لوقمان غه‌فوور: میدیاكانی تووشی شۆك كرد، سه‌رۆك تره‌مپ له‌ لیكۆڵین باشتره‌!

به‌پێی راپرسییه‌ك كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ (The Economist) و(YouGov) ئه‌نجامیانداوه‌، زۆربه‌ی كۆمارییه‌كان كه‌ به‌شداری راپرسییه‌كه‌یان كردووه‌، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ – 45یه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا-یان له‌ ئه‌براهه‌م لینكۆلین- 16یه‌مین سه‌رۆك پێباشتره‌. ماوه‌ی دوو […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

به‌پێی راپرسییه‌ك كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ (The Economist) و(YouGov) ئه‌نجامیانداوه‌، زۆربه‌ی كۆمارییه‌كان كه‌ به‌شداری راپرسییه‌كه‌یان كردووه‌، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ – 45یه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا-یان له‌ ئه‌براهه‌م لینكۆلین- 16یه‌مین سه‌رۆك پێباشتره‌.
ماوه‌ی دوو رۆژه‌ میدیاكانی ئه‌مریكا شیكاری ئه‌م راپرسییه‌ ده‌كه‌ن و لێكدانه‌وه‌ بۆ تێفكرینی نوێی دنیای ئه‌مریكییه‌كان ده‌كه‌ن و به‌سه‌رسوڕمانه‌وه‌ له‌ راپرسییه‌كه‌ ده‌ڕوانن، ته‌نانه‌ت كۆرت ئایكنوۆلد له‌ رۆژنامه‌ی زه‌ نیویۆرك تایمز له‌چاوپێكه‌وتنێكی ئه‌ی بی سی نیوز-دا، وتی: ” ئه‌وه‌ی میدیاكان له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌سه‌ر سه‌رۆك وتیان درۆ ده‌رچوو، سه‌رۆك سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر هه‌موو بۆچوونه‌كانماندا. ببوره‌ سه‌رۆك ئێمه‌ هه‌ڵه‌بوین!”.
راپرسییه‌كه‌ سێ رۆژ به‌رده‌وام بووه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 27ی نۆڤێمبه‌ر تا 29 ی نۆڤێمبه‌ری خایاندووه‌. یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س به‌ سمپڵ وه‌رگیراوه‌ له‌ته‌مه‌نی جودادا، كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر پرسیاری تێدابووه‌ ده‌رباره‌ی سه‌رۆك تره‌مپ.
له‌ پرسیارێكدا كه‌ ئایا سه‌رۆك تره‌مپ و سه‌رۆك لینكۆلین كامیان باشترن؟ له‌وه‌ڵامدا 53% سه‌رۆك تره‌مپ-یان به‌باشتر داناوه‌ و 47% سه‌رۆك لینكۆلین-یان پێ باشتره‌.
له‌شوێنێكی تری راپرسییه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌رۆكه‌ كۆمارییه‌كان تێیدا ناویان هاتووه‌ و داواكراوه‌ ریزبه‌ندی سه‌رۆكه‌كان له‌ ژماره‌ 1 تا 8 رێكبخرێت. 32% پێیانوایه‌ تره‌مپ باشترینه‌. 29% لینكۆلین و 27% رێگان-ی 40 هه‌مین سه‌رۆكیان پێ باشتره‌.
به‌ڵام له‌ بڕگه‌یه‌كی تری راپرسییه‌كه‌دا هاتووه‌ له‌م قوناغه‌دا بۆ سه‌رۆكایه‌تی سیاسیه‌تی كام سه‌رۆك باشتره‌ سه‌ۆك دۆناڵد تره‌مپ یان رۆناڵد رێگان؟ له‌وه‌ڵامدا 59% ی كۆمارییه‌كان پێانوایه‌ سیاسه‌تێكی وه‌ك رۆناڵد رێگان باشتره‌.
راپرسییه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ مه‌سه‌له‌ی ئیمپیچمێنت-ی تره‌مپ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ و لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ لێی چۆته‌ هه‌فته‌ی سێیه‌مه‌وه‌. له‌هه‌مانكاتدا له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ سه‌رۆك تره‌مپ له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ فۆكس نیوز وتی: “ئه‌گه‌ر راپرسییه‌ك بكرێت ئه‌وا جه‌ماوه‌رێتیم له‌ جه‌ماوه‌رێتی هه‌موو سه‌رۆكه‌ كۆمارییه‌كانی پێشتر له‌ مێژووی ئه‌مریكا باشتر ده‌بێت”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌ره‌تای مانگی نۆڤێمبه‌ر-ی رابردوو سه‌نته‌ری گالوب راپرسییه‌كی كرد له‌ نێو خه‌ڵكدا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ رای كۆمارییه‌كان 90%ی كۆمارییه‌كان له‌ كار و كرده‌وه‌ و ئیداره‌دانی سه‌رۆك تره‌مپ رازین له‌ كۆشكی سپی-دا. هه‌روه‌ها له‌ راپرسییه‌كه‌ كه‌متر له‌نیوه‌ی ئه‌مریكییه‌كان 48% سه‌رۆك تره‌مپ-یان پێ باشه‌ له‌رووی ئیدارییه‌وه‌.
ئه‌براهه‌م لینكۆلین، شانزه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا (1861-1865) یه‌كێكه‌ له‌و سه‌رۆكانه‌ی كه‌ ئه‌مریكییه‌كان شانازییه‌كی گه‌وره‌ی پێوه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌رۆكێك بووه‌ له‌ پێناوی بنبڕكردنی كۆیلایه‌تی جه‌نگیوه‌ و له‌سه‌رده‌ستی ئه‌و له‌ ئه‌مریكا كۆیلایه‌تی كۆتایی هات، كاتێكیش 15ی ئه‌پرلی 1865 تیرۆركرا، ئه‌مریكا رۆژی ره‌ش و ماته‌می گشتی گێڕا. به‌درێژایی مێژووی رابردوو لینكۆلین یه‌كێك بووه‌ له‌ باشترین سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا شانبه‌شانی جۆرج واشنگتن و فرانكلین رۆزفێڵت. به‌ڵام به‌پێی توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌م سێ ناوه‌دا رۆناڵد رێگان-یش به‌ یه‌كێك له‌باشترین سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا داده‌نرێت.
رۆناڵد رێگان، 40 مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا (1981-1989)، توانی له‌ ماوه‌ی گه‌ڕی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا ئابوری ئه‌مریكا به‌ته‌واوی بگۆڕێت به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵاوسانی ئابوری 12%ه‌وه‌ كه‌مكرده‌وه‌ بۆ 4% و به‌ تێكشكێنه‌ری یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشووش داده‌نرێت. له‌ساڵی 2004 كۆچی دوایی كرد.

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر بەشی بەرێزت یان هاوڕێکانت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
لوقمان غەفور

ئەرشیڤی بەڕێز: لوقمان غەفور