بەرزان محەمەدە سوورە: کۆنگرەی حیزبی یان دووکانی بازرگانی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دا، ئەگەر بنواڕین دەبینین، کەحیزب نەبۆتە فاکتەرێک بۆ پێش کەوتن و گۆڕانکاری لە بواری ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی، ڕۆشنبیری و… تاد، بۆیە زۆربەی ئەو کۆنگرانەی دەکرێت دەبێتە داتەپین، قتیس بوون لە گرووپێکی بنەماڵەیەک یان دووبنەماڵە، ئەمەش دەبێتە بارنەیەکی دەرنەچوو لەخۆی بۆ گەڕانەوەی بۆخۆدی خۆی و هیچی تر. واتا خولانەوە بەدەوری خۆیدا.
کۆنگرە بەمانای نوێبوونەوە نییە لێرەدا بەڵکو بۆ بەبازنەکردن، کە چەندکەسێک دەرفەت یان تەمەنیان نەگونجاو بووە، لە کۆنگرەی پێشتر یان لە کۆنگرەکانی تردا پێویستیان بەخەڵکی ترهەبووە بۆ ئەوەی پێشیان بخات و کاروچالاکیان بۆ ئەنجام بدات، هێناونیانە پێش و بە ئارەزووی خۆیان بەکاریان هێناون، ئەمڕۆش کوڕ ونەوەو نەتیجەکەی خۆیان وا پێگەیشتوون، دەیانەوێت، بیانهێننە پێشەوەو کۆنگرەی بەبنەماڵەکردن و حزب لەبنەماڵەیەک؛ پووخت دەکەنەوە و دەڵێن کۆنکرەی نوێبوونەوە. بڕوا بوون بەم پاشاگەردانی و کاژێوکردنەوەیە، خۆی لە خۆیدا ئۆبژەبوونە لە بەرگێکی شازادەییدا، کەبۆیان درووە و بەبەریاندا کردووە، کەچی پۆشینی جەستەییان نەکردووە، بەڵکو تەنها داپۆشینێکی عەقڵییان بۆکردووە کەخۆیان لەناویدا کردوویانە بە بەردەقۆچەقانی.
کۆنگرە بگرەو بەردەیەک نییە لەسەر نوێبوونەوە و هەستانەوەی گەل و پێش خستنی تاک و فراوان کردنی نیشتمان و جوگرافیایەکی باش و سەرخان و ژێرخان بکەنە هەوێنی پێکەوژیان و هەموویان لێی سوود مەندبن.
بەڵکو کۆنگرە کارکردنە لەژێر پەردەی ماردا بۆ قەتیس کردنوو گل دانەوەی سەرمایە و ژێرخان و سەرخان بۆ خۆیان و نەوەی نەوەکانیان و بۆ دەست گرتن بەکورسی و کورسیخانەی نیشتمان دا.
کۆنگرە بەمانای ووشە؛ تێگەڕانەوەی نوێیە لە ئاسۆیەکی نوێوە. هەڵهاتنی ڕۆژێکی نوێیە لە ئاسۆیەکی پڕ ئاسوودە، بۆ خۆتەیارکردن بۆ بەرەوپێش بردنی تاک تاکی کۆمەڵگە بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی پڕشارستانی وپێش کەوتن پەرەپێبدەن و نەکەونەگیانی تاک. و بڵێن دەبێت دەستەمۆی تاک و ئینجا کۆمەڵگە بکەین. بۆ بەمێگەلکردن بۆ ئەوەی ئێمە شوانی هەتاهەتایە بین.
ئەو بیرکردنەوانەی ئیجابیاتی بەرەوپێش چونی ناو کۆمڵگەی تێدایە لێرە لە ڕۆژهەڵات خاڵی خاڵییە، لەو پرەنسیپ و مۆڕاڵی و ئەخلاقیاتی مرۆیی، لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و ڕۆشنفکریدا، بۆیە ئەم حزبانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن. تەنها کاریان خۆ کۆکردنەوەیە لەناو بازنەیەکی بچووکی بنەماڵەیەک یان چەند گرووپێک. کە شەڕ بۆ کورسی و پۆست دەکەن، لە وێشەوە دەست گەیشتن بە تاڵانکاری نیشتمان؛ کەحیزب لێرەدا دەبێتە دووکانی بازرگانی بۆ بەدەست هێنانی سەرمایە، بۆ گۆڕینی شاگردەکانی بەدەر لەبنەماڵەکەیان بەبنەماڵەکردنیان. لەوە زیاتر هیچ چاوەڕێی بەرەوپێش چونی ئەتەکێتی حیزبی مەکە چونکە لەدووەم کۆنگرەوە ئەمانە ڤێرژنیان بەسەردەچێت و دەکەونە ناو ڤایرۆسێکی قەتیسبوویی خۆپێدەرنەهاتوو. کەوتوویەکی دۆڕاوی نەگەیشتن بەهیچ پێش کەوتن و گۆڕانکاریەکانی جیهانی بۆیە.
لێرەوە بازرگانی کردن دەست پێدەکات بۆ دووکانێکی چەندکەسی. کەنیشتمان دەبێتە کاڵاو سەرۆک حزبەکان دەبنەبازرگان و میللەتیش دەبێتە بەقاڵ و شاگرد.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت