دڵشاد مەجید: چۆن بەرھەم ساڵح خۆی لەو تەڵەیەی ئێران ڕزگار کرد.؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کاندیدکردنی ( ئەسعەد العیدانی) پارێزگاریی بەسرە، کەبەیەکێک لەھەرە گەورە گەندەڵکارەکانی عیراق ھەژماردەکرێ، ھەروەھا زۆر دڕندانە مامەڵەی لەگەل خۆپشاندانەرانی بەسرە کردووە.تەڵەیەک بوو بۆ بەرھەم ساڵح.!
ئەگەر بەرھەم ساڵح لەترسی گوشارەکانی ئێران و حەشدی شەعبی و کوتلەی بونیاد، تەسلیم بوایەو، (ئەسعەد عیدانی) ڕاسپردبایە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت:
* ئاراستەی خۆپشاندەران لە گۆرەپانی تەحریر و سەرجەم شارەکانی باشوور بەرەو کۆشکی کۆماری ھەنگاوی دەناو مۆڵگەو چادرەکانیان دەگواستەوە بەردەم ماڵەکەی سەرۆک کۆمار ..
* لێرەوە ئەمجارە ئامانجی سەرەکی خۆپشاندەران دەبوو بە دەستلەکارکشانەوەی سەرۆک کۆمار.
لەوێوەشەو شەڕەکە بەدژی کورد کۆتایی دەھات، بۆ ھەتاھەتایە کورد چاوی بەپۆستی سەرۆک کۆمار نەدەکەوتەوو. یان بەشێوەیەکی تر (یەکێتی نیشتمانی) ئەو پۆستەی بۆ ھەتاھەتایە لەدەست دەداو. بەقازانجی پارتی دەشکایەوە.
بۆیە ھەڕەشەی دەست لەکارکشانەوەکە بەرھەم ساڵح باشترین و زیرەکانەترین ھەنگاو و مناوەرەی سیاسی بوو کەبەرھەم ساڵح گرتیەبەر.
چونکە ئەگەر ھەرەشەی ئیستقالەشی نەکردوبایە، دیسانەوە ھێزی گوشار بەتایبەتی کوتلەی بینا، بەنیاز بوون بەتۆمەتی ( حەرقی دەستور و ھێشتنەوەی ووڵات لە فەراغی دەستووری، ئەویش بەڕانەسپاردنی کاندینی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی) لێپرسینەوەی لەپەرلەمان لەگەل بکەن. بەمەش لەجیاتی ئەوەی ئیستقالە بدات، ئەوک اتە بەبڕیاری پەرلەمان لەپۆستەکەی لایان دەدا.
واتە لەھەردوو حاڵەت بەرھەم ساڵح لەو پۆستەی نەدەما. بەڵام بەو ھەڵوێستەی توانی زۆر زیرەکانە خۆی لەو تەڵەیە ڕزگار بکات و دڵی شەقام و ھێزەکانی دژ بە ئێران بۆ خۆی ڕابکێشێ و ئومێدی بەردەوامی لای خۆپشاندەران و خەڵکی عیراق زیادکرد ، کە ھێشتا ئاسۆیەک ماوە بۆ گۆڕانکاری.
لەلایەکی تریش، توانی ئاسایش و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بپارێزێ. چونکە ئەگەر ئەم کارەی کردووبایە. ڕەنگە توورەیی خەلک و خۆپشاندەران زۆرترو گەورەتربایە و کارەساتی گەورەی بەدوای خۆی ھێنابایە.
بۆیە دەتوانین بڵێین بەم ھەڵوێستەی بەرھەم ساڵح مێژووی بۆخۆی تۆمارکرد.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت