ئارام عەلی عەزیز: بۆچی لەم کاتەدا؟

کوشتنى جەنەڕال قاسم سلێمانى بوومەلەرزەیەک بوو ئێران و جیهانی شیعەى هەژاند، لە ئایندەیشدا شەپۆلەکانى هەموو خۆرهەڵاتى ناوەڕاست و جیهان دەهەژێنێت. جەنەڕاڵ بە حوکمى پێگەو رۆڵەکەى لە جەنگى دژى تاڵیبان لە […]
سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

کوشتنى جەنەڕال قاسم سلێمانى بوومەلەرزەیەک بوو ئێران و جیهانی شیعەى هەژاند، لە ئایندەیشدا شەپۆلەکانى هەموو خۆرهەڵاتى ناوەڕاست و جیهان دەهەژێنێت. جەنەڕاڵ بە حوکمى پێگەو رۆڵەکەى لە جەنگى دژى تاڵیبان لە ئەفغانستانەوە تا جەنگی دژی داعش لە عیراق و سوریا لە چوارچێوەى کوالیسیۆنی نێودەوڵەتیدا بەردەوام لە گۆڕەپانەکەو لەبەرچاواندا بوە. پرسیارى سەرەکى لێرەدا ئەوەیە: ئایا چ رووداوێکى لەناکاو روویدا، چیی گۆڕا، تا ترەمپ لەسەروبەندى هەڵبژاردنى ئەمریکادا بڕیارى کوشتنى جەنەڕاڵ بدات؟! ئایا وەکو ترەمپ و ئیدارەکەى دەڵێن جەنەڕاڵ پلانی هێرشکردنە سەربنکەو بارەگاکانى ئەمریکاى هەبووە؟ یان ئایا ترەمپ بنەماکانى یاریەکەى لەگەڵ ئێران گۆڕى و دەیەوێت پلانی سەوداى سەدە بە هەڵگیرساندنى جەنگ لە ناوچەکەدا جێبەجێ بکاتـ، لە کاتێکدا، کە پێشتر بڕیارى جەنگی عیراقی بە گەورەترین هەڵە دانابوو؟
بەلەبەرچاوگرتنى ئەوەى، کە سەرەڕاى گرژى نێوانیان ئەمریکاو ئێران لە ماوەى رابردوودا کۆک بوون لەسەر پێویستى رێگرتن لە هەڵگیرسانى جەنگ، شیمانەى ئەوە دەکرێت:
* کە رووداوێکى کتوپڕى هاوسەنگ گۆڕى دەرەوەى هەموو حساباتێک، کە هێلی سوورى بەزاندبێت روویدابێت و بووبێتە هۆى بڕیارەکەى ترەمپ و، لێدانى جەنەراڵ قاسم سلێمانى لێکەوتبێتەوە.
* بە ئامانجی خۆرزگارکردن لە کێشەو گرفتە زۆرەکانیی و لە پێناو بەهێزکردنەوەى تاکجەمسەریەکەى بە پلانی راکردن بۆ پێشەوە، ئەمریکاو ئیسرائیل و خۆرئاوا بە هەڵگیرساندنى جەنگێکی گەورە پلانی سەوداى سەدە جێبەجێ بکەن، کە ناوەڕۆکەکەى دروستکردنى ئیسرائیلی گەورەیە لە فوراتەوە تا نیل.
دەستپێکردنى وتارى هەینى نوێنەرى سیستانى لە کەربەلا بەو دوعایەى کە ئیمامى عەلی دەیخوێند لە کاتى رووبەڕووبوونەوەى دوژمن، هەڵکردنى ئاڵاى سوورى تۆڵەسەندنەوە لە مزگەوتى جمکەرانى قوم و، نوسینى وشەى بسم الله الرحمن الرحیم بە تەنها وەکو تویتێک لە تویتەرەکەى رەهبەر خامنەئییدا دواى لێدانى جەنەڕاڵ، واتاى دەستپێکردنى جەنگ دەگەیەنێت، کە لە ریوایاتى شیعەکاندا هاتوە. مەراسیمى ناشتنى ملیۆنی جەنەڕاڵ سلێمانیش لە بەغداو نەجەف و کەربەلاوە تا دەگەیتە مەشهەدو تاران و کرمان سەفەربەرلگى ملیۆنى شەقامی جیهانى شیعەیە بۆ ئەو جەنگە حەتمیە.
گومانى تێدا نیە، کوشتنى جەنەڕال سلێمانى لەو بارودۆخە هەستیارە ململانێ ئامێزە پڕ شەڕو ئاشوبەى خۆرهەڵاتى ناوەڕاست و جیهان پیێدا تێپەڕدەبێت، دەبێتە خاڵى وەرچەرخان و گۆڕانى تەواوى رەوشى ناوچەکە، هەر لە رەوشى دەوڵەتەکانەوە بگرە تا دەگەیتە هێزو لایەنە نێودەوڵەتیی و محەلیەکان. ئەو جەنگە بچوکە جیهانیەى ساڵانێکە بە وەکالەت لە سوریاو لیبیاو یەمەن بەرێوەدەچێت، دواى وەڵامدانەوەى ئێران ، قۆناغ بە قۆناغ گەورەو فراوان دەبێت و، دوور نیە جەنگی سێیەمی جیهانى لێبکەوێتەوە.

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
ئارام عەلی عەزیز

ئەرشیڤی بەڕێز: ئارام عەلی عەزیز