شەهاب کەریم: کۆنگرە ئەکرێت یاخوود ئەبەسترێت؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کۆنگرە ئەکرێت یاخوود ئەبەسترێت.؟ ئەکرێت وەک بەرنامەیەکی ئۆرگانی نێو پەیڕەو، ئەبەسترێت وەک بەستن و کۆمکردن و چاودەنگی ناڕازی و بازدان بەسەر چەوتییەکان و کردنەوەی پەڕەی نوێ گەردن ئازادی!. وەک هاونیشتیمانییەک هەمیشە چاوم لە پێشکەوتن و سەرکەوتنی هەموو پارت و ڕێکخراوێکە بە گشتی بۆ هەموو هاوڵاتیان. بە دڵنیایی کۆنگرەی حیزب لە هەموو شوێنێکی دونیادا بۆ ڕێ ڕۆشنکردن و نوێ بوونەوەو بەرەوپێشچوونی ئەندامان لە خزمەتی هاوڵاتیانی ووڵات و ئامانجە گشتییەکان ڕێکدەخرێت.
بە پێچەوانەوە یان بە چەقی وەستاوەوە لەم دەڤەرە بۆ ئاشتکردنەوەی زویرەکان و دڵ ڕاگرتنی پیرەکان و ڕازیکردنی گەنجەکانە، چارەسەر و ڕێککەوتنە لەسەر دابەشکردن و دەستکەوتنی مسۆگەر بە پێی پێوەری شانس و بەرکەوتن.!.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خاوەنی سەروەری پڕ شانازی و سەرکەوتنە بەسەر دۆخە ئاڵۆز و دژوارەکانی مێژووی سیاسییەوە لە ناوچەکەدا. یەکێتی نیشتیمانی بە مێژووی خۆی حیزبێکی چاونەترس و بوێر بووە و لە هیچ بەرپرسیاریەتێکی مێژووی خۆی نەدزیوەتەوە و تێکۆشاوە و سەرکەوتوبوە.
یەکێتی لە دەرەوەی خوێدا بە ئاستەم توانراوە و کەس نەیتوانیوە بەرەنگاری بێتەوە وەک پەراوێزخستن و وەلانان و دورخستنەوە، ڕێبازی یەکێتی لە خەڵکەوە بە خەڵک و بۆ خەڵک بووە، بەڵام زۆر بەداخەوە لە بارودۆخی ئێستەی سیاسی، بوونی بەرژەوەندی تایبەتی و دەستکەوتی تاکە کەسی بەشێک لە سەرکردایەتییەکەی ئاراستەی خزمەتکردنی خەڵک و بنەماڵەی شەهیدان و ماندونەناسانی یەکێتیان بە مەبەستی کۆکردنەوەی سەروەت و سامانی تایبەتی بۆ بنەماڵە و خۆیان هاوپێچکردووە!. تەواوی ئۆرگانەکانی جەستەی یەکێتیان داڕزاندوە و نیوە پەککەوتەو نیوە مردوو کردووە و، دەیانەوێت هەموو ئەندامانی یەکێتی بێدەنگ بین بەرامبەر گیانەڵانی یەکێتی و پەککەوتنەکەی بۆتە بێ ئومێدی زۆری شۆڕشگیڕ و ماندونەناسەکانی یەکێتی. بەبێ دوودڵی دەبێت هەموو دڵسۆز و خەمخۆرانی یەکێتی نیشتیمانی بەبێ گوێدانە هیچ بەرژەوەندییەکی تاکەکەسی و هیمەت بکەن و دڵنیابن لەوەی یەکێتی دەبێت بە قۆناغی هەڵسانەوەدا تێپەڕێ و ئاوڕ لە پەککەوتە و پەککەوتەییەکانی ناو پەکخستن نەداتەوە و هیچی تر خۆی نەخڵافێنێت بە ژمارەی سوا و سەقەتەوە، کە جگە لە سڕینەوەی جوانییەکانی تری یەکیتی هیچ تر سەوز ناکەن بۆ کەس و کاری شەهیدان و یەکێتی و کوردستان.
لە دواجاردا دەبێت بزانین یەکێتی قوربانی دەوێت، قوربانیش بە خوێنی نوێ و هێزی نوێی دەوێت و دەکرێ نەک کەسێک کە خۆی بە تۆپزی توانای هەنگاوێکی نەبێ و داوا لە ئەندامانی بکات هیمەت بکەن تا یەکێتییەکەمان سەربکەوێت..!.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت