لاوک کونجرینی: کوشتنی قاسم سوڵەیمانی و پەیامی ئەمریکا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کوشتنی قاسم سولەیمانی بڕیارێکی سەرپێی و تۆڵەیەکی خێرا نەبوو، بەڵکو پلانێکی دارێژراوی پڕ مەبەستە.
بەکوشتنی قاسم سوڵەیمانی کۆمەڵێک پەیامی سیاسی و سەربازیی و ئابووری بەدوای خۆیدا دێنێت. سنورو باڵادەستی سیاسی و سەربازیی ئەمریکا نمایش دەکات. لەدوای ئەم ڕووداوەوە هەموو ئەو سینارۆیانە، لە میدیاکاندا نمایش دەکرا، پێچەوانەکەی دێتە بەرچاومان. ئەوە دەبینین، کە ئەوروپا و ناتۆ دوو دوانەی نێومنداڵانی ئەمریکان بۆ هەموو دەرکەوتەکان. هیچ وڵاتێکی ئەورووپی و هیچ ئەندامێکی ناتۆ بە تورکیاشەوە، لەسەر بەرەی سیاسی و سەربازی ئەمریکا لانادەن.
خاڵی گرنگی کوشتنی قاسم سڵێمانی:
1- ئەمریکا نەیارەکانی بەئاسانی تیرۆر دەکات
2- ڕوودانی جەنگێکی کورت مەوداو، گۆڕانکارییەکی سیاسی و جوگرافی گەورە
3 – کۆتایی دەسەڵاتی ئێران لەودیو سنورەکانەوەیە
4- خۆهەڵکێشانی ئەمریکا لەبەرامبەر چین و ڕووسیا.
5- ڕزگارکردنی ئێرانە لەگەنیوبوون و گەڕانەوەی وەک دەوڵەتێکی بەهێر، بەهۆی داڕمانی ئابووری و سیاسی، لەپێناو دەستوەردانە ناوچەییەکان. هەروەها مانی ئێرانێکی بەهێز، بەردەوامی دەدات بە گەمە سیاسی و ئاودیوکردنی سەرمایەی ناوچەکە لەلایەن ئەمریکاوە.
لە مێژە ئەو بۆچوونە لام دروست بووە: ئەگەر ڕووسیا و چین بە یەکگرتوویان بیا توانیایە ئەمریکا لاواز بکە، زۆر بە سانایی گورزی سەربازیان لێدا بوو.
ئەگەرچی کوشتنی قاسم سلێمانی، تەنها دەرکەوتەکانی زیانە لەدەسەڵاتدارانی ئێران و شیعەکانی دەرەوەی ئەو وڵاتە. بەڵام دەرکەوتەی تر هەیە، کە خۆی لە پەیام و قۆناخ لە دوای قۆناخ دێتەپێشەوە بۆ گەیاندنی مەبەستی سیاسی و ئابوریی. ئایا ئێرانێکی بێهێز و لاواز هیچ بۆشاییەک بۆ گەمە سیاسییەکانی ئەمریکا دەهێڵێتەوە؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە جیهانی بیرکردنەوەکانی کردووە بەدوو قاشەوە لەسەر ئەم وڵاتە. وەڵامی ئەو پرسیارە تەنها لەو بیرۆکەوەیە، کە ئەمریکا هەمیشە لە تەنگەشەکاندا باڵا دەستە، هەر ئەمەشە ئەگەر ئێران لە هاوکێشە سیاسیەکانی ئاسیا دەربهێنرێت، هیچ نامێنێتەوە بۆ گەرمکردنی تەنگەشەکان و، ئارامی باڵ دەکێشیت بەسەر ناوچەکەدا. کەواتە ئەمریکا دەستی کورت دەبێتەوە.
کوشتنی ئەم پیاوە پەیامە گرنگەکەیە بۆ دوو زلهێزەکەی تر، کە دەیانویست بە خشپەیی بگەنە عێراق و ئێران، ڕووسیا و چین لە ئێران و، سەردانی ئەمدواییەی عەبدولمەهدی بۆ چین و بەدوایدا کۆمەڵێک گڕێبەستی ئابوریی.
جەنگەکان هەمیشە لە منداڵانی ئابوورییەوە سەریی دەرهێناوە. واتە سنورێک بۆ سەرکێشییەکانتان دانێن و بەرتەسکی و کورتکردنەوەی دەسەڵاتی سیاسی ئەمریکا، واتایەک نامێنێت بۆ بوون. ئەمە ئەو پەیامەیە لەسەر شانۆی سیاسی تابووتەکەی قاسم سڵێمانی، ئەمریکا پەخشی دەکات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت