زاهیر باهیر: ئەردۆگان بە چ تەکنیکێکی نوێ نەیارەکانی تیرۆر دەکات؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو وێنانەی کە دەیانبینیت، وێنەی فڕۆکەی بێ فڕؤکەوانن، کە بە ئینگلیزی پێی دەوترێت درۆن. ئەم فڕۆکانە بۆ مەبەستی سیخوڕیی و کوشتنی تاکە کەسێك یا خود گروپێك یا لێدان لە نیشانەیەك، بەکاردەهێنرێن. ئەم فڕۆکانە دەتوانن بۆ ماوەی 24 کاژێر بە ئاسمانەوە بە بەرزی 7300 میتر بمێنێتەوە و دەتوانن تا 150 کیلۆ بارەکەی بێت . تورکیا دووەم دەوڵەتە لە دونیادا لە دوای ئەمریکاوە کە زۆر بە دەقیقی و زۆر شاراەزایانە ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە بەکاردەهێنێت. تا ئێستا 449 کەسی پێ لەناوبردووە لە 3 ئۆپەراسۆێنی گەورەشدا بەکاریهێناوە.
تورکیا لە ساڵی 2014 دا داوای لە ئەمەریکا کرد کە پێی بفرۆشێت بەڵام کۆنگریس ڕازی نەبوون چونکە دەیانزانی کە ڕەنگە بۆ کوشتاری خەڵکی مەدەنی بەکاریان بهێنێت ، بۆیە بڕیاری دا کە خۆی دروستیان بکات . لە ساڵی 2015 دا تورکیا سەرکەوتوانە توانی باشترینیان دروستبکات ، ئێستاش بریتانیا ساروخەکانی بۆ دابین دەکات. ئەو کارگەیەشی کە ئەم ساروخانە و تڕوتفاقی جەنگی دروست دەکات و ساڵانەش مامەڵە لەتەک دەولەتی تورکیا دەکات، لە شاری ‘برایتنی’ بریتانیایە . تورکیا ئەم جۆرە فڕۆکانەی لە عەفرین چەند جارێك بەکارهێناوە و بە بەردەوامیش دژ بە پەکەکە بەکاریان دەهێنێت.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت