دڵشاد مەجید: دوای یەک ساڵ لەتاکڕەوی. بۆ ئێستا پارتی عەوداڵی ھاوپەیمانی و یەک ھەڵوێستی کوردە لەبەغدا.؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مسعود بارزانی باوک و مسرور بارزانی کوڕ لەسەرەتای دەست بەکاربوونی عادل عبدالمھدی لە 2018/11/22 بە موبارەکەی ئێران خۆیان گەیاندە بەغدا و ڕێکەوتنێکی چەندن خاڵیان لەگەڵ عبدالمھدی مۆرکرد.

ڕێکەوتنەکە لەم خاڵە سەرەکیانە پێک ھاتبوو..
1- لەساڵی 2019 ھەرێم بۆی ھەیە نەوت تەسلیم نەکات، بەڵام لەساڵی 2020 دەبێت ڕۆژانە 250 ھەزار بەرمیل تەسلیم بکات. لەپاڵ ئەوە حکومەتی ناوەند تەنیا موچەی فەرمانبەران بدات.
2- دوای دەست بەکاربوونی حکومەتی عیراق، پارتی بەھەماھەنگی حکومەتی عێراق، لە 28 یەکەی ئیداری لەناوچە جێ ناکۆکەکان ھەر لەرەبیعەو سێحلا و شەنگالەوە تا دووزخورماتوو و خانەقین، ھەوڵی دروستکردنی ( ئیدارەی موشترەک) دەدەن، کەلایەن پێشمەرگەو سوپا بەڕێوەببردرێ.. بۆیە پارتی ڕێگری لەدانانی پارێزگارێکی یەکێتی دەکرد لەکەرکوک. چونکە بەگوێرەی ئەو ڕێکەوتنە ئیدارەی کەرکوک دەکەوتە دەست پارتی.
3- یەکخستن و تەسلیمنکردنەوەی سەرجەم خاڵە سنوورییەکان.
4- ئەگەر پۆستی سەرۆک کۆمار بدرێت بەیەکێتی، نابێت ھیچ پۆستێکی وەزاری تر بدرێت بەیەکێتی.. بەپێچەوانەش ئەگەر پۆستەکە بدرێتە پارتی ھیچ پۆستێکی وەزاری لەبەغدا وەرناگرێ.
5- بەگەرخستنەوەی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم بۆ نێوان بەغداو ھەرێم.. دانانی کەسێکی نزیک لەدەزگای پاراستن و مەسرور بارزانی بەناوی ( فارس سلێڤانی ) لەو پۆستە بەوەکالەت بەبێ گەڕانەوە بۆ یەکێتی و حزبەکانی تر .. و ھەروەھا دانانی دوو وەزیر لەیەکێتی لەحکومەتی ھەرێم بۆ ھەماھەنگی و پەیوەندی و ناوچە دابراوەکان لەگەل بەغدا..ئامانجی سەرەکی پارتێش لەمە بۆ بێ ئەرزشکردنی ڕۆڵی سەرۆک کۆماری یەکێتیە لە پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا.
بەگوێرەی ئەو ڕێکەوتنە، لێرەوە پارتی و بارزانی پێویستیان بەھاوکاری و ھەماھەنگی، بەھیچ ھێزێکی کوردی لە بەغدا نەما.. بەڵکو کەوتە گیانی پۆستەکانی سەرۆک کۆمار و تاقە وەزارەت و پۆستی پارێزگاری
کەرکوکی یەکێتیش.. وەھەروەھا تەواوی حزبەکانی تری لە سەرۆکایەتی و موقەرری لیژنە گرنگەکانی پەرلەمانی عیراق بێ بەش کرد..
بەڵام سەردانەکەی (مایک پێنس) ی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و ھەولێر لە 11/23ی ئەمساڵ.. (ڕیسەکەی پارتی کردەوە خوری!).. لەوێوە بنەماڵەی بارزانی لەڕێگای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم. کەوتە سەردان و کۆبوونەوە لەگەڵ حزب و لایەنە کوردیەکانی بەغدا و فاتیحە خوێندن لەسەر مەزاری جەلال تاڵەبانی و نەوشێروان مستەفا. بەمەبەستی دروستکردن و ژیانەوەی ھاوپەیمانی کوردستانی لەبەغدا.!
پرسیار ئەوەیە ( مایک پێنس) لەو سەردانەی بۆ ھەولێر چی بە بنەماڵەی بارزانی ووت.؟ لەنووسینی داھاتوو باسی ئەو سەردانە دەکەین؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت