بەرزان محەمەدە سوورە: لێــبـــــــــــــــووردن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وشەى لێبوردن، ئاماژەیە بە ئالوودەبوون، بە خۆشیەکان و دەربڕینی وتەیەک، کە بەرامبەرەکەت سەرسام و شۆک بکەى و گۆڕینی لەکردارى ڕق و کینەو توڕەییەوە بۆ کردارێک، کە مرۆڤ لە ژێر چەترى ئارامی و ژیانکردن بەئاسوودەیی و بەختیاریدابێت. ئەم وشەیە، لەدەربڕین زۆر ئاسان و بە دەربڕینێکی کەم دەردەبڕدرێت. بەڵام ئەم وشەیە لەلایەن ئەو مرۆڤانەى، کە گەورەن لەبوارى هزرەوە و دڵیان گەورەیەو خاوەن ویژدانی زیندوون و هەڵوێستی بوێرى و بەماناى مرۆڤ مرۆڤن. ئەمانە خاڵین لەدەمارگیرى و تۆسان و کاڵفامی و مرۆڤی هەراساوىی. بۆیە لایان ئاسانە بۆ هەمووشتێک بڵێن، ببورە، لەبەردەم هەر مرۆڤێک. چونکە ئەوانە ئاستی ڕۆشنبیرى ڕۆشنفکرى و عەقڵبوون لەئاستی باڵادایەو لەسەرووى شتە هیچەکاندایە.
ئەو مرۆڤەى، کە هەڵەدەکات و دڵی بەرامبەر دەشکێنێت و دەبێتە ئازارێکی کرداریى بۆى، کەچی تەنها داواى لێبووردن بکات لەبەرامبەر ئەزیەت دراوەکەىی، ئەوە دڵ لە شکان و لەڕەنجان وواس واسەى، کە خۆى بەنزم لەبەردەمی ئەودا ببینی و، لەئازار خاڵی دەبێتەوەو، هەست بەبوونی خۆى بکات. بەڵام دەمارگیرى و پاشکەوتوویی و پاشاگەردانی و کەم ئەقڵی ئەوەندە بەسەر کۆمەڵگە دواکەوتووەکان بارگاویى بووە، ناتوانن، لەژێر نامرۆڤ بوونی خۆیان خۆیان دەربێنن یان ڕزگاریى هزر هەڵگرن. بۆیە زۆرجار کێشەى گەورەى خێزانیی و قەومی و نەتەوەیی عەشایریى دەمارگیریى و ناهزریى لەسەر ئەم جۆرەکەسانەى، کەلێبووردن لەلایان نادرکێت، لەبواریى هزر چەق بەستووبوونەو خەفەکراون لەبوارى بیرکردنەوەو ئاشنابوون بەلایەنی مرۆڤ بوونەوە. کەچی دەڵێت، کەبیدرکێنین، ئەوە پێی کەم دەبین و کار لە پێگەو شەخسیاتیان لەڕووح و جەستەش دەکات.ئەگەرنا وتنی لێبووردن زۆرجار دەبێتە هۆى ڕزگارکردنی گیانی هەزاران کەس و گێڕانەوەى بەفێڕۆچوونی سامانێکی گەورە. زۆرجار دەبێتە هۆى نەسوتانی زگی دایک و باوک و هەتیو نەبوونی هەزاران منداڵ و بێوەژن. نەبوونی سەدان ژن و خاپوور نەبوونی سەدان خێزان و بێ نازنەبوونی هەزاران منداڵ و بێ لانە نەبوونیان و نەکەوتنەکۆڵان و هەتیوخانەکان، بۆیە وتنی ئەم وشەیە پیرۆزە لەلایەن، کەسێکی خاوەن هەڵوێست و مرۆڤ بوون.دەوترێ و زۆریش ئاسانەو لەسەر بچووکیترین هەڵەو، گەورەترین هەڵەش ئامادەیی تیایە.
لەدەر بڕینی یان زۆرجار هەڵەشی بەرامبەر دەکرێ خۆى داواى لێبودن دەکات و، ڕێگر دەبێ لەهەڵگیرسانی کێشە و تەشەنە نەکردنی. چونکە ئەوانە خاوەن مرۆڤی ژیان خوازن و دوورن لەکردارى هەڵچوون و خاوەن نەفسێکی زاڵن بەسەر خۆیاندا و بەپێچەوانەى ئەو مرۆڤانەى، کە خاوەن هیچ هەست و سۆزێکی جوان نین. مرۆڤایەتی لەلایان بێ بەهایە، خاوەن دڵی مردوون و خاوەن ویژدانی زیندوون. خاوەنی هیچ بەهایەکی ئەخلاقی و مرۆڤ بوون نین لەسەرتاپاى ژیانی خۆیان، کە دەستیان پێکردووە. بۆیە ئەو مرۆڤانەى تواناى وتنی ئەم وشەیەیان نیە، ئەوە بابزانن خاوەنی هیچ بەهایەکی مرۆڤایەتی نین و بابترسێت، کەمرۆڤایەتی قبوڵی خۆیان نەکات و خواى گەورەش لەدوونیاکەى تردا دایان دەبڕێت لەڕیزى مرۆڤایەتی. چونکە ئەو مرۆڤانەى خاوەن ئەم وشەیەن ئەوانە پێی بچووک نابن بەڵکو گەورەترین ویژدان و گەورەترین مرۆڤ بوون خاوەنیانە، و هەرگیز لە کۆمەڵگە شوێنیان و پێگەیان ون نابێت و هەر بەگەورەیی و خاوەن شکۆ دەمێننەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت