پلانەکەی بارزانی و قاسم سلێمانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کەرکووک.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەپێی سەرچاوەیەک مانگی 10 و 11 ساڵی 2019 چەند جارێک قاسم سلێمانی هاتۆتە هەولێر، لەو سەردانەی دا، هادی عامری و موهەندیسی و غەزعەلی هاوسەردانی بووە. نەخشە پیلانێکیان هەبووە لەگەڵ بنەماڵەی بەرزانی و بە ئاگابوونی تورکیا بۆ پچووکردنەوە و لەناوبردنی یەکێتی لە ساحەکەدا.

بەپێی نەخشەکە حەشد شەعبی و لەشکری عێراق لە هەموو ئەو ناوچانەی، کە لە 16 ئۆکتۆبەردا داگیریانکردووە، پاشەکشێی لێبکەن و هێزی زێرێڤانی لەو ناوچانە جێگیر بکرێت، وەکو هەولێر جگە لەپارتی هەموو جموجۆڵێکی سیاسی و فەرهەنگی و دیموکراسی بۆ پارتەکانی تر, بەرتەسک و سنوردار بکرێت. لەو لاشەوە ئێران و بەغداد پیلانەکەیان جێبەجێ بکەن بۆ زیاتر گوشارخستنە سەر یەکێتی لە ناوچەکانی سلێمانی و دەوروبەرو، خەڵکیان لێ هان بدەن تا شاربەدەریان بکەن.

ئەم پلانە بۆ پارتی تەواویی کوردستان کۆنتڕۆڵ دەکات و، تورکیاش بێ بەربەست هێرش بۆ سەر قەندیل دەبات، پارتیش لەبەرامبەردا سەرانی حیزبە ئپۆزیسوێنەکانی ئێران یان دەستبەسەر دەکات یاخوود کاتیان بۆ دادەنێت تا هەرێمی کوردستان جێبهێڵێن. بەکورتیەکەی ئاشبەتاڵ بکەن.

بەپێی سەرچاوەکە ئەم پلانە لە ڕێی کۆمەڵێک سەرکردەو کەسانی ناسراویی ناو شیعەکان، دکتۆر بەرهەم ساڵح ی سەرۆک کۆمارییان لێ ئاگادارکردۆتەوەو، دکتۆر بەرهەمیش ئەمریکا و بەریتانیاو فەرەنسای لە کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی بالوێزەکانی هەرسی وڵاتەکە لەبەغداد شیکاریی بۆ پلانەکەی  بازرانی و قاسم سڵێمانی، کردووە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت