عوسمان عومەر: ئایا ئیسلام حەجى لەکام ئاینەوە وەرگرتوە؟ بەشی یەکەم.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ڕاگوزەرێکى مێژوویی سەبارەت حەج و حەج لەژیاریە کۆنەکان
گەلى عەرەب لە شەریعەتى ئیبراهیم رەزاى خواى لێبێ تەنها حەج یان وەک دیاردەیەک هێشتۆتەوە, بەلام هەندێکى خراوەتە سەرو هەندێکى لێ فڕێدراوە,بەلام بتیان بردە کەعبەى پیرۆزەوە گەیشتۆتە 300 بت.
هەندێ کەس لەو باوەرەدان فەریزەى حەج تایبەتە بەئاینى ئیسلام و موسلمانان بەپێى ئەو کتیبە فیقەهىانە، کە سەرچاوەکەى قورئان و فەرمودەکانە. بەلام ئەوەى شارەزایی یا خوێندنەوەى هەبێ بۆ ژیاریە کۆنەکان و ئاینە ئاسمانیەکان یا وەضعیەکان، واتە دانراوەکان نەک لەخوداوە، بەلکو لەلایەن نێردراوانەوە , حەج روکنێکى بنچینەیی بووە لەو ئاینانە جیاوازانە و ژیاریە جیاوازیانە، کە هەندێ لە ڕیوڕەسمەکانى بە حەج کردنى موسلمانان دەچێت.
بەپێى ئەو لیکۆلینەوە ئارکیۆلۆژیە نوێیانە و دەستکەوتنى زانیارى لە سەر گۆمەڵگا سەرەتاییەکان و لیکۆلینەوە ئارکیۆلۆیە مەیدانیەکان، زۆر زانیارى بۆ دەرخستین سەبارەت ئەو فەرزەیە. چونکە زۆریک پەیکەرو پەرستگا و سەنتەرە ئاینیە بلاوەکان لەجیهان دا. بۆ نمونە لە دۆلى دوو زێ, دۆلى نیل, پەیکەرە پەرستراوەکانلە زۆریک لە وولاتان و شارەکانى دونیا دەریان خستوە ئەو شوێنانە بنچینەى حەج بوون، زیارتکاران بۆى چون بۆ ئەنجامدانى چەند ڕێوڕەسمێکى دیارىکراو لەلایەن پەیرەوانى ئەو ئاینانە لەکاتێکى دیاریکراودا، ئەوەش شێوازى حەج کردن بووە. هەولدەدەم بەڕاگوزەرێکى کورتى مێژویی وەک شێوە لێکۆلینەوەیەک لەلایەن ئەو گەل و نەتەوانەى پێش ئۆمەتى ئیسلام بخەمە ڕوو.

حەج لە ژیارى دۆڵى نیل دا:
میسرى فیرعەونى بەناوبانگە بەپەیکەرو گۆرستانى گەورەى وەک هەرەمەکان وبونى چەند خوداوەندێک تەنها سەردەمى ئەخناتون نەبێ یەکتا پەرستى بوو بۆ خواوەندى خۆر, ئەو پەیکەرانە لەهەمو سوجێکى میسرى کۆن دا بلاوبوو، وەک: کەڕنەک، ئوقصر، ئیدفو، دندارە. هەندێ لەو پەیکەرانە لە شوێنێکى بەرز هەلکۆلدراون، وەک پەرستگاى ئەبى سونبل. لەوولاتى نوبە لە ناوبانگترین گەر لەهەمویان کۆنتر نەبێ, گرنگیەکى تایبەتى هەبووە لاى میسریە کۆنەکان. کاتێ رەمسیسى دووەم فەرمانڕەوایی میسرى گرتە دەست لە تاشە بەرد وێنەى هەلکۆڵدرا.
میسریەکۆنەکان باوەریان بە زۆر خوداوەند هەبوو, لە پێش هەمویانەوە ئۆزیریس, کە مردن نەىتوانى زەفەرى پێ ببات, ئەوى تریان خواوەندى خۆر یا (ڕع) پیرۆزرترین و گەورەترین خواوەند بوە لاى میسریەکان. وەک خواوەندى زیندەوەران, بۆیە میسریەکان بەناوبانگترین پەرستگایان بۆ بنیات نابو. بەلام هەرەمەکەى وەک پیرۆزیەک بوو لایان, ئەو پەیکەرانەى بۆ خواوەندەکانیان دروست دەکرد, لە پیرۆزى و گەورەیی و شان و شەوکەتى بوەشێتەوە وەک پەرستگاى کەرنەک, هەمان شێواز لە زۆربەى پەیکەرەکانى تر هەمان شێواز بوو. میژوى میسر ئەوە دەخاتە ڕوو، کە میسریە کۆنەکان بیروباوەڕیان وابووە کە خواوەندەکانیان لە پەرستگاى ئۆزیریس کۆدەبنەوە لە شارى ئەبیدۆش ئوم قصرى ئیستا لە جەژنى پەرستن. بۆیە بۆ حەج چونەتە ئەوێ بەو بۆنەیەوە, سەریان لەشارى ئەبیدۆس داوە, ئەو شارە میژویەکى ئاینى سیاسى هەبووە.

حەج لە ژیارى دۆلى دوو زێ دا:
شارستانیەت یا ژیارى دۆڵى دوو زێ, لاى سۆمەریەکان و بابلى و ئەکادیەکان کە 3000 ساڵ بەردەوام بوو, یەکێ لە سیفەتەکانیان زۆرى خواوەند بووە لەدۆلى دووزێ بەهۆى زۆرى شارو دەولەتۆکە. سۆمەریەکان خواوەندەکانى خۆیان لەدوو سیکوچکەیەدا بینیوەتەوە:

یەکەمیان/ خواوەندى ئاسمان (ئانو)، خواوەندى زەوى (ئینلیل)خواوەندى ئاوى ژێرزەوى. بەکەش هەرسێ رەگەزەکانى ماددەیان کۆکردبۆوە, شلەمەنى, هەوا, بێ گیان واتە (جماد) سیکوچکەى.

دوەم/ پێکهاتبوو لە خواوەندە خۆر شمش و خواوەندى مانگ سین, ئەدد، کە هەمو رەگەزەکانى سروشتى لەخۆ گرتووە, ئەوەى هەیە ئەدد ئەکادیەکان هێنایانە بوون، هەر دەولەتێکیش خواوەندى تایبەت بەخۆى هەبووە وەک مردۆخ, ئاشور, عشتار, گرنگترین شتیش لایان پەرستگاو گۆرستانەکان بوو, پەرستگاکان وەک زەقورە, کۆنترینیانە سۆمەریەکان بنیاتیان ناوە, گرنگترینان تاوەرى بابل, کە سالانە بۆ حەج سەردانى خواوەند نبۆ یان کردوە. لەهەر شارێکیش لە وولاتى دووزێ دا پەرستگایەکى گرنگى تێدا بوە. لە پەرستگایەکیش تاوەرێکى بەرز هەبوە، کە بە زەقورە ناسراوە. زەقورە شێوەکەى چوارگۆشە و کەوانەیی و هیلکەیی بووە لەوێوە چاودێرى هەسارە و ئەستێرەکانیان کردووە. بەهۆى گرنگى زانستى فەلەک ناسى و کاریگەرى بەسەر ژیانى رۆژانەیان و ئاینیەکانیان, لەو ڕیگایەشەوە, سەرى ساڵانیان ئاشکراکردوەو سەرەتاى رێورەسمە ئاینیەکانى سالەکەیان دیاریکردوە بۆ ئەوانەى سەردانى زەقورە لە پەرستگاکە دەکەن. ئەو شوێنانەش گرنگ بوون بۆ حەجکردن لە جەژنەکانى سەرى ساڵ کە لایان ناسراو بوو, بەهۆى دووردرێژى ماوەکاتى فەرمانرەوایی لەدۆڵى دووزێ دا هەندێ شوێنى ترى ناوخۆیی بونى هەبوە کە گەشتیارانى حەج سەردانیان کردبێ، بۆ ئەنجامدانى ڕێوڕەسمە ئاینیە ڕێکخراو رێکوپێکەکانیان زۆر جۆر بون, هۆکارى نەدۆزینەوەى بەڵگە و ڕاستیەکانیش دەگەڕێتەوەبۆ سروستى بیناسازیەکەیانکە بناغەکەى قوڕبووە, لافاوەکان رایان مالیوەبە پێچەوانەى بیناسازى لاى میسریە کۆنەکان کەزۆربەى لە تاشەبەرد دروستکرابون, لەگەل کەش وهەواى وشکى میسر گونجاوبوو کە هەزاران سال دەمایەوە.
تایەفەیکى کۆنى پەیرەوانى ئاینێک هەبوە لە دۆڵى دووزێ داکە میژویەکى کۆنى هەیە ئەویش تایەفەى صابیئەکان بوو, ئەو تایەفەیە لە شارى حەڕان کە دەکەویتە باشورى خۆرهەلاتى تورکیاى ئیستا ئەو رێگا بەستراوەى نێوان شام و حەڕان بوو, حەڕان دەکەوێتە نزیک سەرچاوەکانى روبارى (بلیخ ) لەنیوان رەهاو سەرىکانى بەوەناوبانگى دەرکردبوو, نشینگەى ئیبراهیم بووە. حەڕان شارێکى پیرۆز بوە لاى صابیئەکان بۆ حەج کردن و پەرستگاکەیان بەناوى سن، واتا خواوەندى مانگ. صابیئەکان چەند تایەفەیەکى جیاوازن، لەگەل کەمیەکەیان هەندێکیان سەر بە کازمى کورى تاریحن, هەندێکیشیان کەعبەى بەماڵى خودا زانیوە بۆ حەج گەشتیان کردوە هەموو ساڵ بەپێى کتێبى الملل والنحلى شەهرستانى، کاتێ باس لە صابیئەکان و جۆرەکانى حەج لە نیمچەدورگەى عەرەب, پیش ئیسلام گرنگترین حەجى سەردەمى جەهالەت و حەجى ئەحنافەکان و صابیئەکان, کە کەعبەیان بە پیرۆز لەقەلەم داوە. بەپێى بیروباوەرەکانیان هورمس واتە ئیدریس (ر. خ)بنیاتى ناوە لەو باوەرەدا بونمالى زوحەلە، کە بەرزرترین هەسارەى گەرۆکە و لە کتێبەکانیان سیفەتى محمد (د.خ) خوێندراوەتەوە ولایان بە پادشاى عەرەب ناوبراوە. قورئانى پیرۆزیش لە سێ شوێن دا باسى کردون، واتە صابیئەکان ئاینێکى تیکەڵە لە هەندێ شەریعەت و جیاوازیشە لەگەل زۆربەى ئاینەکان لەهەندێ شەریعەتەکانە دیکە وەک زاناو پیاوە ئاینیەکانیان باسى لێوە دەکەن.

حەج لە ژیارى فارسەکان دا:
لە شارستانیەتى فارسى کۆن دا، چەند ڕیوڕەسم و بیروباوەر هەنە گەر بەقولى بچینە ناو بابەتەکەوە,بەلام بەکورتى هەندێ بابەتى مێژویی دەخەینە ڕوو ئەویش ئاینى زەردەشتیە, بەربلاوترین ئاین و زۆرترین بیروباوەر بوە کە فارسەکان پابەند بون پێوەى لە سەدەى شەشەم یا دەیەمى پێش زاینەوە, تەنانەت تا ئەمرۆش پەیروانى ئەو ئاینە لەشارى یەزدى ئێران و لە هیندستانیش بونیان ماوە,لە کتێبە پیرۆزەکانیان کتێبى ( یەسنا) یەکەگرنگى بە نەریت و رێوڕەسمە ئاینیەکان داوە,شێوەیەکە لە شێوەکانى حەج کردن بۆ شوێنە پیرۆزەکان ساڵانە بۆ پەرستگاکانیان لە بۆنە ئاینیەکان و قوربانیان کردووە ونذر بەعەربى بەکوردى شتێک لە خۆت بگری و لەو جەژنانە پەیرەوانى ئەو ئاینە جلى سپییان لەبەر کردوە لە ڕووى زمانەوانیەوە واتاى حەجى گرتۆتەوە لایان.

حەج لە ژیارى رۆمانەکان:
حەجکردیش لاى رۆمانەکان بونى هەبوە,رێوڕەسمى بۆ تەرخانکراوە ئەوەی پەیوەستە بە ئاینەکەیانەوە, پەیکەرى گەورەیان دامەزراندوەهەندێکیان چوار گۆشە, هەندێکیان خڕ , قوربانى پێشکەش کراوە و بۆ هەرشتێک خواوەندیکیان دیاریکردوە ئەو قوربانیانەى کردویانە بۆ نزیک بونەوە بوە لەخواوەند و بەدەستهێنانى رەزامەندى ودورخستنەوەیان لە توڕەیی خوداوەند و کاهێنەکانیان حەجاجەکانیان بەوە رێنمایی دەکرد کە بەووردى ب هەلە ڕێورەسمەکانى حەج بەجێ بهێنن لە جەژنە ساڵانەکانیان یا نیمچە ساڵانە, گەر هەر هەڵەیەک لە ڕێوڕەسمەکان دا رووی بدایە, دەبوایە دوبارە بکرێتەوە تەنانەت 30 جاریش بوایە.