زەبەنگ بەهادین: ده‌ست شكاندنه‌وه‌ى ئه‌مریكا و ئێران له‌ سه‌ر خاكى عێراقدا.

خۆپیشاندانه‌كان له‌ پارێزگاكانى باشوورى عێراق به‌رده‌وامى هه‌یه‌, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستى له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه.‌ به‌ڵام تا ئێستا دۆخه‌كه‌ هێور نه‌بۆته‌وه‌ له‌ برى ئه‌وه‌ رۆژ له‌ دواى رۆژ داواكارى خۆپیشانده‌ران […]
سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

خۆپیشاندانه‌كان له‌ پارێزگاكانى باشوورى عێراق به‌رده‌وامى هه‌یه‌, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستى له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه.‌ به‌ڵام تا ئێستا دۆخه‌كه‌ هێور نه‌بۆته‌وه‌ له‌ برى ئه‌وه‌ رۆژ له‌ دواى رۆژ داواكارى خۆپیشانده‌ران زیاد ده‌كات و ژماره‌ى كوژراو بریندار له‌سه‌ر گۆره‌پانى عێراقى له‌ نێو خۆپیشانده‌ران زیاد ده‌كات , له‌ سه‌ره‌تادا خۆپیشانده‌ران كۆمه‌ڵێ داواكارى ساده‌یان هه‌بوو. به‌ڵام ئێستا ئاراسته‌ى داواكارى خۆپیشانده‌ران گۆراوه‌ و به‌ره‌و گۆرینى سیستمى سیاسى عێراق هه‌نگاو ده‌نێ رۆژ له‌ دواى رۆژ ئاستى داواكارى یه‌كانیان به‌رزتر ده‌كه‌نه‌وه‌.
سه‌رتاى دروست بوونى خۆپیشاندانه‌كان نهێنى یه‌ك له‌ پشت ئه‌م خۆپیشاندانانه‌وه‌ په‌یدا بوو ئه‌ویش ئه‌و بوو ئایا كێ له‌ پشت خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌یه‌؟ خۆپیشانده‌ران هه‌موو جۆره‌ تیكه‌َڵبوونێكى سیا سى و ئه‌منى و مه‌زهه‌بى یان ره‌ت كرده‌وه‌ كه‌ ببه‌سترێته‌وه‌ به‌ خۆپیشادانه‌كانه‌وه‌ وه‌ نه‌یانهێشت به‌ هیچ شێوه‌یك لایه‌نه‌ سیاسى یه‌كان تێكه‌ڵى خۆپیشانده‌ران ببن, ئه‌مه‌ش واى كرد كه‌ هیچ كارزیما و كه‌سایه‌تى یه‌كى سیاسى نه‌توانێت ئاراسته‌ى خۆپیشاندانه‌كان بگرێته‌ ده‌ست و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانى خۆى بیقۆزێته‌وه‌ , ئێستا عادل عبدالمهدى به‌ شێوه‌یه‌كى یاسایى ده‌ستى له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌. به‌ڵام هێچ رێكارێكى ده‌ستورى نى یه‌ كه‌ رێگه‌ له‌ عادل عبدالمهدى بگرێت له‌ شوێنه‌كه‌ى خۆى بمێنێته‌وه‌, به‌ پێ ى یاسا له‌ كاتى نه‌مانى سه‌رۆك وه‌زیران یان نه‌خۆش كه‌وتنى یان وونبوونى ئه‌و كات ده‌سته‌لاته‌كانى ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكى ووڵات, ئه‌مه‌ش له‌ بابه‌تى ئێستاى عبدالمهدى به‌رجه‌سته‌ نى یه‌ بۆیه‌ تا دۆزینه‌وه‌ى چاره‌یه‌ك ئه‌و له‌ شوێنى خۆى ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر وه‌ك حكومه‌تى كار به‌ رێكه‌ریش بێت گرنگهه‌ر ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌.
ئێستا ئه‌ركى دانانى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ لاى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى ووڵاته‌ , ئایا ده‌توانن كه‌سێك دابنێن زامنى هێور كردنه‌وه‌ى شه‌قامى عێراقى بێت و جێگه‌ى ره‌زامه‌ندى خۆپیشانده‌ران بێت؟ به‌ دڵنیایى نه‌خێر. ئه‌وه‌ى له‌ گۆره‌پانه‌كه‌ ده‌بینرێ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حیزبه‌ سیاسى یه‌كانى عێراقه‌ له‌ به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران. به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌ پشت په‌رده‌یه‌ ئه‌م نمایشه‌ گه‌وره‌وه‌یه‌ ده‌ستشكێنه‌وه‌ى نێوان ‌ ده‌ستى ئه‌مریكا و ده‌ستى ئێرانه‌.
ده‌ركه‌وتنى سیستانى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك سه‌ربازى عه‌سكه‌رى نامه‌یه‌كه‌ بۆ پشتگیرى كردنى سیستانى له‌ ده‌سه‌ڵاتى سیاسى ئێستاى عێراق به‌ واتا سیستانى له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه، كه‌ ئه‌مه‌ خواستى سه‌ره‌كى ئێرانه‌ ,راسته‌ سیستانى پشتگیرى داواكانى خۆپیشانده‌رانه‌. به‌ڵام له‌ كرۆكى سیاسه‌تیا له‌ راستى دا به‌و جۆره‌ نى یه‌, سیستانى وه‌ك مه‌رجه‌عیه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ نیشان ده‌درێت له‌ عێراقدا. به‌ڵام راستى ئه‌وه‌یه‌ سیستانى هه‌میشه‌ دوا كارتى ئێرانه‌ له‌ عێراقدا، كه‌ به‌ كارى دێنێت. سیستانى رابه‌رێكى ئێرانى، كه‌ مه‌رجه‌عیه‌تى عێراق ده‌كات. به‌ دڵنیایى له‌ كۆتا هه‌نگا و دا پارێزه‌رى به‌رژه‌وه‌ندى ئێرانى یه‌كانه‌, سیستانى له‌مپه‌رێكى سه‌خته‌ له‌ به‌رده‌م ئه‌مریكى یه‌كان كه‌ ده‌توانێت هه‌موو ریسى ئه‌مریكى یه‌كان بكاته‌وه‌ به‌ خورى, به‌ڵام ئایا ئه‌مریكا بێده‌نگ ده‌بێ.
ئه‌مریكا عێراقى بۆ ئه‌وه‌ داگیر نه‌كرد كه‌ وه‌ك كێكێكى ئاماده‌كراو بیداته‌ ده‌ست ئێران بۆیه‌ رێكارى سیاسى ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ ئێستا به‌ دوا ده‌گۆرێ, له‌ ئێستا به‌ دوا ئه‌مریكا ده‌ست ده‌كات به‌ رێكخستنه‌وه‌ى داشه‌كانى و پلانى نوێ بۆ داهاتوى خۆى له‌ عێراقدا.
ئه‌مریكا و ئێران ئێستا گره‌و له‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن, ئێرانى یه‌كان ده‌یانه‌وێت خۆپیشانده‌ران بخه‌نه‌ ناو داواكارى و تێوه‌ گلانى سیاسى یه‌وه‌, ئه‌مریكى یه‌كانیش به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ناهێڵن خۆپیشانده‌ران بكه‌ونه‌ ئه‌و داوه‌وه‌, ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ له‌ ماوه‌ى داهاتوو ئاراسته‌ى خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و پێك هه‌ڵپژان و به‌ یه‌كدادان دا ده‌بات و ئالۆزى زیاتر له‌ نێوان ده‌سه‌لات و شه‌قام دا دروست ده‌بێت. خۆپیشانده‌ران واز له‌ داواكارى یه‌كانیان ناهێنن وه‌ پاشه‌ كشه‌ ناكه‌ن وه‌ ده‌سه‌ڵاتى عێراقیش هیچ چاریه‌كى پێ نى یه‌ ئه‌وه‌ى ئێرانى یه‌كان داواى ده‌كه‌ن له‌ ده‌سه‌لاتى سیاسى عێراق نایه‌ته‌ دى. چونكه‌ ئه‌م گه‌مه‌یه‌ى ئێستا ده‌ست شكانه‌وه‌ى ئه‌مریكى یه‌كانه‌ له‌گه‌ل ئێران وه‌ عێراقى یه‌كان ته‌نها داشى دامه‌ى گه‌مه‌یه‌كى ترسناكن كه‌ داهاتوه‌كه‌ى قوربانى زۆرى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌, داهاتوو ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دات كه‌ عێراق خۆێنێكى دى ده‌بینێته‌وه‌ تا ئارامى بدۆزێته‌وه‌ بۆ جارێكى تر, ئه‌مریكى یه‌كان بروایان به‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌وه‌عێراق وێران بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر له‌ نوێ رێك بخرێته‌وه‌ ده‌نا نه‌هێشتنى ده‌ستى ئێرانى له‌ ناو عێراق دا به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستاى خه‌ونێكه‌ هه‌رگیز به‌ دى نایه‌ت ئه‌وه‌ى له‌ كۆتایشدا ده‌بێته‌ قوربانى خه‌ڵكى عێراقه‌ به‌ سه‌رجه‌م توێژه‌كانى یه‌وه‌.

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
زەبەنگ بەهادین

ئەرشیڤی بەڕێز: زەبەنگ بەهادین