی بەڕێز: بەهرۆز جەعفەر