ئازاد مەلا نەبی: لە (ڕووداو)ی هەفتەنامەی سیاسیی نێچیرڤانەوە، بۆ لوتکەی بریاری سیاسیی و سەرۆکی فراکسیۆنەکەی بزووتنەوەی باوکی هەژاران.!

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو خزمەتەی عەلیی حەمە صالح لە ڕێگەی دەستی دووەوە بە پارتیی و بنەماڵەی بارزانیی کردووە، نەجاتی عەلیی فاتێ و کاکەمین نەجار بەدەستی یەک ئەم خزمەتەیان پێی نەکردووە.
دوو نموونەی سادە:
1- عەلیی حەمە سالح لە ساڵی 2009 واتا سەرەتای دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان تا هەڵبژاردنی 21 ی 9ی ساڵی 2013 نێچیرڤان و ئاشتی هەورامی بە دز و مافیا و تاڵانچیی لە قەڵەم دەدان کەچی ساڵی 2014 کە کابینەی هەشتەم پێکهات دەنگی بەهەردووکیان نێچیرڤان بۆ سەرۆکی حکومەت و ئاشتیش بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان، دایەوە.
2- لەدوای دەرکردنی بزووتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی کابینەی هەشت لەساڵی 2015 تا هەڵبژاردنی مانگی ئەیلولی ساڵی 2019 عەلیی، پارتیی و بنەماڵەی بارزانیی بەدزین و تاڵانکردنی قوتی خەڵک و پاشەکەوتی موچە و چارێکە موچەی سێ مانگ جارێک تۆمەتبار دەکردن، دوای هەڵبژاردنیش بووە پیلاندانەری ڕاکێشانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ناو کابینەی نۆیەمی حکومەتی پارتیی و بنەماڵەی بارزانیی بەسەرۆکایەتی مسرور بارزانیی . ئەمە سەڕەڕای هەبوونی گومان لەسەری ، لە تۆمارکردنی دەنگی نەوشیروان مستەفا و بردنی بۆ پاراستنی پارتیی و لەڕابردووشدا عەبدلرەزاق شەریف ئەندامی پێشووی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان لەم بارەیەوە شتێکی نووسیی .
ئێستا پێم بڵێن عەلیی جگە لە خزمەت بە پارتیی و بنەماڵەی بارزانیی خزمەتی کێیتری کردووە .؟! ئاخر عەلیی جگە لە ئۆپۆزسیۆن بوونی زارەکی ، کوا بۆیەک چرکەش ئۆپۆزسیۆنێکی کرداری بووە لەبەرامبەریان ؟! ئاخر لەکاتە هەستیارەکاندا وەک تێپەراندنی یاسای تیرۆر و دەیان شتیتر، هەمیشە لەگەڵیاندابووە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت