شەریف ھەژاری: کورد چۆن (وەبەرھێنانی سیاسیی) بەو موشەکانەوە دەکات کە ئێران پێوەی ناوە؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەفدێکی ئەمریکا لە ھەرێمە، ئاشکرایە ئەو وەفدە بەھۆی پرسی بارودۆخی عێراق و ململانێی ئەمریکا و ئێرانەوە ھاتوون. کورد دەبێت تەنیا دوو داواکاریی لێیان ھەبێت!
بە ھیچ شێوەیەک نابێت نێچیرڤان بارزانیی و شێخ جەعفەرو مستەفای سەید قادر داوای پارە بكه‌ن، ئیتر به‌ ناوی كورده‌وه‌ داوای پاره‌ بكه‌ن، یاخود داوای پاره‌ و هاوكاریی ماددیی بۆ حیزبەکانیان بکەن. تەنانەت ناشبێت سەرەتا داوای کێشەی بودجەو موچەش بکەن!
دەبێت له‌و ساتانه‌ی، كه‌ ده‌رفه‌تن. سەرکردایەتی زیرەکی سیاسیی ئەم دۆخانە بۆ ئامانجی (ھەمیشەیی نه‌ته‌وه‌) بقۆزێتەوە!
كورد ده‌بێت تەنیا ئه‌م دوو داواکاریه‌ی هه‌بێت:
یەکەم/ ئەزانین دۆخی عێراق لە ئاڵوگۆڕ دایەو ناوچەکەش ئەکوڵێت. ئێرانیش لە ڕێی ئەو موشەکانەی کە پێوەی ناین، لە ھەر دەرفەتێک دا بۆی بلوێت ئەیەوێت تۆڵەی ئەوەمان لێ بکاتەوە کە ئێمە ھاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکاین. بۆیە یەکەم خواستی میللەتەکەمان ئەوەیە ئەمریکا پشتیوانمان بێت لە گەڕانەوەی کەرکوک و شنگال و خانەقین دا.
دووەم/ خواستی دووەمی میللەتەکەمان ئەوەیە ئەمریکا پشتیوانمان بێت کە ببینە قه‌واره‌یه‌كی کۆنفیدراڵ.
کورد دەبێت ئەم دەرفەتانە بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ بقۆزێتەوە، نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك داوای پارە بکات!

شەریف ھەژاری: خوێندکاری دکتۆرا لە دبلۆماسییەتی نێودەوڵەتی بەریتانیی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت