بەیان ئیبراهیم: شەری ئێران و ئەمریکا، بۆ لە سەر خاکی عێراق دەکرێت.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ئەمریکا زۆر بەڕوونی ئاڵۆزی دۆخی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتی. خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە دەبینێ کە چەندە ئاڵۆزەو لەو بڕوایەشدایە کە ئەم دۆخە مەترسیە بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی، ھەر ئەوەشە بە بۆچونی ئەمریکا ئەم مۆدێل و سیستمانەی دەسەڵاتی وەک عێراق و هاوشێوەکانی لەژێر هەژموونی ئێران و ململانێ سیاسیەکاندا هێندە ئیفلیجن لەئاست چاوەڕوانی ئەودانیە.
‎دواجار کەوتە هاندانی خۆپیشاندانی جەماوەریی چ لە لوبنان و چ لە عێراق، تا کار گەیشتە ئەوەی سەرۆک وەزیرانی ئەو دوو وڵاتە بريارى دەست لەکار بکێشنەوەو بدەن، هەر هەنگاوێکیش بەخواست یان لەئاست داخوازیەکانی خۆپیشاندەراندا نەبێت و بەردەوامی بەڕاپەڕین بدرێت. چونکە ئەمریکاو هاوپەیمانە ئیقلیمیەکانی هیوایەکی زۆریان لەسەر هەڵچنیوە. پێیان وایە خامۆشبونی خۆپیشاندان لەعێراق دەستی حەشدو ئێرانەو لە لوبنانیش حزبوڵاو ئێران بەبەرپرسیار دەزانێ.
‎ئەمریکا پێی وایە لەڕێی شەقامی عێراقی و بەتایبەت شیعە دەتوانێت هەم دژوو هەم سنورێک تا ئاستی وەستان و تێک شکاندن ئەو فراوانخوازی و دەستتێوەردانەی جمهوری ئیسلامی ئێران بوەستێنێت، ئەوە بە خاڵێکی گرنگ تەماشا دەکات، ئەوە جگە لەو نابەرابەریەی لەڕووی هێزو تەکنەلۆژیای سەربازی و ئابووری و مادییەوە هەیەتی.
‎لەبەرامبەردا دەوڵەتی ئیسلامی ئیران لەوە تێدەگات گەمارۆی ئابوری بۆ لەسەری توند دەکرێت، خوێندنەوەش بۆ دۆخی سیاسی و ئابووری و.. جموجوڵە ناوچەیی و دەرەکییەکانیش دەکات و لە ئاستی نێو خۆشیدا لەوە تێدەگات، کە جەماوەرەکەی کۆمەڵگەی ئێرانیش لە چ سایکۆلۆژیەتێدایە و چ کاریگەریی ناوچەیی و دەرەکییان لەسەرەو بەهۆی گەمارۆی ئەمریکییەوە گوزەرانی ئێرانیەکان بەچی گەیشتوەو چۆن ئەگەرو سیناریۆکان دەتوانن ڕاستەوخۆ کاریگەرو ڕۆڵ ببینن.
‎لەبەر ئەمانەو بینینی ئەو ڕۆڵە فراوان و کاریگەرەی (قاسم سولەیمانی) لە عێراق و سوریاو لوبنان وناوچەکە کە هێزو دەسەڵاتی وڵاتێکی نیشان دەدا لەدەرەوەی و لەبەرژەوەندییەکانی ئەمریکاشی دەدا، وایکرد لەلایەن ئەمریکییەکانەوە بە تیرۆریست لەقەڵەم بدرێ و مایەی مەترسیبێت بۆیە خستیانە بۆسەی خۆیانەوە.
‎دەوڵەتی عێراقیش لەدروستبونیەوە نەیتوانیوە ببێتە مایەی خێرو خۆشی گەلانی.. چەند دەیەیەکە ئەمریکاو ئیران بەهۆی ململانێ و دژایەتیەکانی نێوانیان ئەوەندەیتر عێراقیان وێرانکردوە.لە دوای ڕووخانی صدامەوە ئێران لە رێگەی شیعەگەرییەوە تەواو عێراقی داگیر کردو ئەوەی قاسم فە رموی نەکردایە نەدەبوو بکرایە واتا حوکمی عێراقی دەکرد لە ڕوویەکی ترەوە تا گەشتە ئەوەی بۆ مانەوەی حەشدی شەعبی دروست بکات لە ژێر ھەژموونی دەسەڵاتی قاسم سولێمانی.
‎لەم دۆخەشدا ئەوەی بینراو کرا لەعێراقدا جگە لەهەوڵێکی لاواز کەئامانج هێورکردنەوەی شەقامی شیعەیە، کە ئەویش بڕیاری پەرلەمانە بە ڕاگرتنی پرۆسە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە عێراق. چونکە حکومەتی عێراق ساڵی 2009 بە بڕیارێک لەگەڵ هاپەیمانان ڕێکەوتوە بۆ مانەوەیان کە مەبەست هاوکاریە دژبە تیرۆر، بڕیارێکی لەو جۆرە لەکاتێکدایە حکومەتی عێراق کار بەڕێکارەو ناتوانێت لەگەڵیبێت یان دژ، چونکە بڕیاری پەرلەمان ملزەمنیە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێویستی بەهەمواری یاسا هەیە، ‎ئەمە جگە لەوەی مەترسیدارە بەوەی داعش لەبەر دەرگایەو ئەگەری گەڕانەوەشی زۆرە.
‎لەگەڵ پەرەسەندنی دۆخەکەشدا ئاڵۆزی تەواوی ناوچەکە دەگرێتەوەو دوورنیە عێراق ببێتە سوریایەکیتر، چونکە ئەمریکاو ئێران هیچیان شەڕی هێزەکانیان واتە جەبهەیی ناکەن، بەڵکو بریکارەکانیان بەتوندی ئەو ڕۆڵە دەگێڕن، لەبەر ئەوەی بەسوریا بونی عێراق بەندە بە کاردانەوەی مەیدانی ئێران لەبەرامبەر کوژرانی قاسم، وە ناڕوونی هەڵوێستی چەند وڵاتێکەوە وەک ڕوسیاو تورکیا، ناوەندگیری و هەوڵە دیپلۆماسیەکانی وڵاتانی ناوچەکەو جیهان وەک بەریتانیان و قەتەر بۆ ڕێگرتن لە پەرە نەسەندنی دۆخەکە.
‎دیدەکان وایە گەر ئێران ئەم کردەیەی ئەمریکا بەکارێکی ئاسایی وەربکرێت ئاشکرابونی لاوازیەتی و دەرفەت دەداتە لایەن و هێزە ناڕازییەکانی نێو خۆی ئێران و دەشبێتە ئەو دەرفەت و دەروازەیەی ئەمریکا بۆی دەگەڕێ. ‎کەواتە ئێران بێدەنگ دەبێت یان پەرچەکرداری سەربازی لەبەرامبەر ئەمریکادا دەکاتە بژاردەو ئابڕوی نەچێت.
‎لێرەدا ئەمریکا لەوە دەنڕوانێ لەکاتی جەنگدا ئێران توانی بەڕێوەبردنی جەنگ و وڵاتی نابێت. ‎لەلایەکیترەوە ئیران بڕوای وایە کە لەڕێی جەنگەوە دەتوانێت ئێرانیەکان بۆ پاراستن و بەرگری خڕکاتەوە.
‎ئەوەی ئەمریکاشە دەیەوێت بەڵێنەکانی بەرێتەسەر بەتایبەت لەکاتی هەڵبژاردندا کە دابوی بە لۆبی ئیسرائیل پستیوانیان بێت چونکە جەند مانگێکی ماوە بۆ هە ڵمەتی هەڵبژاردنێکیتری سەرۆکی ئەمریکادا. هەروەها ئەمریکا بەخۆپارێزیەوە دەنواڕێتە دووبارە بونەوەی دەست بەسەراگرتنی سەفارەتەکەی. ‎لێرەوە دەردەکەوێت هەردولا شەڕ لە بەرژەوەندیانە.