لوقمان غه‌فوور: دۆناڵد تره‌مپ به‌نمونه‌! سه‌رۆك سزا نه‌درێت، رێك نابێته‌وه‌.

دادوه‌ر چه‌كوشه‌كه‌ی كێشا به‌سه‌ر مێزه‌كه‌یدا و بڕیاریدا 2 ملیۆن دۆلار سزای تره‌مپ فاونده‌یشن بدات. بڕیاره‌كه‌ هیچ گفتوگۆیه‌ك هه‌ڵناگرێت و پارێزه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ-یش دانی نا به‌هه‌ڵه‌كانی سه‌رفكردنی پاره‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی تره‌مپ-دا، كه‌ پڕن […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

دادوه‌ر چه‌كوشه‌كه‌ی كێشا به‌سه‌ر مێزه‌كه‌یدا و بڕیاریدا 2 ملیۆن دۆلار سزای تره‌مپ فاونده‌یشن بدات. بڕیاره‌كه‌ هیچ گفتوگۆیه‌ك هه‌ڵناگرێت و پارێزه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ-یش دانی نا به‌هه‌ڵه‌كانی سه‌رفكردنی پاره‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی تره‌مپ-دا، كه‌ پڕن له‌كه‌موكورتی و بۆ رۆژنامه‌ی واشنگتۆن پۆست وتی: ئه‌بێت ملكه‌چی بڕیاره‌كه‌ی دادوه‌ر بین!”
واشنگتۆن پۆست و نیورك تایمز و تایم تێكڕا، ئه‌مڕۆ 7ی نۆڤێمبه‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌یان کردە بڕگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ملكه‌چكردنی سه‌رۆك تره‌مپ بۆ پێدانی 2 ملیۆن دۆلار وه‌ك سزایه‌كی یاسایی. دادوه‌ر سالیان سكاربولا لە دادگای نیویۆرک كاتێك بڕیاره‌كه‌یدا، له‌به‌رده‌م ئاماده‌بوواندا وتی: سه‌رۆك ئه‌ركی خۆی له‌رێكخراوه‌كه‌یدا به‌باشی جێبه‌جێنه‌كردووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پێدانی ئه‌و وه‌سێتانه‌ی هه‌یبوون له‌پاره‌ی رێكخراوی تره‌مپ، بۆیه‌ده‌بێت 2 ملیۆن دۆلار بداته‌وه‌به‌و خێرخوازانه‌ی رێكخراوه‌كه‌یی كه‌به‌شێكن له‌داوایه‌كی قه‌زائی.
ئه‌م كه‌یسه‌ سه‌روه‌ری سه‌كته‌ری قه‌زائی-مان نیشانده‌دات كه‌ تێیدا دادوه‌ر كه‌سی یه‌كه‌مه‌له‌ سه‌ندنه‌وه‌ی مافی ئه‌وانه‌ی كه‌پشكه‌كانیان به‌ناهه‌ق خه‌رجكراوه‌. له‌كاتێكدا هیچ كه‌سیش داوایه‌كی یاسایی پێشكه‌ش نه‌كردووه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی نێو رێكخراوه‌كه‌ی تره‌مپ، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌فافی كاره‌كانیان به‌رێوه‌ بردووه‌. به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌وه‌ چاودێری ده‌سه‌ڵاتی چواره‌مه‌ مه‌له‌فه‌كه‌ی خزانده‌ ناو دادگا و قه‌زاش ئەرکەکەی جێبەجێ کردووە.
حاكم له‌ مه‌له‌فه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، كه‌ له‌رێگه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی تره‌مپ-ه‌وه‌ به‌شێك له‌پاره‌كانی رێكخراوه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی دراوه‌ به‌كه‌سایه‌تی وه‌رزشه‌وان و سیاسی و شوێنی تر، ئه‌میش وه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی سیاسی تره‌مپ به‌كارهاتووه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ كاری رێكخراوه‌كه‌دا ناگونجێت.
له‌وه‌ گرنگتر پارێزه‌ره‌كه‌ی تره‌مپ نه‌یتوانی به‌رگری له‌كه‌یسه‌كه‌ بكات و دانی به‌هه‌ڵه‌ی خراپ به‌كارهێنانی ئه‌و پاره‌و پشكانه‌دا كرد، كه‌ به‌خشراونه‌ته‌ رێكخراوه‌كه‌ له‌ لایه‌ن پارتنه‌ره‌كانی (هاوبه‌شه‌كانی) رێكخراوه‌كه‌وه‌، واته‌ پشكی ئه‌و هاوبه‌شانه‌ بۆ كارێك به‌كارهاتوون كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی تره‌مپ كۆتایی هاتووه‌. نمونه‌ی یاریزان هێنراوه‌ته‌وه‌، كه‌ پاره‌ی دراوه‌تێ له‌كاتێكدا ئه‌و یاریزانه‌ شایسته‌ی ئه‌و هاوكارییه‌ نه‌بووه‌.
هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌رخه‌ریی دوو راستین، یه‌كه‌میان راسته‌پشكی سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه‌، تره‌مپ خۆیه‌تی. به‌ڵام ئه‌مه‌مانای ئه‌وه‌ نییه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ڵك له‌پاره‌ی رێكخراوه‌كه‌ وه‌رده‌گرن، ئاره‌زوومه‌ندانه‌ دیاریی بكرێت. دووه‌میان/ گه‌وه‌ریی سلكی قه‌زائی و ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م له‌ ئه‌مریكا.
دوا دێڕی من لە نێوکۆی ئەم نووسینەدا ئەوەیە تا دەسەڵاتی قەزائی ئازاد نەبێت. زەحمەتە مافی مافخوراوان بسەندرێ. نەوەک ئەوەی من بیستم، کە بە پێچەوانەوە دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە ھەرێمی کوردستان، لەم ڕۆژانەدا، مافی لەدەسەڵاتی دادوەری سەندۆتەوە.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
لوقمان غەفور

ئەرشیڤی بەڕێز: لوقمان غەفور