دڵشاد مەجید: ئێران شێرێکی خەوتووی لەخۆی بەئاگا ھێنا.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کوشتنی قاسم سلێمانی.. پەیوەندی بەمەلەفی ئەتومی ئێران نیە. بەڵکو پەیوەندی بەمەلەفی عیراقە.!
کوشتنی قاسمی سلێمانی، سەرەتای گۆڕانکاری یا خالی وەرچەخانە لە پەیوەندیەکانی ئێران و ئەمریکا لە عیراق.
ئەو ھەمانگیەی و بێ دەنگیەی ئێران بۆ ئەمریکا نواندنی بۆ رووخاندنی رژێمی سەدام، ھەروەھا ئەو جۆرە تەنسیقەی لەنێوان ئیدارەکانی ئەمریکا تا ھاتنی ترەمپ لەنێوان ئەمریکاو ئێران ھەبوو لەعێراق.
تێکەڵەیەک بوو لە جۆرێک ھەماھەنگی و ململانێ لەنێوان ئەو دوو تەرەفە بۆ جێ قایمکردنی پێگەی خۆیان لەعیراق، بەڵام بەبێ ئەوەی بگاتە حاڵەتی رووبەڕووبونەوە.
بۆیە تا کوشتنی سلێمانی ململانێیەکە نەگەیشتبووە ڕادەی یەکتر سڕینەوە و وەدەرنانی یەکتر.
بەڵام کاتێ ترەمپ ھات، پەیوەندیەکانی ئێرانی لە دونیا لاوازکرد، تەنیا بواری ھەناسەدانی ئێرانی لەعێراق ھێشتەوە.
لێرەوە ئێران ئەم حساباتەی ئەمریکای بە خاڵی لاوازی ئەمریکا خوێندنەوە. ئێران تەماح گرتی کە بەرگێکی ئێرانی تەواو بەسەر سیاسەت و ئابووری عیراق دابکا و ئەمریکا لە عیراق دەرپەڕێنێ.
بەڵام ئەمریکا بە کوشتنی قاسمی سلێمانی، ئێرانی لەو خەونە شیرینە بەئاگا ھێنایەوە و ئێران تێگەیشت کە ئەو خۆندنەوەی بۆ ئەمریکا سەبارەت عیراق ھەیبوو ھەڵە بوو.
بۆیە ئێستا دەوڵەتی ئێران لەحاڵەتێکی شپرزەیە و چۆک دادانە، نازانێ چۆن مامەڵە لەگەل ئەو پێشھاتە نوێیەی ئەمریکا بکا.
وەک بڵێی شێرێکی خەوتووی لە خەو ھەستاندبێ.
بۆیە ھەر کاردانەوەیەک لەلایەن خودی ئێران، بارەکە بۆئێران قورستر دەکا، چونکە ئەوکات باری ھەردوو مەلەفی ئەتومی و مەلەفی عیراقی لێ بار دەکرێ و ھەردووکیشی پێکەوە لەدەست دەدات و دەدۆڕێنێ.
بۆیە پێتان سەیر نەبێ ، ئەنجومەنی باڵای دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیەکانی ئێران، بۆ وەڵامدانەوەی ئەمریکا ( 36 )ئامانج دەست نیشان دەکا و پێکانی ئەو ئامانجانەش بە ھێزەکانی سەر بەئێران لەدەرەوەی ئێران دەسپێرێ.
چونکە ئێران نایەوێ لەپپێناو مەلەفی عیراق، مەلەفی ئەتۆمی ئێران بدۆرێنی. بەڵکو ئێران لەئەسڵ دەیەوێ مەلەفی عیراقی وەک کارتی گوشار لەدژی ئەمریکا بەکار بھێنێ، بۆئەوەی ئەمریکا لەو مەلەفەو لە مەلفی ئابلۆقەی ئابووری نەرمی بنووێنێ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت