12لوقمان غه‌فوور: مه‌رجه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئێران دوای رێككه‌وتنی لۆزان-ی ئه‌تۆمی.

چل ساڵه‌ ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته‌ هه‌ڵبه‌ز دابه‌زی شه‌ڕیانه‌. زۆرجار ئاشت ئه‌بنه‌وه‌ و زۆرجاریش له‌یه‌كتر توند ئه‌كه‌نه‌وه‌، له‌سه‌رده‌می ئۆبامادا گه‌وره‌ترین رێکه‌وتن له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ به‌ به‌شداری پێنج وڵاتی ئیمزاكرا به‌ […]

چل ساڵه‌ ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته‌ هه‌ڵبه‌ز دابه‌زی شه‌ڕیانه‌. زۆرجار ئاشت ئه‌بنه‌وه‌ و زۆرجاریش له‌یه‌كتر توند ئه‌كه‌نه‌وه‌، له‌سه‌رده‌می ئۆبامادا گه‌وره‌ترین رێکه‌وتن له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ به‌ به‌شداری پێنج وڵاتی ئیمزاكرا به‌ به‌ رێكه‌وتنی لۆزانی ئه‌تۆمی ناسراوه‌.
رێكه‌وتنه‌كه‌ له‌ 26 مارچ تا 2 ئه‌پرلی 2015 به‌رده‌وام زه‌مینه‌سازی بۆ كرا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان كه‌ تێیدا شێوه‌یه‌كی ئاشته‌وایی وه‌رگرت بۆ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئیران و هه‌ڵگرتنی هه‌موو سزاكان له‌سه‌ر ئیرانن. و له‌ جون-ی 2015 راگه‌یه‌نرا. هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌یه‌كی زۆری خایاند تا كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ به‌ڵام له‌ مانگی مه‌ی 2018 له‌سه‌رده‌ستی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌مریكا له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌و بیانوه‌ی ئیران بۆته‌ هه‌ره‌شه‌ بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. دوابه‌دوای ئه‌وه‌ ئه‌مریكا داوایه‌كی 12 خاڵی دا به‌ ئێران ئه‌وكات ئه‌مریكا رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌كات.
یه‌كه‌م/ ئه‌و به‌رنامه‌ سه‌ربازییه‌ی بۆ پرۆگرامی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یبووه‌، پێویسته‌ بۆ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم روونی بكاته‌وه‌.
دووه‌م/ پێویسته‌ ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت و نابێت جارێكی دیكه‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ زیندوو بكاته‌وه‌.
سێیه‌م/ نابێت هیچ مه‌رج و رێگرییه‌كی هه‌بێت له‌به‌رده‌م ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم و پێویسته‌ له‌سه‌ر ئێران ده‌رگای كراوه‌ بێت به‌ ڕووی تیمه‌كاندا.
چواره‌م/ ئه‌و هاوڵاتییه‌ ئه‌مریكیی و ئه‌وانه‌ش هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان كه‌ به‌ بیانووی نابه‌جێ و جیاجیا ده‌ستگیری كردوون بێ قه‌ید و شه‌رت هه‌موویان ئازاد بكات.
پێنجه‌م/ ئێران واز له‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن بهێنێت له‌ دراوسێكانی به‌ تایبه‌تی ئه‌م سێ ده‌وڵه‌ته‌ ئیسرائیل و عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ و ئیمارات.
شه‌شه‌م/ سه‌روه‌ری عیراق بۆ ئه‌مریكا گرنگه‌، پێویسته‌ ئێران ڕێز له‌ سه‌ربه‌خۆیی عیراق بگرێت. رێگه‌نه‌گرێت له‌ حكومه‌تی عیراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و چه‌كدامالینی میلیشیا شیعه‌كان.
حه‌وته‌م/ واز له‌ هاوكاریی بزووتنه‌وه‌ تیرۆریستی و تۆقێنه‌ره‌كانی حزبولڵای لوبنان، جیهاد و حه‌ماسی فه‌له‌ستینی بهێنێت و هه‌ر رێكخراوێكی تریش كه‌ ئه‌مریكا به‌ تیرۆریستی ناساندوون.
هه‌شته‌م/ بێ قه‌ید و شه‌رت ده‌بێت هه‌موو ئه‌و هێزو میلیشیاییانه‌ی له‌ سووریا هه‌یه‌تی، یان به‌ بیانووی جۆراو جۆر سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات بیانگوێزێته‌وه‌ بۆ ناو ئیران.
نۆیه‌م/ پشتگیرییه‌ سه‌ربازیی و داراییه‌كانی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بوه‌ستێنێت تا ببێته‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی و خۆشی بۆ وڵاتی یه‌مه‌ن.
ده‌یه‌م/ پشتگیری هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌كی یاخی تالیبان نه‌كات و هاوكارییه‌كانی بۆ بزووتنه‌وه‌ی تالیبان راگرێت و ئیتر داڵده‌ی رێكخراوی قاعیده‌ نه‌دات.
یانزه‌یه‌م/ كۆتایی به‌ دروستكردنی هه‌موو جۆره‌ مووشه‌كه‌ مامناوه‌ند و دوورهاوێژه‌كان بهێنێت و هه‌موو ئه‌و مووشه‌كانه‌ش كه‌ توانای هه‌ڵگری كلاوه‌ی ئه‌تۆمین له‌ ناویان به‌رێت.
دوانزه‌یه‌م و كۆتایی/ وازهێنان له‌له‌ هاوكاری ماددی و مه‌عنه‌وی هه‌ر رێكخراوێكی تیرۆریستی كه‌ فه‌یله‌قی قودس -ی سوپای پاسداران پاڵپشتی ده‌كات.

لوقمان غەفور

ئەرشیڤی بەڕێز: لوقمان غەفور