‎ژیار ئەحمەد: نەویستنی دەوڵەتی دینی پێچەوانە بۆتەوە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دین بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە دەرونیانەی، کە لە ڕۆحی ئینساندا هەیە هەر لەسەرەتای بوونی مرۆڤەوە، کەڵکی لێوەرگیراوە.
‎ئامانج لە هەڵبژاردن و پێویستی ئاین، سەرەتا هەم لە نەبونی وەڵامی پرسیار گەلێک بوە، کە مێشکی مرۆڤ نەگەیشتوە بەو ئاستەی وەڵامی بۆی هەبێ. وەزیاتریش لە دەرەنجامی گۆڕانکارییە سروشتیەکان و، تێڕامانی مرۆڤ بووە لەگەردون. لەبەر ئەوەی بۆ مرۆڤی سەرەتا هەموو گۆڕانکاریەک لەسروشتدا ڕویداوە، هەم نوێ بووە، هەمیش هەستکردن بە هەبونی دەستێکی باڵابووە لە پشت ئەو گۆڕانکاریانەدا.
‎بەڵام بەتێپەڕینی کات و خووگرتنی مرۆڤ بەو گۆڕانکاریە سروشتیانە پەیدا بونی چەندین فەیلەسوف و دروست کردنی مەدرەسەی فەلسەفە و هەڵهێنانی چەندین مەتەڵی لەو چەشنە، کە دین و باوەڕەکانیان لەسەر دروست بوە لە سەردەمی شارستانیە کۆنەکان، ئەو باوەڕ و دینانە کاڵتر بونەوە لە زهنی مرۆڤی ئەو سەردەمانەدا. وە لەسەرەتایترین شارستنیەت و دین تاکو درێژ دەبێتەوە بۆ مۆدێلی باوەڕی یەکتا پەرستی و تێکەڵکردنی وەحی لەگەڵ دین، کە بە فۆڕمی دینە ئیبراهیمیەکان ناو زەند دەکرێ، بەهیچ شێوەیەک دین بەرپرس نەبوە لەبەڕێوەبردنی کۆمەڵگا. بەڵکو بەرپرس بووە لە ناخ و ئیمانی مرۆڤ بەرپرس بوە لە خاوێن کردنەوەی باوەڕی مرۆڤ لە تێڕامان و باوەڕ بون بە چەندایەتی خودا.
‎بەڵام لەگەڵ هاتنی دینی ئیسلام واینیشانی مرۆڤدا تەواو کەر و بەرەو پێدەری دینەکانی پێش خۆیەتی. بەڵام لەدوای گرتنە دەستی دەسەڵات و باوەڕهێنانی خەڵکی، دین تەنها وەک و فەلسەفەی نێوان بەندە و خودا نەمایەوە، بەڵکو پەڕیەوە بۆ گرتنە دەستی دەسەڵاتی بەرێوەبردنی کۆمەڵگا. ئەمەش وایکرد تێز و ڕەهەندو بۆچونەکانی ئەو ئاینە بسەپێ بەسەر ڕەش و سپی و ڕاست و چەپی کۆمەڵگادا، ئەمەش وایکرد بۆ یەکەمجار دینێک خۆی داوای گرتنە دەستی دەسەڵاتی بەڕێوەبردن بکا. چونکە لەپێش دا چەندەها ئیمپڕاتۆریەت و شارستانی لەسەر دەستی کەسانی پەیوەست بە دین دامەزرابون، بەڵام هەرگیز نەبینراو بو پێغەمبەرێک داواو بانگەشەی گرتنە دەستی دەسەڵاتی دینی و دەسەڵاتی بەڕێوەبردن بکا. نەک تەنها ئەوەش، بەلکۆ ژیانی گشت تاکەکانی کۆمەڵگای فڕێدایە بەرسێبەری فەرمایشتەکانی خوا. لەوەوە دەسەڵاتی دینی سەرچاوەی گرت و، دین پێشتر پەیوەندی بە بەشێکی بچوکی مرۆڤەوە هەبو ئەویش باوەڕیی بو. بەڵام لەدوای ئەو وەچەرخانە مرۆڤ توایەوە لەناو دین دین بوە بەرپرسی موتڵەق لەسەرجەم کایەکان و ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ سات بەساتی کەوتە بەر مەبنای دین.
‎لەدوای نەمانی پەیامبەری ئیسلام و گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن یاوەرەکانی و دامەزراندنی دەوڵەتی دینی و هەوڵدانی بەردەوام بۆ سەرکەوتن بەسەر ئیمپڕاتۆریەت و دەسەڵاتەکانی نزیک خۆی و سەپاندنی هەیمەنەی خۆی بەسەر ئەو ناوچەنەدا, کە خەڵکەکەی خاوەن ئایدیاو دینی جیاواز بوون. ئەمە وایکرد بەردەوام خەڵکی غەیرە دینی ئیسلام ناڕازی بن لە سەپاندنی ئیسلام وەک دەستورو قسەکەرzی ڕەهای ناو کۆمەڵگا. چونکە خەڵک لەوە ڕاهاتبون, کە دینیان هەبێ. بەڵام لەوەڕا نەهاتبون دین دەست وەربداتە ناو هەموو کایەو کارzی ڕۆژانەی خەڵک و, هەتا بگاتە ئەو ڕادەیی دین شێوەوو خواردنت و جلوبەرگت بۆ دیاری بکا.
‎بۆیە خەڵک لەزۆربەی سەردەمەکانی ناو ئەو جۆرە بەڕێوەبەریە ناڕازی بوەو ڕەتی کردۆتەوە و بەو هۆیەشەوە سەدان هەزار کەس کوژراون و یان دەربەدەر بوون. وە لەسەر دەمی ئێستا ش ئەوەی گۆڕانکاری بەسەرداهاتوە کەمبونەوەی ئەرکی دین نیە لەسەر مرۆڤ بگرە بەهۆی تەماحی پیاوانی ئاینی زیاتر بووە. بەڵکو ناڕەزایەتیە لە نێوان ئیمانداڕانی ئەو ئاینە ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو دەوڵەتانەیکە دینیان کردۆتە ئەساسی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا زیاتر دەبنە بێزارکردنی تاکەدیندارە کانی ناو ئەو کۆمەڵگایانە و پەیتا پەیتا لەبەین دەچن. لەدوای لەناو چونی خەلافەت لەچەند ناوچەی جیاواز فۆڕمی دەوڵەتی دینی دروست کرانەوە. بەڵام هیچیان بە شێوەیەکی دوور مەودا بڕیان نەکرد. ئەوەی ئێستا ماوەتەوە دوجەمسەر و دوو مەزهەبە لەو دینە ئەویش یەکەمیان ئێرانە کە بە پایتەختی مەزهەبی شیعەی ئیسلامی دەناسرێ و لە لێواری داڕوخانە کۆتایی نزیک بۆتەوە وە ئەوانەی هەوڵی لەناوبردنی دەدەن پێ چەوانەی ڕابردوو سەرجەمیان شیعە مەزهەبن جەمسەری دووەم سعودیەیە کە نوێنەرایەتی سونە مەزهەبەکان دەکا ئەویش یان بەردەوام دەنگی ناڕەزایەتی لەنێو خۆیدا هەبوە، وەدەسەڵات دارانی ئەو وڵاتەش لەوە گەیشتون تا سەر ناتوانن دەوام بەو سیستەمە خۆسەپێنە بدەن دەیانەوێ بە ڕیفۆرم و نوێگەری ڕوی خۆیان لای خەڵکی ئایندار سپی نیشان بدەن بەڵام ئەوەش کۆتایەکی هەیە و دەبێ بوەستێ. ‎چونکە لە سادە ترین پێناسە دا دین ئەرکی ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان ناخی مرۆڤ و خودایە, نەک ببێتە تاریک و تارماییەی هەمو حەز و ئارەز و بگرە خودی مرۆڤیش قوت بدا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت