رەزا شـوان: میوانێکی نامـۆ.

چیرۆک بۆ منداڵان. خـێزانێک لە باوک و دایک و لە کوڕە بچـكۆلەکەیان پێکهاتبوو، کوڕەکەیان ناوی دیاکۆ بوو. لە خانوویەکی بچووکـدا دەژیان. باخچەیەکی جوانیشیان هەبوو. بەیانی رۆژێک لە زرمەیەکی زۆر قایم […]

چیرۆک بۆ منداڵان.

خـێزانێک لە باوک و دایک و لە کوڕە بچـكۆلەکەیان پێکهاتبوو، کوڕەکەیان ناوی دیاکۆ بوو. لە خانوویەکی بچووکـدا دەژیان. باخچەیەکی جوانیشیان هەبوو. بەیانی رۆژێک لە زرمەیەکی زۆر قایم خەبەریان بۆوە، دەنگەکە لە باخچەکەیانەوە هات. باوک و دایکەکە و دیاکـۆ، بەرەو باخچـەکەیان رایان کرد.. بینیان”رۆکـێـتـێکی ئاسـمانی” خۆی کـێـشاوە بـە دارگـۆێـزەکەیـانـدا. دووکـەڵـێکی رەش لـە رۆکـێـتە تـێکـشکـاوەکـەوە بـەرزبـۆوە.. بـاوکـەکـە زۆر بـە زەحـمـەت دەرگـای رۆکـێـتـە ئـاسـمـانیـیەکـەی کـردەوە، لـە نـاویـدا” گـیانـلـەبەرێکی ئاسـمانی” بینی کە بـوورابـۆوە. گیانـلەبەرە ئاسـمانیـیەکەی دەرهـێنا. باوەکـەکە نەیزانی، کە ئـەم گیانـلەبەرە ئاسـمانییە، دەبێـتە کێـشە بـۆ دیـاکـۆی کوڕیـان. گیـانـلەبەرە ئـاسمانییەکە دوای مـاوەیـەکی کـەم هـۆشی هـاتـەوە.
باوکـەکە: نـاوت چـیـیە؟
گیانلـەبەرە ئاسمـانیـیەکە: نـاوم مـارکـۆ یـەکـە.
دایکەکە خواردنی بەیـانی ئامادەکـرد، هەموو پێکـەوە نانیـان خـوارد.. دایک و باوکەکە کەوتەنە پـرسیارکـردن و قسەکـردن لەگەل مـارکـۆدا. بـیریان لای ئاکـۆی کوڕیـان نەما. بۆیە ئاکۆ جلە وەرزشییەکانی لەبەرکرد و لەماڵ چووە دەرەوە، چوو لەگەڵ هاوڕێکانیدا تێـر یـاری کـرد.. ئیـنجـا گـەڕایـەوە بـۆ ماڵـەوە.. ئاکـۆ مـارکـۆی بیـنی لـە ژوورەکـەیـدا نـووستـبوو.. زانـی کـە بـاوکی هـەڵـیگـرتـووە و خستـۆیـەتـە سـەر جـێگـاکـەی.
دیـاکـۆ بـە هـۆی دەنـگی گـریـانی مـارکـۆوە، چـەنـدیـن رۆژ تـێـر خـەو نەبـوو.. سـەری سوڕمابوو کە بۆچی دەگريت، ئەوەشی دەزانی کە باوک و دایکی دلۆڤانن بە شێوازێکی زۆر نەرم و نیـان هەڵسوکەوتی لەگەڵـدا دەکەن و دەیلاوێننەوە، بۆ ئەوەی رازی بکەن. دیاکـۆ وا هـەستی کـرد، کە ئـەم گیـانـلەبـەرە ئاسـمانیـیە شـتـێکی بـاش نیـیە.
رۆژانـێکی زۆر تێپەڕیـن، دایک و باوکەکە، بە ئەوپەڕی توانـایانەوە، هـەوڵی ئەوەیان دا، کە خـۆشی و شـادی بخـەنـە دڵـی مـارکـۆوە.
دیاکـۆ لە دڵتـەنگی و خەمگـینی مـارکـۆ بێـزاربوو. بۆیـە داوای لە بـاوکی کـرد، کە داوا لە مـارکـۆ بکـات یەکـسەر ماڵەکەمـان بەجـێـبهـێـڵـێـت و روو لە شـوێنـێکی تـر بکـات.
باوکی: نا. دیاکۆ گیان نابێ کارێکی وا بکەین. تۆ نـازانی کە بە بـوونی ئەم گیانلەبەرە ئاسمانیـیەوە چەنـد بەخـتەوەر دەبـيـت.
دیاکـۆ دانـی بە خۆیـدا نەگـرت و بڕیـاری دا، کە سـنوورێک بۆ ئەو کێشەیە دابنـێت، کە لە مـاڵە خۆشەویسـتەکەیـانـدا رووی داوە.
شەو کە دڵـنیابوو، دایک و باوکی و مـارکـۆ نووستوون، چوو گـالـێسکەیـەکی بچـووکی هـێنا، مـارکـۆی نووستووی هـەڵگـرت و خستیـیە ناو گـالـێسکەکەوە.. بەرەو شوێنـێکی زۆر دوور لە ماڵـیانـەوە گـالـێسکـەکـەی راکـێـشا.. رێگـاکە زۆر تـاریک و سـارد بـوو. دیاکۆ تا زیاتر دوور دەکەوتەوە هەستی بە خراپی و دڵڕەقی خۆی دەکرد، لەبەر خۆیەوە وتـی: گـەر بێت مـن لە جـێی ئەم گیانـلەبـەرە ئاسمانییەدا بـم، بە تەنیـا لە شـوێنـێکی وا تاریک و ساردا بەجێم بهێڵن و لە خەو خەبەرم بێتەوە، چیم بەسەردێت، لەم بیرکردنەوە قـووڵەدا بوو.. لەپـڕ گوڕەی ئۆتۆمبیلێک هات و رووناکی لایتە بەهێزەکانی لە چاوەکانی دا، هـێندەی نەمابوو کە پانی بکاتەوە، لەپـڕ پاڵێکیان پێوە ناو لە رێکاکە دوور کەوتەوە و لە مردن رزگـاری بـوو، کـاتـێک کە زانـی ئەوە مارکـۆی منـداڵە ئاسـمانییەکە بـوو کە پـاڵی پێـوە نـا. دیاکـۆ لـێی تـوڕەبـوو.. هـاواری لـێکـرد.
دیاکـۆ: مارکـۆ لـێـم دووربکـەوە، مـن نـامـەوێـت لـێـرەدا بـتـبـیـنـم.
مـارکـۆ(بەکـزییـەکەوە): دیـاکـۆ بـۆ بـەم شـێـوازە تـوڕەییـە رەفـتارم لەگـەڵـدا دەکـەیت؟ منـیش نامـەوێـت لـێـرەدا بـم.
دیاکۆ: بـۆچـی؟! خـۆ بـاوک و دایـکـم زۆر دلـۆڤـانـن، تا ئێـستا بە شـێـوازێـکی باش و بە زمـانێکی شـیریـن رەفـتاریـان لەگـەڵـدا کـردووی.
مـارکـۆ: هـیچ گـلەییـەکم لە دایـک و بـاوکـت و لە تـۆش نیـیە.. سوپـاسی هـەمـووتـان دەکەم.. بـەڵام مـن خـەڵـکی ئەستـێـرەیـەکی تـرم، کـە نـاوی” مـارکـۆ مـارکـۆیـان” ـە.
ئەستـێرەکەمان جـوانە، ئاسمانەکەی پەمـەییەکی گوڵـڕەنگـییە، گیایەکـانی پـرتەقـاڵـین، رەنـگی دەریاکانی وەنەوشەیین. من زۆر بـیری ئەستـێرەکەمان دەکـەم، بەڵام کـەش و هـەوای ئەستێرەکەمان بە هـۆی پیسبوون و کارەساتی سروشتییەوە، هەموو شتەکـان رەنگـیان گـۆڕا و بـوون بـە خـۆڵـەمێـشی.
باوکم ئەو تەنیا رۆکـێتەی دامی کە هەمان بوو، بۆ ئەوەی گەشـتی پێ بکـەم و بە دوای ژیـانـێکی باشـتردا، لە ئـەستـێـرەیـەکی تـازەدا بگـەڕێـم.
سواربووم و کەشتییەم دەرپەڕی. بەداخەوە کە یەکێک لە ئامێرەکانی رۆکـێـتەکەم لەکار کـەوت و بەربـوومـەوە سـەر ئەستـێـرەکەی ئێـوە، ئەستـێـرەی زەوی، بـە رێکـەوتیـش کەوتمـە ناو باخـچـەی ماڵەکەی ئێـوەوە. مـن زۆر بـیری دایـک و باوکـم دەکـەم.. بـیری خواردنە خۆشەکـانیان دەکەم. بیری ئەو ئاژەڵە ماڵییانەش دەکەم کە بەخـێویانـم دەکرد.
ئاکۆ کە گوێی لەم قسانەی گیانلەبەرە ئاسمانییەکە بوو، بەزەیی پیاهـاتەوە، بە تـونـدی باوەشی لێدا و داوای لێبووردنی لێکرد. گەڕانەوە بۆ ماڵەکەیان، بوون بە دوو هاوڕێی دڵسۆز و خۆشەویست.. دیاکـۆ هەر شتـێکی بکـڕیایە، دووانی لێـدەکـڕی، یەکێکیان بۆ خـۆی و ئـەوی تـریـان بـۆ مـارکـۆ.
دیاکۆ رۆژێک دوو دووربینی کڕی، یەکێکیان بۆ خۆی و ئەوی تریانی دا بە مارکۆ، بە شەوان بە دووربینەکانیان سەیری ئەستێرەی جوانەکەی”مارکۆ مارکۆیان” یان دەکرد.

(*) ئەم چـیرۆکەم بە دەستاکارییەوە، لە زمانی عەرەبیـیەوە وەرگـێڕاوە بۆ سەر زمانی کـوردی.
چـیرۆکێکی خەیاڵی زانیارییە.. هەموو داهـێنانەکـانی ئەمـڕۆمان لە پێشا، خەون و خەیـاڵ بوونە.
هەندێ لە زانکانی ئەستـێـرەناسی، لەو بڕوایەدان، کە ژیـان لە سەر ئەستـێرەکانی تریشدا هـەیە.

ڕەزا شوان

ئەرشیڤی بەڕێز: ڕەزا شوان