لوقمان غه‌فوور: كێ یه‌كه‌م كه‌س بوو خۆی گه‌یانده‌ ته‌رمه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی؟

كتێبێكی شیعر له‌ گیرفانیدا بوو! هێزێكی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی ئه‌مریكییه‌كان كه‌ (سه‌ر به‌ هه‌واڵگری ئه‌مریكین) له‌ناو خاكی عیراقدان و ئه‌و رۆژه‌ی پلانی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی هه‌بووه‌، به‌دوای ئه‌و دوو ئۆتۆمبێله‌وه‌ بوون، […]

كتێبێكی شیعر له‌ گیرفانیدا بوو!

هێزێكی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی ئه‌مریكییه‌كان كه‌ (سه‌ر به‌ هه‌واڵگری ئه‌مریكین) له‌ناو خاكی عیراقدان و ئه‌و رۆژه‌ی پلانی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی هه‌بووه‌، به‌دوای ئه‌و دوو ئۆتۆمبێله‌وه‌ بوون، كاتێك له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌.
هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ له‌رێگه‌ی هه‌واڵگرییه‌وه‌ له‌لوبنان و پاشان له‌ فرۆكه‌خانه‌ی سوریاوه‌ هه‌واڵی پێگه‌یشتووه‌ كه‌ قاسم سوله‌یمانی ئه‌گاته‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد.
فۆكس نیوز له‌ رێگه‌ی راپۆرتێكیی لیلاند ڤێرت (په‌یامنێر و ئاماده‌كار و دامه‌زرێنه‌ری نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌واڵی ئه‌مریكا) رووداوه‌كه‌ له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا، باسده‌كات: له‌دوای هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ دوو ئۆتۆمبێل له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا هێزه‌كه‌ به‌ دووی نیو مایل (یه‌ك كیلۆمه‌تر و 250 مه‌تر) چاودێری كاروانی هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌كه‌ن كاتێك له‌رێگه‌ی فرۆكه‌یه‌كی بێفرۆكه‌وانه‌وه‌ یه‌كه‌م ئۆتۆمبێل ده‌پێكرێت و به‌دوایدا له‌ ئۆتۆمبێلی دووه‌م (دواوه‌) ده‌درێت.
ئۆتۆمبێلێكیان سوله‌یمانی و سێ فسه‌ری ئێرانی و ئه‌وی تریشیان ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس به‌رپرسی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و دوو پاسه‌وانی تایبه‌تی تێدا ده‌بێت.
پاش دوو ده‌قیقه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ به‌ر له‌هه‌موو هێزه‌كانی تر هێزه‌ هه‌واڵگرییه‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌په‌له‌ به‌ ناوی “پشكنین و هه‌ڵسه‌نگاندنی زیانه‌كان” ئه‌گه‌نه‌ شوێنه‌كه‌ كه‌ هێشتا هیچ تیمێكی ئه‌منی عێراقیی نه‌گه‌یشتبووه‌ لای ئۆتۆمبێله‌ سوتاوه‌كان.
تیمه‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌ په‌له‌ چه‌ند وێنه‌یه‌ك ئه‌چركێنن و چه‌ند دیمه‌نێكی رووداوه‌كه‌ش تۆمارده‌كه‌ن و دڵنیا ئه‌بنه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی دیاریكراوه‌ بۆ لێدان، فرۆكه‌ بێفرۆكه‌وانه‌كه‌ پێكاوێتی و هه‌ڵه‌ی نه‌كردووه‌.
تیمه‌كه‌ وێنه‌ی سوله‌یمانی ئه‌گرن كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا ئه‌سوتێت، به‌ڵام هه‌ر زوو تیمه‌كه‌ جه‌سته‌ شێواوه‌كه‌ی سوله‌یمانی له‌ناو ئاگر و دووكه‌ڵ-دا ده‌رده‌هێننه‌ ده‌ره‌وه‌ و چه‌ند مه‌ترێك له‌شوێنی رووداوه‌كه‌ دووری ده‌خه‌نه‌وه‌. یه‌كێك له‌سه‌ربازه‌كان وتویه‌تی: “دیمه‌نه‌كه‌ ته‌واو تراژیدی بوو سوله‌یمانی ده‌ستێك و قاچی په‌ڕیبوو”. وتیشی:”ده‌ستمان كرد به‌ گیرفانیدا ناسنامه‌و پاسپۆرت و به‌رباخه‌ڵه‌كه‌ی سه‌لماندی كه‌ سوله‌یمانییه‌، وێنه‌ی ناسنامه‌ و پاسپۆرته‌كه‌یمان گرت، كتێبێكی شیعر و هه‌ندێك پاره‌ی كاش له‌ گیرفانیدا بوو، وێنه‌ی ده‌مانچه‌كه‌یی و چه‌كێكی ترمان گرت، ژماره‌ی ده‌مانچه‌كه‌یمان هه‌ڵگرت و به‌راوردمان كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره‌ی ده‌مانچانه‌ی كه‌ له‌لامانبوون”.
له‌ بارودۆخی ئاساییدا مۆبایله‌كه‌یی و هه‌ندێك ئامێری ئه‌له‌كترۆنی بۆ شیكردنه‌وه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی پێویسته‌، به‌ڵام له‌حاڵه‌تی لێدان به‌ مووشه‌كی فرۆكه‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ زۆرجار ئه‌سوتێن. به‌ڵام مۆبایله‌كه‌ی سوله‌یمانی مۆدێلی زۆر كۆن بوو به‌ روكه‌ش سووتابوو به‌ڵام ده‌شێت زانیارییه‌كانی ناوی كه‌ڵكی هه‌بێت. لای كێیه‌؟ سه‌ربازه‌كه‌ وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌.
نزیك 10 ده‌قیقه‌ به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ تێپه‌ڕ بووه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌ عێراقییه‌كان و ئه‌مبولانس و ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه‌ گه‌یشتن. “بۆ هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ گرنگ نه‌بووه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تر كێیی تیایه‌، چونكه‌ دڵنیابوون له‌وه‌ی به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌، ئامانجه‌كه‌ سوله‌یمانی بوو”. لیلاند ڤێرت لە بەرنامەکەدا وتی.
هێشتا هێزه‌كه‌ دڵنه‌وایی زیاتری ئه‌وێت بۆیه‌ بۆ پشكنینی دی ئێن ئه‌ی، پێویسیان به‌ خوێن و موو لیك و چه‌ند شتێكه‌، له‌وانه‌ش ته‌نیا خوێن –یان چنگ كه‌وتووه‌. خوێن ده‌به‌ن و جێگه‌كه‌ به‌جێدێڵن بۆ تیمه‌ ئه‌منییه‌ عێراقییه‌كان.
نیوه‌ شه‌وی هه‌ینی 3ی جێنیوه‌ره‌ی سێ مووشه‌ك فرۆكه‌خانه‌ی به‌ غدای هه‌ژاند، كه‌ بۆته‌ هۆی كوژرانی 7 به‌رپرسی عیراقی و ئیرانی له‌نێو كوژراوه‌كاندا، قاسم سوله‌یمانی به‌رپرسی سوپای قودس-ی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تێدایه‌.
سوله‌یمانی به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رپرسه‌ له‌ كوژرانی 608 سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌ ماوه‌ی جه‌نگی عیراقدا، 17% ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌ عیراق كوژراون له‌ نێوان ساڵانی 2003-2011 ئه‌و لێی به‌رپرسه‌.

لوقمان غەفور

ئەرشیڤی بەڕێز: لوقمان غەفور