شێرزاد شێخانى: خه‌ياڵاتى هه‌ولێريانه‌.

1- حكومه‌تى سويسرا بڕياريدا كه‌ رۆژانه‌ دوو سه‌عات ونيو كاره‌باى نيشتمانى زياد بكات به‌بۆنه‌ى وه‌رزى تاقيكردنه‌وه‌كانى نيوه‌ى ساڵ!. 2- حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا ئه‌مڕۆ له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى داراييه‌وه‌ رايگه‌ياند كه‌وا ده‌ست به‌سه‌رفكردنى موچه‌ى […]

1- حكومه‌تى سويسرا بڕياريدا كه‌ رۆژانه‌ دوو سه‌عات ونيو كاره‌باى نيشتمانى زياد بكات به‌بۆنه‌ى وه‌رزى تاقيكردنه‌وه‌كانى نيوه‌ى ساڵ!.
2- حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا ئه‌مڕۆ له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى داراييه‌وه‌ رايگه‌ياند كه‌وا ده‌ست به‌سه‌رفكردنى موچه‌ى مانگى هه‌شتى ساڵى 1943 ده‌كرێ، يه‌كه‌م شوێنيش كه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن، هێزه‌كانى جستابۆ و فه‌يله‌قى يه‌كى مارشال رۆمڵه‌ له‌ بيابانه‌كانى شيمالى ئه‌فريقيا!.
3- حكومه‌تى سويد هۆشدارييه‌كى تووندى دايه‌ خاوه‌ن موه‌ليده‌ ئه‌هلييه‌كانى ستۆكهۆڵم له‌باره‌ى كوژاندنه‌وه‌ى موه‌ليده‌كانيان له‌دواى سه‌عات يه‌كى شه‌و، راشيگه‌ياند هه‌ر خاوه‌ن موه‌ليده‌يه‌ك پابه‌ند نه‌بێ به‌م بڕياره‌، موه‌ليده‌كه‌ى لا ده‌به‌ين وموه‌ليده‌ى براده‌رێكى لقى دووى حيزبى ليبراڵى له‌شوێنى داده‌نێين!.
4- په‌رله‌مانى فينلاندا برياريدا له‌پێناو يه‌كسانى ودادپه‌روه‌رى ، مووچه‌ى خانه‌نشينى فه‌رمانبه‌رانى فيعلى حكومه‌ت به‌رێژه‌ى سه‌دا په‌نجا كه‌مبكاته‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى بنديوار زياد بكرێ!.
5- حكومه‌تى هۆڵه‌ندا برياريدا پاره‌ى خۆڵ وخاشاك فڕيدان له‌مووچه‌ى كارمه‌ندانى حكومه‌ت ببڕدرێت، چونكه‌ خه‌ڵكێكى زۆر دواكه‌وتوون له‌پێدانى ئه‌م پاره‌يه‌دا!‌.
6- حكومه‌تى فه‌ره‌نسا رايگه‌ياند كه‌وا مووچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانى سه‌ده‌ى بيسته‌م ده‌خرێته‌ سه‌ر حيسابى مووچه‌خۆران ، به‌ڵام به‌هيچ شێوه‌يه‌ك بۆيان نيه‌ له‌بانكه‌كان رايبكێشن، ده‌توانن وه‌كو مييرات بۆ نه‌وه‌كانى داهاتوويان هه‌ڵيبگرن!.
7- حكومه‌تى به‌ريتانيا هۆشدارى دايه‌ دانيشتوانانى شارى بێرمنگهام كه‌ بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ ئاويان نابێ به‌هۆى شكانى بۆڕى گواستنه‌وه‌ى ئاوى ئيفراز دوو.
8- حكومه‌تى نيوزيلاندا رايگه‌ياند له‌به‌ر نه‌بونى سه‌ياره‌ى حه‌ريق نه‌يانتوانيوه‌ كۆنتڕۆڵى ئاگره‌كه‌ى كيشوه‌ره‌كه‌ بكه‌ن، داوايان له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردوه‌ هاوكاريان بكه‌ن بۆ كواژندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌يان به‌ پف كردن!.
9- حكومه‌تى ئه‌مريكا بڕياردا يه‌كه‌ى حه‌فتاو هه‌شتاى هێزى مارينز يه‌كبخات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئێران و، پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌شى راگرت تا كۆتايى جه‌نگ!.
10- حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕياريدا له‌ مزگه‌فتى شێخه‌ڵلا هه‌موو وه‌سائيلێكى خۆكوشتن ده‌سته‌به‌ر بكات بۆ ئه‌و هاوڵاتيانه‌ى ئاره‌زووى خۆكوشتن ده‌كه‌ن، به‌مه‌رجێك ده‌بێ مه‌سره‌فى كفن و قورئانخوێن و تازيه‌ش له‌سه‌ر كه‌سوكارى مونته‌حيره‌كه‌ بێت!..

شێرزاد شێخانی

ئەرشیڤی بەڕێز: شێرزاد شێخانی